کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆ بڵێی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌مه‌ی کردبێت

Monday, 27/12/2010, 12:00


ماوه‌یه‌ك له‌ مه‌وبه‌ر وه‌ك هه‌موو جاره‌کانی تر شۆڕ بوومه‌وه‌ به‌ره‌و ماڵپه‌ره‌ ئازیزه‌که‌ی کوردستان پۆست .چوونکه‌ کوردستان پۆست خۆراکی مێشکی منه‌ به‌رده‌وام وه‌ك هاووڕێیه‌کی هه‌میشه‌ی له‌گه‌ڵم تێکه‌ڵاوه‌ .له‌م مانگه‌دا بوو نووسینێکی که‌یوان هه‌ورامیم .به‌رچاو که‌ووت که‌ گوایه‌ په‌رله‌مانی کوردستان بڕاوا نامه‌یه‌کی ساخته‌ی بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی فراکسۆنی کوردستان ده‌رهێناوه‌ که‌ ئه‌ویش فازیل به‌شاره‌تیه‌.نووسینه‌که‌ی که‌یوان 5\12\2010 بوو هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆی سه‌رقاڵیم له‌ ئیش و کاری ڕۆژانه‌م نه‌متوانی کاتی خۆی وه‌ڵامی بده‌مه‌وه‌ .بۆیه‌ داوای به‌خشین ده‌که‌م هه‌ر له‌ که‌یوان و هه‌م له‌ خۆێنه‌رانی به‌ڕێزی کوردستان پۆست که‌یوان زۆر بێ ویژدانانه‌ نووسی .بۆیه‌ پێوویستی کرد به‌م ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ .که‌یوان چۆن که‌سێك ده‌ڕوانێته‌ هۆنراوه‌یه‌ك چه‌ند ووشه‌یه‌کی تیا به‌دی ده‌کات که‌ نه‌شازبێت له‌ هۆنراوه‌که‌ ئیتر هۆنراوه‌ هیچ ده‌کات ئیتر ماف نادات به‌ وه‌زن و قافیه‌و جوانی وه‌سف و مه‌فهوومی هۆنراوه‌که‌ بۆ کاك فازیلیش هه‌روای کردوه‌ کاکه‌‌ گیان تۆ که‌ باسی خاڵه‌ نێگه‌تیفه‌کان ده‌که‌ی ده‌ باسی پۆسه‌تیفه‌کانیش بکه‌ کاتێ زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان په‌رۆشی پێك و ویسکی یانه‌کانی ئێواران بوون .ئه‌م په‌رۆشی خاك و گه‌لی کوردستان بوو .کاتێ خه‌ڵك خۆی ده‌کرده‌ قووربانی عیشق و خۆشه‌ویستی ئافره‌تێك .ئه‌م جوانترین برای ده‌کرده‌ قوربانی کوردستان.کاتێ خه‌ڵك چێژیان ده‌بینی له‌ جوانی قه‌سروو سه‌یاره‌ و ره‌فاهیه‌تی ژیان .ئه‌و چێژی له‌وه‌ ده‌بینی چۆن ده‌ستێکی کووشنده‌ له‌ دووژمن بووه‌شێنێ .که‌ جه‌سته‌ی شاهیدی ئه‌م ڕاستیه‌ن که‌ شووێنه‌واری شووێنی گوله‌کان هێشتا ماندوو بوونی چه‌ندین ساڵیان پێوه‌ دیاره‌ .تا ئه‌وکاته‌ی که‌ تۆ نووسیووته‌ گوایه‌ فه‌رمانده‌ی لیوا بووه‌ که‌ به‌لێشاو شۆفڵ و سه‌یاره‌ ئاوو دیوو ده‌کرا ته‌نها له‌ سنووری فازیڵ به‌شاره‌تی یه‌وه‌ نه‌بێت ئه‌مه‌ به‌به‌رچاووی هه‌موو خه‌ڵکی به‌ڕێزی ده‌ڤه‌ری پێنجووین له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ ناووچه‌ی هه‌ورامان و شاره‌زوور و هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید .زۆرتین ده‌نگی هێناوه‌ به‌شی زۆری ده‌نگ دان به‌م که‌ساییه‌تیه‌ شۆڕش گێره‌ له‌به‌ر ناووبانگی بوو که‌ یه‌کێکه‌ له‌ وانه‌ی به‌ په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێت بۆ ده‌ست و داووێن پاکی که‌ هه‌رکه‌سێك ده‌یه‌وێت ئه‌م ڕاستیه‌ بزانێ با بچن له‌م ناووچه‌یه‌ بپرسن .که‌ هه‌موو،مان ده‌زانیین ده‌نگی ئازاد ئێستا سڵ له‌ هیچ ناکاته‌وه‌ دێته‌ سه‌ر ئه‌وو بڕوا نامه‌یه‌یی که‌ تۆ باسی ده‌که‌یت .ئه‌مه‌ بڕاوا نامه‌یه‌کی هێنده‌ به‌رز نی یه‌ که‌ که‌س نه‌توانێت به‌ده‌ستی بێنێ چه‌ندین که‌س هه‌ن خاوه‌نی بڕوانامه‌یان له‌ قوتابخانه‌کانی ئێواران خوێندوویانه‌ یان ئیمتیحانی خاریجیان داوه‌ که‌ توانیویانه‌ بڕوا نامه‌ به‌ده‌ست بێنن.خۆزگه‌ باسی دکتۆرای خه‌ڵکانی تریشت بکردایه‌ بۆیه‌ ده‌ڵێم به‌ وویژدانه‌وه‌ نه‌تنووسی

به‌ نموونه‌ی که‌سایه‌تی ناووداری ئه‌ڵمانی ده‌ست پێده‌که‌م یۆشکا فیشه‌ر له‌ دایك بووی ئه‌ڵمانیا یه‌یه‌ له‌ ساڵی 1948 له‌ دایك بوه‌ له‌ ساڵێ 1998 بۆ 2005 وه‌زیری خاریجی و جێگری مشته‌شاری ئه‌ڵمانی بوو وه‌ له‌ دوای ساڵی 1999 بوو به‌سه‌رۆکی نووێنه‌رایه‌تی ئه‌ورووپا ئه‌م که‌سایتیه‌ ناوو داره‌ تا پۆلی 10 خووێندوه‌ .ماووسیتۆنیش یه‌کێه‌ له‌ که‌سایتیه‌ ناوو داره‌کان که‌ مێژووی بۆ خۆی تۆار کردوه‌ 3 ساڵی خۆێندوه‌ هه‌موو سینی ڕزگار کرد .ئه‌رکی سه‌رشانی به‌ر پرسیاریه‌ت بوون به‌ر پرسیاریتیه‌ نه‌ك شکاندن و ڕووشاندنی ئه‌م مرۆڤانه‌ که‌ له‌ ڕق و قینه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ که‌ بێئه‌رزشو باش لێك جیا ن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە