پاش‌چله‌ی سه‌رده‌شت عوسمان سوپاس بۆ پارتی که بکوژانی ئاشکرا کرد
Friday, 18/06/2010, 12:00
چل رۆژه نه‌ک ته‌نها رۆژنامه‌نووسانی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته، به‌ڵکوو ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی خوازیاری ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نین و مه‌به‌ستیانه ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستا گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت له‌پرسه‌ی ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه‌دان، کاره‌ساتێک که له‌یادکردنی ته‌واو ئه‌سته‌مه، چونکه نه‌بووه‌و نه‌کراووه به‌رۆژی رووناک، به‌به‌رچاووی پۆلیسه‌وه، له‌به‌رده‌م دامه‌زراووه‌یه‌کی وه‌ک زانکۆ‌دا، له‌هه‌ولێری پایته‌خت قوتابییه‌کی زانکۆ بڕفێنرێت و دواتر له‌موسڵ ته‌رمه‌که‌ی بدۆزرێته‌وه، به‌ڕاستیش ئه‌وه پێشهاتێکی مه‌ترسیداره، زۆرتریش مه‌تریسه‌که‌ی زیاتر ده‌بێت کاتێک که نوسینه‌کانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه لاوه ده‌خوێنینه‌وه که‌به‌روونی لایه‌نی به‌رپرس دیاره، وه‌ک شاعیری گه‌وره‌ی کورد پیره‌مێرد وتوویه‌تی :
ئێسا ده‌زانم عه‌قڵم ته‌واوه
به‌دێکی ناودار جوێنی پێداوه
ناویشی ناڵێم نیه له‌م شاره
دار لێره هه‌ڵبڕم ئه‌و له‌وێ دیاره
چل رۆشت گوزه‌شت هه‌ڤاڵانی پارتی و لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یان هیچی دیار نیه، ئه‌وه‌ی سه‌یره له‌بری ئه‌ووه‌ی شه‌هیدکرانی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌سه‌ڵات شه‌رمه‌زار بکات و مه‌ودای ئازادی کاری راگه‌یاندن زیاتر بکات، ئه‌و لیژنه‌یه هه‌رووه‌ک له دازگاکانی راگه‌یاندن شه‌وی رابردوو ینیمان هه‌ستاون به بانگکردنی سه‌رنووسه‌ری چه‌ند ده‌زگاو رۆژنامه‌یه‌ک ئه‌هلی وه‌ک شاهێد له‌و رووداووه‌دا که‌چی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردوون، وه‌ک ئه‌ووه‌ی شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ ئه‌وه بووبێت به‌هه‌موو قه‌ڵه‌مه ئازاده‌کان بڵێن ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی ئێوه‌شه ئه‌گه‌ر بێده‌نگ نه‌بن، پێمان بڵێن ئه‌گه‌ر به‌کوشتنی سۆرانی مامه حه‌مه‌و عه‌بدستار شه‌ریف عاقڵ نه‌بوون و نه‌تانزانی بۆ ئه‌وانه کوژراون ئه‌وا له‌مه‌ی سه‌رده‌شتدا به روونی په‌یامه‌که‌تان پێگه‌یشتووه، ده‌ی ئیتر زیاتر خۆتان گێل مه‌که‌ن، ئه‌وه مه‌سعود عه‌بدولخالق ده‌یڵێت له سایتی سبه‌ی له‌سه‌ر بانگکردنه‌که‌و قسه‌کانی دادوه‌ره‌که-هه‌ڵبه‌ت به‌ناو دادووه‌ره- به‌لای منه‌وه هیچی که‌متر نیه له‌شه‌هیدکردنی کاکه سه‌رده‌شتی لێو به‌خه‌نده، دوای تۆراندنی خه‌نده‌ی سه‌رلێوی سه‌رده‌شت ده‌یانه‌وێت خه‌نده‌ی سه‌رلێووی هه‌موو قه‌ڵمێکی ئازاد له‌م هه‌رێمه‌دا بتۆرێنن، ئه‌وه‌تانێ به‌رۆژی رووناک شوان محه‌مه‌دو ئاسۆس هه‌ردی وئه‌حمه‌د میره‌و که‌مال ره‌ئوف و مه‌سعود عه‌بدولخالق بانگ ده‌کرێن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێت، له‌پشت ئه‌وانیشه‌وه قه‌ڵه‌مه‌کانی تر ده‌بێت ته‌مبێ ببن، وه‌ک ده‌ڵێن دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه پاسار گوێت لێبێت.
له‌م بانگکردن و هه‌ڕه‌شه لێکردنه‌دا په‌یامی لیژه‌که‌ی سرۆکی هه‌رێم دیاره، ئه‌وێش دۆزینه‌وه‌ی بکوژانی سه‌رده‌شت نیه، به‌ڵکوو کوشتنی هه‌موو سه‌رده‌شته‌کانی کوردستانه، ده‌نا هه‌ڕه‌شه‌کردن چ مانایه‌کی هه‌یه،چ پێویست به‌بانگردنی ئه‌و قه‌ڵه‌مه ئازادانه ده‌کات که‌نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی قه‌ڵه‌مه بوێره‌کانی کوردستان ده‌که‌ن، ئه‌م هه‌وڵه‌ی پارتی دوای فه‌شه‌لهێنانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی دێت که‌ویستی کێشه‌که بکه‌ته کێشه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی یان خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌کان بۆ هۆکاری سیاسی بگێڕێته‌وه.
ئه‌و یه‌ک ده‌نگی و خۆپیشاندان و گه‌یاندنی کێشه‌که به‌دونیای ده‌ره‌وه وای کرد کاردانه‌وه‌کان مه‌زن بێت، له‌کاتی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌شدا حه‌ق وایه رۆژنامه‌نووسان، رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێک له‌ئاستی مه‌ترسیه‌که‌دا بێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به‌سه‌رپارتیدا به‌ئاسانی تێبپه‌ڕێت ئه‌وا به‌ته‌واوه‌تی فاتیحا بۆ رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد داده‌خرێت،لێره‌وه پێویست ده‌کات به‌به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی و سازدانی کۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری و زیندووراگرتنی پرۆسه‌ی بێده‌نگ نابین درێژه‌ی هه‌بێت و له ته‌واوی ئه‌و کارانه‌شدا ده‌بێت هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان و ئه‌ندام په‌رله‌مانه خاوه‌ن ره‌ئیه‌کان قسه‌ی خۆیان هه‌بێت، چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر حاکم رزگار وه‌ک که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ به‌رپرسی ئه‌و لیژنه‌یه بوایه،بۆیه ده‌بێت داخوازی هه‌موو ئازادیخوازان گۆڕینی ئه‌و لیژنه‌یه بێت و بدرێته ده‌ست دادوه‌رێک که‌جێگای متمانه‌ی هه‌مووانه، پێشنیارکردنی حاکم رزگار که‌ئه‌ندامی لیستی کوردستانییه بۆ ئه‌وانیش باش بێت،هه‌روه‌ها پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌کوشتنی سۆران مه‌مه حه‌مه و عه‌بدستار شه‌ریف و لێدانی نه‌به‌ز گۆران و هه‌وڵی تیرۆرکردنی ئه‌حمه‌د میره هه‌بووه ئاشکرا
بکرێن و چیتر به شاراووه‌ی نه‌مێنێته‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌زویی ئه‌وه نه‌که‌ین ده‌بێت بێین و سوپاسی پارتی بکه‌ین که‌بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمانی دۆزییه‌وه و بانگیان ده‌کات و ته‌مبێیان ده‌کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست