به‌ره‌و كۆنگره‌ی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی
Thursday, 05/06/2014, 12:00
به پێ ی په‌یره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی پێویسته له مانگی 1 ی 2015 كۆنگره ببه‌سترێت و دیاره پێشتریش كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره ده‌كرێت .
ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكرێت ئه‌وه‌یه ده‌سته‌ی باڵای سه‌ندیكا و لقی سلێمانی به تایبه‌تی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه پێناسی ئه‌ندامێتی بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه تازه نه‌كه‌نه‌وه كه پیاوی خۆیان نین و سه‌ر به‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌ن یان هاو هه‌ڵوێست نین له‌گه‌ڵ عه‌قڵه دۆڕاوهكهی خۆیان چونكه وا بریاره ته‌نها ئه‌و كارمه‌ندانه بۆیان هه‌بێت به‌شداری له كۆنفرانس و كۆنگره‌دا بكه‌ن كه پێناسی سه‌ندیكایان هه‌یه .
بۆیه به تایبه‌تی به‌رێزان (جبار ی نه‌قیبی سه‌ندیكا و هاوژین)ی لیپرسراوی لقی سلێمانی نوێنه‌ره تایبه‌تییه‌كانی خۆیان راسپاردووه كه هه‌وڵ بده‌ن خۆیان له‌و كه‌سانه دوور بگرن كه سه‌ر به خۆیان نین و كوێرانه شوێنیان ناكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شی سالانه‌یان لێ وه‌رنه‌گرن و به‌و هۆیه‌شه‌وه به ئه‌ندامی سه‌ندیكا حساب نه‌كرێن و بێ به‌ش بكرێن له كۆنگره چونكه باش ئه‌زانن ئه‌گه‌ر به‌و جۆره نه‌بێت ئه‌مجاره سهندیكاكهشیان هاوشێوه‌ی پارێزگاكه‌یان له‌ده‌ست ده‌چێت و هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه پێشتر دابوویانه ئاغاكانیان درۆ ده‌رده‌چێت و ریسوایی ده‌یانگرێته‌وه .
بۆیه لێره‌وه داوا له سه‌رجه‌م كارمه‌ندان ده‌كه‌ین ده‌مار گیری واتان لێ نه‌كات پێناسی سه‌ندیكا دروست نه‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌وه ئاواتی ئه‌وانه بێته دی بۆیه له ئێستاوه زۆر به جددی داوای مافی خۆتان بكه‌ن و پێناسی سه‌ندیكا بكه‌ن و له‌و مافه‌ی خۆتان خۆش مه‌بن و له كۆنگره‌دا ئه‌وانه وه‌ده‌ر نێن كه چه‌ندین ساڵه یاری به عه‌قڵی كارمه‌ندان ده‌كه‌ن و دڵنیا بن ئه‌وانه‌ن كارمه‌ندیان كردووه به هاوڵاتی پله دوو .
بۆ زانیاریتان دوا مۆڵه‌ت بۆ تازه كردنه‌وه هاوبه‌شی ئه‌ندامێتی و پێناسی سه‌ندیكا 30 / 6 / 2014 ده‌بێت و دوای ئه‌و كاته بێ به‌ش ده‌بن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست