کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەلامێك بۆ كەسێكى بێ ویژدان .

Monday, 17/01/2011, 12:00


لە ژێر ناوى مرۆڤە مەزنەكانى تەندروستى (عبداالە على) نوسینێكى نوسیوە .

لە راستیدا نەم دەویست وەلامى ئەو بەرێزە بدەمەوە . بەڵام لە دوایدا گەیشتمە ئەو قەناعەتەى كە بەكورتى وەلامی كە سێكى سەرلێشێواو بدەومەوە كە دووچاوەكانى پڕن لە رق و كینەو ویژانى یەك زەرە لە وتەكانیدا بەكارنایەناوە كە پێچەوانەى هەمووپرانسیپە ئاسمانیەكان و پرانسیپە كۆمەڵایەتیەكان و یاساكانیشە .

وادیارە ئەو بەرێزە لەكۆمیتەى كاسبكارانەوە من باش ئەناسى و دوور نیە من سەد جار هاوكاریم نەكردبێت . پێم خۆشە هەموولایەك بزانێت من رێزى هەمووكەسێكى بەرێز و بە حورمەت ئەگرم و برایەتى پێش هەموو كارێكمە .

ئەگەر ئەو برادەرە یەك تۆز بەویژاندانەوە بنوسێت ئەبوو بچێت لە كاك رشاد كە جاران لێپرسراوى كۆمیتەمان بووە یان با لە لە كاك بەختیارى عمرى عول بپرسێت كە من ئەو كەسەم كە هێندە لاواز بم پیاوى خەڵك بم . خۆى باش ئەزانێت من كەسێكى محافز كارم و باشان هیچ كاتێك لە پێناو هاورێیەتیدا و كەسانى مەردو پیاودا هەمیشە خۆم بە برایان زانیوە . هەڤاڵ گیان پێدەچێت تۆ خۆت بیر چوبێتەووە كە تووتى كێ بویت .

لە راستیدا بێویست بوو بچێت لە كاك شەماڵ عبدالوفاو كاك رەشاد بپرسێت كە من هەلوێستم چون بوە لە ساڵى 1996 دا هەڵسەنگاندنەكانى ئەو كاتە بخوێنیتەوە كە كاك شەماڵ سەرۆكى لیژنەبووە . ئینجا بریارى نوسینت بدایە .

لە راستیدا خوێندنەوەى كارمەندانى نەخۆش لە و رێزلێنانەدا لە سەر قسەى من نەبووە بەڵكو پێشنیارى سەندیكا بووە بەرلە دووهەفتەش پێش ئەوە نزیكەى 180 كارمەندى نەخۆش لە هۆلى رۆشنبیرى بە سەركرایەوە و باشان نزیكەى 60 كارمەند مابو داوامانكرد ئەوانیش خەلات بكریت و ئەوەش بزانە ئەو خەڵات و رێزلێنانە بۆ كارمەندانى تەندروستى بووە بێ جیاوازى و بێگوێدانە ئینتماى سیاسیان و بەشێكى زۆرى ئەو كارمەندانە سەر بە ئینتماى ئیسلامى بوون و لایەنەكانى تریش بوون بەڵگەش بۆ قسەكانمان هاوسەرى كاندیدێكى لیستى سەردەم و هاوسەرى كاندیدێكى ئیسلامیشى تیادابوە . ئەگەر برواش ناكەى وەرە باناوەكانت پىً نیشان بدەین .

خالێكى تر براى بەرێزم من بە درێژاى تەمەنم ئەزانى چەند بێ منەت و بە سەر بەرزى ژیاوم و نەفسم چەند بەرزبوە . ئەگەر لە كۆمیتەى كاسبكاراندا بوبیت زۆرباش ئەو راستیە ئەزانى بەڵام ئێستا چاوەكانت بە عەینەكەكەشتەوە لاوازتر بووە ویژدانیشت هیچ شتێكى راست نابینیت .

بیرشت نەچێت من لە سایەى خوێنى دووشەهیدەكەمە وە كە هەموو كەس ئەزانێت تارادەیەك وەزعى مادیمان باش بووە و توانیومانە لەگەڵ مالى باوكمدا لە خانویەكدا كۆ ببینەوە 0 و ئینجا لە دواى پرۆسەى ئازادیەوە هەموو كەسێكى ئەم شارە وەزعى ماددى باش بووە . بۆ نمونە جەنابت . جگە لەوەى كە یەكێتى نیشتمانى خێرو بێرێكى زۆرى بۆت هەبووە و خانوشیان بۆ كردویت كورى باش ئەمەو چەند شتێكى تر كە نامەموێت باسى بكەم .

یەك شتیى تر ماوە پێم خۆشە باسى كەم ئەوانەى كە رۆژانە هەلسوكەوتم لەگەڵدا كردبن لە رابردوو ئێستاشدا لە رەوەشتى من زۆر شارەزان كە من زۆر زۆر دوورم لە و شەكرەى شكاندووتە . كارمەندانى تەندروستیش ئەو راستیە باش ئەزانن و شارەزاى ئەدەب ورەوشتى من هەن . ئەو شەكرانەى شكاندوتەبە راستى بێ تامن . لە كۆتایدا ئەلێك دەریا بەدەمى تۆ بیس نابێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە