لە فینلەند، بەرەو ڕەوەندێکی کوردستانیی ڕێکخراو، سەربەخۆ، بێلایەن و کاریگەر
Wednesday, 05/12/2012, 12:00
پاش ئامادەکارییەکی پێشوەختی درێژخایەن و بەمەبەستی دامەزراندنی چوارچێوەیەکی ڕێکخراوەیی سەربەخۆ و بێلایەن و کاریگەر بۆ ڕەوەندی کوردستانی لە فینلەند، دەزگای ناسنامە کۆنفرانسێك ساز دەکات.
کات: ڕۆژی شەممە ٨/١٢/٢٠١٢ کاتژمێر ١٤ واتا دووی پاش نیوەڕۆ.
شوێن Putkitie 3, 00880 Helsinki
لێرەوە بانگهێشتی سەرجەم کوردستانیانی دانیشتووی فینلەند و کۆمەڵە و ناوەند و ڕێکخراوە کوردستانییەکان دەکەین، بۆ بەشداریکردن لەم کۆنفرانسە و کۆتاییهێنان بە پەرتوبڵاویمان و یەکگرتووانە بەرگریکردن، لە بەرژەوەندییەکانمان لەم وڵاتە و بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتیمان و گەلی کوردستان.
هاتن بۆ هەمووانە بەبێ جیاوازی.
تکایە بۆ زانیاریی زیاتر یان ویستی بەشداریکردن بەبابەت و لێکۆڵینەوە، پەیوەندی بکەن :
[email protected] www.nasnama.info
www.facebook.com/nasnama
ژمارەی تەلەفۆن لەفینلەندەوە 0405335376
لە دەرەوەی فینلەندەوە 00358405335376
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست