کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جووندیانى ناونیشانێك بۆ بێ ئاییندەیى یەكێتى نیشتمانى كووردستان ، هۆكارێك بۆ دۆڕانى یەكێتى نیشتمانى كووردستان

Thursday, 27/08/2009, 12:00


خوێنەرانى ئازیز لەساڵى 1976 ەوە كەیەكێتى نیشتمانى كووردستانى تێیدا درووست بووە ئەوێ ڕۆژێ دوواى نسكۆى 75 كەئاشبەتاڵى بەئاشبەتاڵ كرد هەتاكوو قۆناغەكانى دواى دامەزراندنى لەشاخ و لەشاریشدا لەهیچ ڕۆژ و زروفێكدا زەبرى گوورچكبڕى سیاسى وەكوو ئەم شكستەى لەهەڵبژاردنەكانى 25/7/2009 دا بەرى كەوت ڕووى نەداوە یەكێتى لەپاى ملهووڕى مەسئوولە لەخۆبایی بوونیدا دۆڕا  یەكێتى لەپاى زووڵم و ستەمى 18 ساڵەى مەسئوولە دزوو گەندەڵەكانیدا دۆڕا یەكێتى لەپاى بێئاگایى مەسئوولە هیچ لەبارانەبووەكان و خەوتووەكانى سەر پارەى میللەتدا دۆڕا یەكێتى لە پاى لووت بەرزى مەسئوولە شەڕواڵپیسەكانى وەكوو ئازاد جووندیانى و بەرزانى ئەحە سمێڵ دۆڕا كەیەكەمیان هەمیشە جەختى ئەكردەوە گۆڕان دەنگ ناهێنێت دووهەمیشیان بەئامارى درۆ یەكێتى و مامجەلالى مامى بە شوودا، كە وتبووى هەرمەڵبەند بەتەنها 67000 ئەندامى ڕێكخستنى هەیە.
خوێنەرە خۆشەویستەكان ئەوەى ڕۆژێك لەئیعلامى یەكێتیدا كارى كردبێت ئازاد جووندیانى باش ئەناسێت ئازاد جووندیانى هەر لەدەست بردن بۆ نامووسى كچان و ئافرەتانى ناو دەزگاى ڕاگەیاندن و ئەتككردنیان بەشێوازى جۆر بەجۆر بەڕێكەوتن لەگەڵیاندا یاخوود بردنیان بۆ سەفەرى ئانكەرە و ئەستەنبووڵ یاخوود ئیمتیاز پێدانیان یاخوود خەڵك دەركردن.. لە شارى سلێمانیدا ناووى زڕاندوون، سووكى كردوون .. نممونەى زیندووش زۆرن لەسەر ئەو لەخشتە بردنانەى ئازاد جووندیانى بەتایبەت لە تەلەفزیۆنى سەتەلایتى گەلى كووردستان که‌سانێک هەن معاشى بەلاش وەرئەگرن بۆچى؟! با وەڵامەكى كارمەندانى ئەوكەناڵە بیدەنەوە، هەیە بە هەوەسى خۆى دەوام ئەكات زمان و ئەدایەكى سەقەتى هەیەو نازانێت شت بخوێنێتەوە كەس پێى ناڵێ بەرى چاووت بەكللە بۆچى؟! باوەڵامەكەى كارمەندانى گەلى كووردستان بیدەنەوە
خەڵك دەركراوە لەسەرى بۆچى؟! با وەڵامەكەى كادرەكانى تەلەفزیۆن بیدەنەوە
ئازاد جووندیانى بەیەكێك لە مەسئوولە داوێن پیسەكانى یەكێتى ناسراوە لەناو خەڵكا لەتاو ئەم ڕەفتارانەى ئاگاى لە یەكێتى و قاعیدەى یەكێتى و پێگەى سیاسى یەكێتى نەماوە هەمیشە لووت بەرزانە ئەیووت گۆڕان دەنگ ناهێنێت ... بەڵێ بەڵێ دەنگ ناهێنێت ئەوە نەبوو وابوو، بەڵام ئەمڕۆ چۆن لەڕووى دێت وەڵامى خۆى بداتەوە ئاخر ئازادێك ساڵانێكە حزبۆكەیەكى بۆخۆیى و بنەماڵكەى لەناو ڕاگەیاندنى یەكێتیدا درووست كردووە و لێوەى دەوڵەمەند بووە و بۆتە خاوەنى سەرمایەو كۆمپانیا و پۆستى چەور و باش بۆ خزمەكانى ، ئازاد جووندیانى چى نەما نەیكات لە ئیعلام هەر لە ساڵى 2000 ەوە تا ئەمڕۆ كانتۆنێكى بەهێزى داناوە و زۆربەى مەسئوولى كەناڵەكان پیاوى ئەون بە جەمال حسەین و لاوەند نەوزاد و شێخ نەبى و سەربەست جیهادیشەوە ئەوەشى نەبێتە پیاوى شتى بۆ درووست ئەكاو دەرى ئەكات هەر وەكوو خەڵات عومەر كە بە چاووتروكانێك لەسەر كار لاى برد هەرلەبەر ئەوەى تەسلیمى نەئەبوو نەشدەبوو بەئەڵقە لەگوێى ... ئەم تاڵاوى هەڵبژاردنە كەم نەبوو بۆ ئازاد جووندیانى ، با بینۆشێت !! ئیعلامە درۆزنەكەى ئازاد و پیاوەكانى ئێستا چۆن ڕوویان دێت خۆیان بە خاوەنى یەكێتى بزانن لەكاتێكا ئەگەر پارتى نەبووایە شكستى لەوە گەورەتریان ئەخووارد ، بەناو ئیعلامیەكانى جووندیانى ئێستا چۆن وەڵامى خەڵك ئەدەنەوە چ جوابیكیان پێییە؟ جەلالى خەڵەفاو ئەگەر لەبەر ترسى چاوى ڕاگەیاندنەكان نەبووایە یەك بەیەكیانى تڕۆ ئەكرد و ئەیناردنە ماڵەوە ئەو مەسیجەشى بەدەركردنى كاوەمحەمەد و شێركۆ مەنگووڕیدا بۆ ناردن باچاك لێى تێبگەن لەكۆتاییدا دەڵێین ئازاد جووندیانى لەگوێى گادا خەوتبوو كاتێك دەیووت نەوشیروانیەكان دەنگ ناهێنن ئیشەڵڵا دەنگ ناهێنن .. ئیشەڵڵاكەى بوو بە ئاگرو ماڵى جەلال تاڵەبانى لە بناغەوە هەڵتەكاند

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە