گەورەدزەكەى پارێزگاى هەولێر(قاسم ئاغایی)بەرپرسى كۆمەڵەكان وەك نمونە
Monday, 05/07/2010, 12:00
نازانم لەكامە دزى وگەندەڵى وفەرهودى قاسم ئاغایی بەرپرسى كۆمەڵەكانى پارێزگاى هەولێر دەست پێكەم،بێگومان بەئاشكراكردنى ئەم هەموو دزى وگەندەڵیانەى كەسێكى كۆنە بەعسى وحەڕامخۆر خزمەتێكى گەورەیە بەم ناپاكە،چونكە ئێستا بۆتە مۆدیل دزى بكەى وگەندەڵبى گەورەدەكرێى وڕێزى زیاترت لێدەگرن، بەڵام دەبێت خەڵكى بەهەمووشێوەیەك بیناسن ونەفرەت لەخۆیی وماڵ ومنداڵى بكەن لەبەرئەوەى بەحەڕام بەخێویان دەكات،ئەم قاسم برسیە بەهۆى ئەوەى بەرپرسى كۆمەڵەكانە لە پارێزگاى هەولێر ڕاستەوخۆش سەربە گەورەدزى توركمانەكان(عقید خالید عباس)ى بەڕێوەبەرى كاروبارى ناوەخۆیە قاسم زیاتر لە(25)ڕێكخراووسەنتەروگرووپ پارەى مانگانە وەردەگرێت وبەئاشكرا داواى پارەدەكات ومامەڵەدەكات لەسەر ئەوەى چەند دەدەیە كوڕەكەم ومن،جارێكیش گووتى من بەتەنیا نیم بەڵكو خەڵكى تریشم لەگەڵە،دڵنیام قاسم لوفتە بەتەنها لەمەیان ڕاست دەكات خەڵكى تریشی لەگەڵ شەریكە،جارێكیان چوومە لاى عقید خالیدى كۆنە جەلالى شكاتم لە قاسم كرد كە داواى پارەى مانگانە دەكات وبەخۆشى دەڵێت دەبێت مانگى(300000)هەزارم بۆ ڕەوانە بكەى عقید خالید پێى گووتم بەخوا نەوزاد هادیش لەهەقى قاسم نایێت باشتر وایە لەگەڵى ڕێككەوى ئەگەر قاسم لەخۆت بكەیە دووژمن هەرچى كارە لێرە ڕادەوەستێت وكەسێكیش نابێت هاوكاریت بكات،چونكە كاك نەوزاد بەتەنها گوێ لەم ڕادەگرێت،كەواتا ڕەنج وماندووبوون وكارەباشەكانى نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر بەتەنها بۆپەیداكردنى ئەو بڕەپارانەیە كە مانگانە قاسم ئاغا وەك سەرانەوخاوە لەڕێكخراوەكان وسەنتەرەكان وەرى دەگرێت،بانەوزادهادى پارێزگار بەدواداچوونێك بكات لەسەر مووچەكانى قاسم وكوڕەكانى لەڕێكخراوەكان وسەنتەرەكان ئەكەر خۆى پێشەرمەزارى هەمووو خەڵكى هەولێرنەبوو كە چ دزوگەندەڵێكى بەشەراكەتى عقید خالید عباس لەپارێزگاى هەولێر ڕاگرتووە ئەوكات دەتوانێت لەڕاست ودرووستى میدیاى ئازاد بگات،من دڵنیام نەوزاد هادى بەدواداچوون دەكات ئەگەر ئەویش خۆى لەبابەتەكە نەداوپشتگووێى خست ئەوكات ئێمەش قسەى خۆمان دەبێت دەتوانین چەندین بەڵگەى تر بخەینە ڕوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست