ئاشكرایە ئەو دەسەڵاتە گەندەڵەى نۆزدە ساڵە حوكمى كووردستانى بەدەستە هیچ پێشێلكارى و دەستدرێژییەك نەماوە دەرهەق بەمافەسەرەتاییەكانى تاكى كوورد ئەگەر پەیرَەویى نەكردبێت هەر لە دزینى قووتى خەڵكى و شاردنەوەى لە تاریكیدا ، بەتاڵان بردنى سەروەت و سامانى كۆمەڵانى خەڵكى كووردستان و لێسەندنەوەى ئازادییە تاكە...
خوێنەرانى خۆشەویست ئەگەر بەووردى بینەرى سەتەلایتى بەناوو گەلى كووردستان بن بەتایبەت لەمانگى پیرۆزى ڕەمەزاندا ئەتوانن مستەواى ئەو تەلەڤزیۆنە بەباشى هەڵبسەنگێنن یەكێك لەو بەرنامانەى بەتەواوى سەرنجى ڕاكێشام و هێناى لەسەرى بنووسم بەرنامەى سەكۆى تۆیە (سەكۆى تۆ) نەك سەكۆى هیچ تاكێكى كۆمەڵى كووردەوارى نییە...
خوێنەرانى ئازیز لەساڵى 1976 ەوە كەیەكێتى نیشتمانى كووردستانى تێیدا درووست بووە ئەوێ ڕۆژێ دوواى نسكۆى 75 كەئاشبەتاڵى بەئاشبەتاڵ كرد هەتاكوو قۆناغەكانى دواى دامەزراندنى لەشاخ و لەشاریشدا لەهیچ ڕۆژ و زروفێكدا زەبرى گوورچكبڕى سیاسى وەكوو ئەم شكستەى لەهەڵبژاردنەكانى 25/7/2009 دا بەرى كەوت ڕووى نەداوە یەكێتى...
خوێنەرە بەڕێزەكان ڕۆژى 20/8/2009 خوولى سێهەمى پارلەمانى كووردستان لە ڕێوڕەسمێكى تەقلیدى و تەشریفاتى نامەنتیق و سەقەتتدا دەستى بەكارەكانى كرد و هەریەكە لە ئەندامانى تازەى پەرلەمان سوێندى بەناو یاساییان خوارد ، سوێند خواردنێك نەلەلاى خواو گەل و نیشتماندا باوەڕ پێكراو نییە ، ڕابردووى زۆرێك لەو ئەندامانەش...
خوێنەرە خۆشەویستەكان ئەم ڕۆژگارە ڕەشەى (یەكێتى) تێیكەوتووە بەئەفلاتوونى حەكیم و ئەدیسۆنیش ڕووناك نابێتەوە وەك مۆتەكە بەرۆكى مامى گرتووەو ئەم لا ئەكات ئاوورە ئەو لا ئەكات ئاوورە بەكووردیەكەى دارێكى بەدەستەوەیە هەردووسەرەكەى .......!! بەهەرچ لایەكدا بیهاوێت خۆى پیس ئەبێت هەرچەند ئەكات پشتە چەماوەكەى خۆی...
خوێنەرانى خۆشەویست بە پێ ى ڕاپرسییەكى سایتى دەنگى گەلى كووردستان كەیەكێكە لەسایتەكانى هەردوو حزبى دەسەڵاتدار دەركەووتوە كە ئاییندەى كابینەى نوێ لەسایەى بردنەوەى لیستى كەرە دێزى كووردستانیدا ئاییندەیەكى خراپە بەپێ ى ئەو ڕاپرسییەش 51.6% ئەو ئاییندەیە بە خراپ دەبینن 46%بەباشى دەبینن ئەمەش بۆ خۆى ئەوە دەردەخات...
خوێنەرە بەڕێزەكان هەموومان ئەنجامى هەڵبژاردنەكانى پارلەمانى كووردستانمان بینى و زانیمان یەكێتى بە چ شكستێك لێى هاتە دەر بەتایبەت لە سلێمانى .. (ینك) هیچ دەنگێكى واى بەدەست نەهێنا لەم شارە و لەقەڵاكەى خۆى خستیانە خوارەوە ، ئەوەشى هێناى بە ئازایەتى پارتى بوو !! جالێرەدا وەكوو تاكێكى ئەم شارە ڕووى دەمم...
سەرەتاى ووتارەكەم بە هۆنراوەیەكى پیرەمێردى نەمر دەست پێدەكەم كە ئەوزاتە گەورە و ناودارە فەرموویەتى : بانگمان تەواو كرد جەماعەت بەسترا بۆ ئیمامەتى كوێرێك پێش خرا بیست مەلاى چاو ساغ لەوێ وەستاوە ئیمام كوێر نەبێ ، نوێژ ناتەواوە هەرماڵى خوایە شێواوە بێ خێو مەشهوورە فیكە بەبراى بێ لێو توخوا لێى گەڕێ لەئیمانى...
خوێنەرانى خۆشەویست هاوڵاتیانى بەشەرەفى خەڵكى كوردستان میدیاكارانى بەڕێز ڕۆژى 15/6/2009 سایتى PUK media ووتارێكى سەربەست جیهادى بڵاوكردۆتەوە تیایدا ڕەخنە لە كۆمپانیاى ووشەو باڵى ڕیفۆرم و لیستى گۆڕان دەگرێت سەربەست لەدرێژەى ووتارەكەیدا نووسیویەتى هاوڕێیانى دوێنێ و نەیارانى ئەمڕۆمان هێڵى فكرییان دیارى...
خوێنەرانى خۆشەویست . لەووڵاتانى پێشكەوتوودا سستمى حوكم ڕانى بەجۆرێك دەستاو دەست ئەكا هەندێك جار دەبینین سەركۆمار یاخود وەزیرو كاربەدەست بەڕەگەز خەڵكى ئەو ووڵاتە نین و لێشى لەداییك نەبوون ، بەڵام لەوڵاتێكى قووڕ بەسەر و داماوى وەك كووردستان سەر كۆمارەكەمان گاڵتە بە عەقڵى هاوڵاتیان ئەكا و بەزۆر كۆیان ئەكاتەوەو...
لەو سەرەتایەوەى كەفامم كردۆتەوە و تێكەڵى دنیاى ئیعلام و ڕاگەیاندنە سەقەتەكەى یەكێتى بووم ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانى نیوەى دووهەمى هەشتاكان لەشارى سەقز و ئێزگە درۆزنەكەى بەناو (گەلى كوردستان) كە ئەوێ ڕۆژێ كارمەند بووم تێیداو بەنانەسكیى ئیدارەیمان دەدا لەوێشەوە ئازاد جووندیانیم ناسى كەبێژەرى كرمانجى بوو بەڵام...
ئەو كەسەى نزیكیى لەگەڵ مەكتەبى ئیعلامیى یەكێتى و خوودى ئازاد جوندیانى و خزمەكانیاندا هەبێت (شێخ نەبى) كە بە (توانا ئەحمەد) ناسراوە باش دەناسێت ، دەزانێت بێ مۆڕاڵى ئەم نیوە پیاوە چییە و چۆنە ؟ لەسەر و بەندى پرۆسەى ئازادیى عیراقدا كارمەندى تەلەفزیۆنى گەلى كوردستان بوو بەرنامەیەكى سەقەتى هەبوو كەلە بێ بەرنامەییدا...
لەو ساتەوەى یەكەم چەخماخەى ڕاپەڕین لەبرووسكەى دا و دەسەڵاتى ڕەشى بەعس لە كوردستاندا لەڕیشەوە دەرهات ئیدى قۆناغێكى نوێ لەبەرپرسیارێتى نەتەوەیى و نیشتمانى لە كوردستان هاتە ئارا ئەركێكى وەها كەدەبوو بەهەموو هەولێكەوە پارێزگارى لەو ئەزمونە گرنگە كوردییە بكرێت تا نەخرێتەوە ناو قەفەسى دیكتاتۆریەت ئەركى دواترى...
خوێنەرى زێدە ئازیز دوواى ئەو چاوپێكەوتنە ڕۆژنامەنووسییەى كاك نەوشیروان لەگەڵ ڕۆژنامەى شەرقولئەوسەتدا ڕۆژى 12ى4 سایتى چاو كوێر لەزارى ئەندامێكى سەركردایەتى یەكێتییەوە كەنەیوێراوە ناوەكەى ئاشكرا بكات وەڵامى نەوشیروان مستەفاى داوەتەوە بۆیە منیش لەم نێوەندەدا دوو قسەم هەیە بەم شێوەیەى لاى خوارەوە : 1 / وەڵامەكە...
خوێنەرى بەڕێز ئەم ووتارە شیكردنەوەیەكى خێراى وەزعى گردەكە و یەكێتى نیشتمانى و ئەو پێشهاتانەیە كەلەڕێگەدان 1 / كاك نەوشیروان بە ئیستقالە كردنى لە (ى ن ك) زۆرێك لە هاودەنگى تاكى كووردى وەدەست هێناو توانى جارێكى دیكە بەجۆرێك لە جۆرەكان متمانەى هاووڵاتى بەدەست بێنێتەوە بەتایبەت ئەوانەى لەبەرپرسەكانى یەكێتى...