کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌زگای زانیاری پیلانێكی بۆ تیرۆركردنی چه‌ند كادرێكی (پارتی) داناوه‌

Saturday, 02/07/2011, 12:00


ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك زۆر نزیك و نهینی ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكرا كردوین، كه‌ پاڤیڵ تاله‌بانی و لاهۆر تاڵه‌بانی و وه‌ستا حه‌سه‌ن و دوو كادیرانی به‌رزی ده‌زگای زانیاری له‌ قه‌لاچوالان كۆبونه‌وه‌یه‌كی نهێنیان ئه‌نجامداوه‌، بۆ نه‌خشه‌دانان و پیلانێكی كوشتن و تیرۆركردنی چه‌ند كادرێكی پارتی له‌ سنوری سلێمانی، تا ئه‌وه‌ی پارتی خۆی نه‌یكات، ئه‌وان بیكه‌ن بۆ تیرۆر كردنی ئه‌و ٦ كه‌سه‌ی ناوه‌كانیان له‌ سایتی كوردستانپۆستی شه‌فافو بویر و دلسۆز به‌ كورد و كوردستان، كه‌ ئه‌و ٦ كه‌سه‌ ئه‌وانه‌ بوون كه‌ له‌ رۆژی ١٧ی شوبات له‌ باره‌گای لقی ٤ پارتی ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران و گه‌نجانی شاری سلیمانی كردووه‌!
بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی كۆمه‌لی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆران !!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی باسكرد، له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆران هه‌ریه‌كه‌ له‌ قادری حاجی عه‌لی وسه‌ركه‌وتی كوبه‌ ده‌ستنیشان كراون تا یه‌كسه‌ر تاوانه‌كان بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی ئه‌وان و ، له‌ كۆمه‌لی ئیسلامی یش، هه‌ریه‌كه‌ له‌ مامۆستا حه‌سه‌ن بابه‌كرو و محه‌مه‌د حه‌كیم ده‌ستنیشان كراون!
ئه‌م بیركردنه‌وه‌ی ده‌زگای زانیاری له‌ دوای ئاشكرابوونی پیلانه‌ خۆیناویه‌كه‌ی ده‌زگای پاراستن هاتووه‌، كه‌ له‌ كوردستانپۆست بلاو كرایه‌وه‌ كه‌ به‌نیازه‌و به‌رنامه‌ی داناوه‌ بۆ تیرۆر كردنی چه‌ند كه‌سێكی پارتی كه‌ له‌ ١٧ی شوبات ته‌قه‌یان له‌ خه‌لكی خۆپیشانده‌رانی سلیمانی كردووه‌!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش راگه‌یاندووه‌، كه‌ به‌ فه‌رمانی پڤێل تاله‌بانی ئه‌و رۆژه‌ی هه‌وله‌كه‌ له‌ كوردستانپۆست بلاو كرایه‌وه‌، زیاتر له‌ ٢٠٠ كۆپی له‌ هه‌واله‌كه‌ له‌م سایته‌ وه‌رگیراوه‌و، ئیستا ده‌زگای زانیاری مه‌فره‌زه‌یه‌كی پێك هیناوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی مألی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ١٧ی شوبات ته‌قه‌یان له‌ خه‌لكی سلیمانی كردووه‌، به‌ دوای زۆرترین زانیاریان ده‌گه‌رێن و، تا ئهوه‌شیان باسكردووه‌ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان كردووه‌ یا كۆنه‌ جاش بوون یا معته‌میدی ئه‌من و یا ته‌واری و مه‌فره‌زه‌ خاسه‌ بوونه‌..
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی دركاندووه‌ له‌ ئه‌م ئیواره‌وه‌ ناوی ئه‌و ٦ كه‌سه‌ی له‌ كوردستانپۆست بلاو كراوه‌ته‌وه‌ به‌ وینه‌و ناو شوینی كارو نیشته‌جیبوونیان به‌سه‌ر بازگه‌كاندا دابه‌ش كراوه‌!
ئه‌وانه‌ش:
1. سامانی ئه‌حه‌ ده‌مانچه‌
2. سیروانی به‌كری سابیر
3. میرانی ئیبراهیمی ره‌شه‌به‌حری
4. عه‌قید حه‌سه‌ن قادر ئه‌له‌ سه‌یدسادقی
5. مقده‌م نه‌وزاد له‌ فه‌رمانده‌ی سوپای سلیمانی
6. جه‌مال هه‌رگینه‌یی
هه‌روه‌ها ده‌زگای زانیاری خۆیان ١٦ ناوی دیكه‌یان له‌به‌ر ده‌ستایه‌
له‌وانه‌:
شه‌مال عه‌لی (شه‌مالی گومرگ) به‌رپرسی پاراستنی لقی ٤
ئاری ئه‌حمه‌د سه‌لام ئه‌ندامی مه‌كته‌بی پاراستنی لقی ٤
ئاری عارف======================
مامۆستا محه‌مه‌د مالیان له‌ ئازادی سلیمانی یه‌=======
به‌ختیاری شیخ ساڵح كارگیری ناوچه‌ی شارباژێر
چۆمانه‌ خێلی قه‌ره‌داغی
به‌كر قه‌ویله‌یی له‌ گومرگ
له‌تیفه‌ سوری كانه‌به‌ردینه‌یی
نه‌سره‌دین حه‌مه‌ سه‌عید برای به‌هادین حه‌مه‌ سه‌عید جیگری ئاسایشی گشتی هه‌ولیر


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە