ئەمڕۆ لە باشور، سیستەم و خەڵکیی شانازی بە ئاڵا و بە دەستەواژەی کوردستانەوە دەکەن وەک دەستکەوتێک، بەڵام کولتور و ئابوری و بژێوی خەڵکی تەواو لە داڕماندایە، بەتایبەتی شوناسی کوردبوون لە ڕووی پەروەردە و هەستی خۆ بەکوردزانیی لە داکشاندایە، بێئومێدیی لە دوو خێزانی دەسەڵات، یەکیان خێڵەکی و ئەوی دیان گوایە پێشکەوتوخواز، ئیسلامی سیاسی لەو پەڕی گەشەسەندندایە، جگە لەوەی دەستێوەردانی تورکیا لە ڕووی کولتوریی و داگیرکاریەوە لە پەرەسەندندایە، کەسایەتی ئوزڵوم وا خەریکە وردە وردە دەبێتە نمونەی پەروەردەی ئەم جیلە،...
لە ئەوروپای موسیحیەت باوە، کاتێک خەڵکی لەسەر مێزی خوان دادەنیشن، ئەوانەشی کە ئیماندار نین، لە بۆنەکاندا وەک کریسمس و ئاهەنگی بوکێنی و خوانی گەورە، ئەگەر سێزدە کەس بن ئەوا پەرداخێکی زێدە دادەنێن هەتاوەکو کارەساتی نەخوازاراو ڕوونەدات، چونکە ژمارەی سێزدە لە خوانەکەی عیساوە بۆتە ژمارەیەکی شووم. بۆیە کاتێک...
لەوەتەی باسی بانگەوازەکەی ئاپۆ دەکەن، ئۆردوگان هەمیشە پێداگریی دەکات لەوەی کە ئاپۆ دەبێت بە ڕاشکاوانە و بەبێ مەرج (بۆ ئەوەی خۆی بە براوە بناسێنێت) داوا لە پەکە بکات چەک دابنێت. باخچەلیش وابزانم دەیگوت دەبێت ئاپۆ لە زیندان بێتە دەرەوە.لەم دوو ڕستەیە زیاتر بەهیچ جۆرێک دەسەڵاتدارانی تورک باسی ئاشتی و مافی...
شینیار ئەنوەر کاتێک لە ئەمەریکاوە دەدوا بە لێوی هەڵئاوساو و سەروچاوی نەشتەرگەریی کراوی، هەرگیز باوەڕم بە قسەکانی وەک ئۆپۆزیسیۆن نەبووە، ئێستاکە بە هاتنەوەی ترەمپ خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕیت! نازانم بە چ لۆژیکێک ئەو کچە پێخۆشحاڵە بە هاتنەوەی ترەمپ؟ یەکەم ئەو وەک ژنێک دەبوا دژی ترەمپ بوایە کە دژی ئازادی ژنانە...
ڕۆماننوسی فەرەنسی "میشێل وێلبێک" دەیگووت ئێرەیی بردن دیاردەیەکی ئاساییە و دەبێت بە دڵێکی فراوانەوە تێێ بڕوانین. ئێرەیی بردن بە کەسێک مانای وایە کەسەکە توانای لە تۆ زیاترە، ئەوەی تۆ نەتتوانیوە ئەنجامی بدەیت یان بیدرکێنیت، ئەو لە پێش تۆوە درکاندویەتی، ئیدی لێرەوە ئێرەیی دەبێتە ڕیخنە، نەک...
نازانم لە سەرەتاوە بیرۆکەی کێ بوو، بەڵام بۆ ڕۆژی دوای ڕوداوەکەی ترەمپ؛ فیشەکێک بەر گوێچکەی کەوت و نەمرد. ئەم کارەساتەیان چوواند بە تابلۆکەی ڤانگۆگ و ترەمپیان خستە جێگای ڤۆنگۆگ لەو تابلۆیەیدا کە گوێچکەی بڕاوە ! منیش هەرچەند دەیهێنم و دەیبەم هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ئەو دوو ڕوداوەدا نابینم، مەگەر...
ئامێڕی گیۆتین، لە سەردەمی شۆڕشی فەرەنسیدا لەلایەن دکتۆر (گیۆتین) ی فەرەنسییەوە داهێنرا بۆ سەرپەڕاندن بە شێوەیەکی خێرا و بە بێ ئازار بۆ تاوانبارەکە و لە ھەمان کاتیشدا بۆ سەرپەڕێنەکەش. لە ڕابوردودا بە تەور سەری خەڵکیان دەپەڕاند وەک چۆن موسڵمانان ھاتا ئەم سەردەمش ئەو شێوازە پراتیزە دەکەن.چیرۆکی ژنێک دەگێڕنەوە...
کاتێک کاکە بەختیار عەلی دەبینم بەزەییم پێیدا دێتەوە، بە بینینی ئەو دیمەنە تەنگەنەفەس دەبم، وەک ئەوەی کە کاکە بەختیار بیەوێت لەو قەنەفەیە خۆی دەربازبکات و توانای نەبێت. دەمارەکانی ملی ڕەق بوون و دەیەوێت سنگی بەرزبکاتەوە هەتاوەکو یارمەتی بدات ملی وەرگێڕێت، دەستی ڕاستی خستۆتە سەر قۆڵێ قەنەفەکە و چایەکی...
نوسینی محەمەد موکری (پاریس). تەرزمانی لە فەرەنسیەوە؛ سەردار حەمەڕەش.وتەی وەرگێڕ:وەک ئەهلی هەق لە پێشەکی کتێبەکەیاندا دەنوسن: "ئەم کتێبە بۆ کەسانی نەزانی دەرەوەی کۆمەڵگەکەیان ڕێگەپێنەدراوە" تکایە ئەگەر نەزانیت مەیخوێنەرەوە.***بە بێ ئەوەی دەستبکەین بە لێکۆڵینەوەیەکی قوڵ لە پرسی دۆنادۆن (ژیانەوەی ڕۆح لە...
تێبینی: وێنەی سەرەوە (مردنی سەردەنەپاڵ پاشای ئاشوری) دولاکروا.1827ئەم تابلۆیەی دولاکراوا وەک زۆر لە تابلۆکانی دولاکروا لە سەردەمی خۆیدا لە لایەن خەڵکیەوە دژایەتیی کراوە. باسی ساتی مردنی سەردەنەپاڵ داکات؛ کاتێک کۆشکی پاشا دەوری دراوە لە لایەن دوژمنەوە، سەردەنەپاڵیش فەرمان بە ئەسکەر و کۆیلەکانی دەدات...
حاشا هەڵنەگرە کە شێوازی سەروچاوی ئەو ژنە نێندەرتاڵە تۆزێک لە خەڵكی ناوچەکە دەچێت؛ چاوی شین و قژی زەرد نییە. خۆ ئەگەر چاوی شین بوایە و قژی زەرد، ئەوا دەبوو بە هەڵا و پرسیار و گومانکردن لە ڕاستی پێست و وشکڵی دەموچاوی.مێژووی پەڕینەوەی مرۆڤی ساپیان لە ئەفریقاوە بۆ ئەمبەری ئاوەکە نزیکەی پەنجا و پێنج هەزار...
مێژوی رق و کینە دژی جوو، لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە ئەوان ئاینی یەکتاپەرستیان هەڵبژارد، پاشان کەنیسەی مەسیحیەکان بەوە تاوانباریان دەکردن کە گوایە بەهۆی ئەوانەوە عیسا لە خاچ دراوە. هەندێک جار ئەمەیان بەهەل دەزانی و بەم هۆیەوە کەنیسە جووەکانیان دەگرتن و دەریان دەکردن و کەلوپەلە گرانبەهاکانیان لێ زەوت...
دەڵێن گوایە تیرۆریستەکانی حەماس یەک لە دوای یەک سەرەیان گرتوە و کچە دیلە جووەکانیان لاقەکردوون. وەک باوە لە کولتووری ئیسلامیدا جوانخاسەکانایشیان بردوون بۆ سەرۆکەکانیان. تەکانی ڕەق و هەوەسی ورووژێنەری ژمارەیەکی بێ شوماری لاقەکەران هێندە بەتین بوە، ڕاپۆرتی پزیشکی ئاشکرای دەکات کە هەنێک لەو کچانە ...
ئەو بۆیەکارییە (وێنەی 01)، ساڵی ١٦٠٠ بەرجەستەکراوە لەلایەن هونەرمەند (Frans Francken the Younger)، بە ناوی ( ئازایەتی ژنانی فارس). چیرۆکی ڕووداوی لەشکری فارسەکان دەگێڕێتەوە بە سەرۆکایەتی سیروسی گەورە، کاتێک تیكشکاون و هەڵهاتوون و گەشتونەتە بەر دەرگای شار و دوژمن بە دوایانەوەیە. ژنانی شار دێن بەدەمیانەوە...
هونەری شەقام ساڵانی هەشتا لە ئنگلتەرا وەدەرکەوت وەک بزوتنەوەیەکی هونەری. وەنەبێت کە لەوەوبەر لەسەر شەقامەکان نەخش و هونەر نەکرابن، بەڵام وەک کاری هونەری ناوازە و بەهادار لە ساڵانی هەشتاوە دەستی پێ کرد. لەبەر ئەوەی کارە هونەرییەکانی ئەم هونەرمەندانە ڕاستەوخۆ لەسەر دیواری شارەکاندا دەکرێن، بۆیەکا...