کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێستا تێگه‌یشتن بۆچ به‌ ترۆریستان ده‌زانن‏

Wednesday, 19/05/2010, 12:00


 له‌باره‌ی شه‌ڕی ناو خۆیان له‌گه‌ڵ خێڵ و عه‌شره‌تی {هه‌ركی}یه‌كان و یه‌كیه‌تییه‌وه‌ پرسیار ناكه‌م چونكه‌ ئه‌وان چه‌كیان پێ بووه‌و به‌چه‌ك شه‌ڕیان له‌گه‌ڵا كردوون، و وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌..

هه‌روه‌ها له‌ ئه‌نفالكردنی ئه‌و هه‌موو كورده‌ سڤیله‌ بێ چه‌كه‌یشه‌وه‌ پرسیار ناكه‌م كه‌ له‌شه‌ڕی ناوخۆدا ماڵیان داگیركرا، وهه‌ندێكیان تا ئێستاش بێ سه‌رو شوێنن، و مه‌زرایان كاولكرا، و ژن و منداڵیان ئاواره‌ كرا..

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌و دیلانه‌وه‌ پرسیار ناكه‌م كه‌ به‌ چه‌كی مه‌زن كوژران چونكه‌ پیاوی مه‌زن بوون!!

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌و هه‌موو كۆشك و باڵه‌خانانه‌وه‌ پرسیار ناكه‌م كه‌ ناویانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌و به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژاری كوردستانا پۆرتی پێ لێده‌ده‌ن. وكاتی خۆیشی وه‌ك ئه‌و خه‌لكه‌ی تر له‌ ئۆردوگاكانی ئێرانا به‌ كۆپین ده‌ژیان!!

له‌باره‌ی ئه‌و هه‌موو كومپانیایانه‌وه‌ پرسیار ناكه‌م كه‌ ئه‌وه‌ی به‌خوێی چێشت پیتان گه‌یشتبێ ئێستا خاوه‌ن كومپانیایه‌..

له‌باره‌ی ئه‌و هه‌موو گوژمه‌ پارانه‌وه‌ پرسیار ناكه‌م كه‌ له‌ بانقه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانا داتان ناوه‌و له‌ده‌می خه‌ڵكی كوردستانتان گرتۆته‌وه‌وهه‌ندێكیشی له‌ توركیا ده‌ستی به‌سه‌را گیرا..

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گاكه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ دهۆكدا و كوشتنی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و چه‌ند كارمه‌ندێكی تری ئه‌و باره‌گا بێ چه‌كه‌و‌ سووتاندن و تاڵانكردنیه‌وه‌ پرسیار ناكه‌م.. كه‌تا ئێستاش رێ به ‌دادگا نه‌دراوه‌ دادگایی ئه‌و ترۆریستانه بكات كه ئه‌و خه‌ڵكه‌‌یان كوشت، كه‌ته‌نیا گوناحیان ئه‌وه‌بوو‌ به‌ لیستێكی سه‌ربه‌خۆ دابه‌زن ودیكتاتۆری سیاسی و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵا‌ت لابه‌رن.. له‌باره‌ی ئه‌وانیشه‌وه‌ پرسیار ناكه‌م..

به‌ڵام له‌باره‌ی ئه‌وسوێنده‌ی به‌رێز مه‌سعود به‌رزانییه‌وه‌ پرسیار ده‌كه‌م، كه‌له‌كاتی مه‌راسیمی به سه‌رۆك بوونیدا سوێندی به‌قورئان خوارد هه‌موو كوردستانییه‌ك به‌یه‌ك چاو ته‌ماشا بكات.. پرسیاره‌كانم ئه‌مه‌یه‌:

ئه‌گه‌ر مه‌سرووری كوڕی تیرۆر بكرایه‌ ، وه‌ك تیرۆر كردنی مامۆستا عبدالستار گاهر شریف لێی بێده‌نگ ده‌بوو؟

ئه‌گه‌ر نێچیره‌ڤان بارزانی تیرۆر بكرایه‌ وه‌ك تیرۆر كردنی سۆران مامه‌ حه‌مه‌ لێی بێ ده‌نگ ده‌بوو؟

ئه‌گه‌ر پاسه‌وانێكی جامانه‌سووری خۆی تیرۆر بكرایه‌ وه‌ك تیرۆر كردنی سه‌رده‌شت عوسمان لێی بێده‌نگ ده‌بوو؟

ئێستاش باشترین چاره‌سه‌ر بۆ رزگاربوونتان له‌وچاڵه‌ی تێی كه‌وتوون ئه‌وه‌یه‌ بكوژه‌كانی سه‌رده‌شت عوسمان رابگه‌یه‌نن..

ئایا ده‌زانن بۆچ هه‌موو خه‌ڵكی گومانیان بۆ ئه‌وه‌ده‌چێت ئاسایشی هه‌ولێر ترۆری كردبێت؟

چونكه‌: یه‌كه‌م: هه‌روه‌ك خۆتان باسی ده‌كه‌ن هه‌ولێر شامی شه‌ریفه‌و په‌له‌وه‌ریش به‌عاسمانی هه‌ولێرا ناتوانێ به‌ناوی ترۆریستییه‌وه‌ تێپه‌رڕێت، ئه‌دی چۆن سه‌رده‌شت عوسمانێك به‌رۆژی رۆشناو به‌به‌ر چاو ئه‌و هه‌موو پاسه‌وانه‌ی زانكۆوه‌ رفێنرا؟

دووه‌م: سه‌رده‌شت عوسمان له‌ناوشاری هه‌ولێرا فیشه‌ك نه‌نراوه‌ به‌دمیه‌وه‌، به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو بازگانه‌دا براوه‌ بۆ موسڵ و له‌وێ ترۆر كراوه‌.. باشه‌ له‌ورۆژه‌دا ئه‌گه‌ر ئیعاز به‌ بازگه‌كان نه‌درابێ هه‌قتان به‌سر ئه‌و فڵان ترومبیله‌وه‌ نه‌بێ چۆن توانی ده‌رچێ و قوتار ببێت؟!

سێ هه‌م: ئاسایشی هه‌ولێر بانده‌ ترۆریستییه‌ په‌روه‌رده‌كراوه‌كه‌ی بنه‌ماله‌{ شێخ زانا}ی له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌سێ رۆژا دۆزییه‌وه‌، ئه‌ی بۆچ ترۆریسته‌كانی بكوژی سۆران مامه‌ حه‌مه‌ و عه‌بد الستاری تا ئیستاش نه‌دۆزییه‌وه‌؟

چواره‌م: ئاسایشی سلێمانی ئه‌و بانده‌ ترۆریستییه‌ی له‌ماوه‌ی دوورۆژا دۆزییه‌وه‌ ئه‌دی ئێوه‌ بۆچ ترۆریسته‌كانی بكوژی سه‌رده‌شت عوسمانتان نه‌دۆزییه‌وه‌؟

ئێستا تێگه‌یشتن بۆچ به‌ ترۆریستان ده‌زانن؟!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە