ئەوانەى یەكێتیان بە شوودا ، تڕۆكردنیان نزیكە !!
Thursday, 20/08/2009, 12:00
خوێنەرە خۆشەویستەكان ئەم ڕۆژگارە ڕەشەى (یەكێتى) تێیكەوتووە بەئەفلاتوونى حەكیم و ئەدیسۆنیش ڕووناك نابێتەوە وەك مۆتەكە بەرۆكى مامى گرتووەو ئەم لا ئەكات ئاوورە ئەو لا ئەكات ئاوورە بەكووردیەكەى دارێكى بەدەستەوەیە هەردووسەرەكەى .......!! بەهەرچ لایەكدا بیهاوێت خۆى پیس ئەبێت هەرچەند ئەكات پشتە چەماوەكەى خۆی و یەكیەتەكەشى بۆ ڕاست نابێتەوە زۆرمان ووت (ینك) نەخۆشەو پێویستى بەعیلاجە سوودى نەبوو زۆرمان ووت (ینك) گەننەڵەو پێویستى بەچاككردن و ڕیفۆرمە سوودى نەبوو زۆرمان ووت (ینك) پیاوانى خراپ و بەعسى و كۆنە ئیسلامى هاتیا سوودى نەبوو تا ئاوا بەشكستى سیاسى و جەماوەریى و مەعنەوى نەجاتى بوو . ئەم پیاوە گەندەڵ و هیچ لەبارنەبووانەى وەكوو جەمال حسەین و جەمالى تاسڵووجە بەشوویان دا ، ئەمڕۆ ئەم پیاوانە سەردار و سەرمەشقى یەكێتین بۆیە واى لێ بەسەرهات (جەمالى تاسڵووجە) كەتا ساڵى 91 یش پیاوى ڕژێمى گۆڕبەگۆڕى بەعس بوو ئێستاكەش كوێخاو دەمڕاستى مەڵبەندەكەى بەرزانى ئەحەسمێڵ و ئەندامى دیوەخانە دۆڕاوو بەزیوەكەیەتى سەردەمانێك پێش ڕاپەڕین ئیڤایەكى عەسكەریى پێ بوو ئازووقەى سەربازیى سەربازەكانى بازگەى تاسڵوجەى ئەدزى و لەگەڵ (مەجید كریم ێاڵح) ى ئاوەڵزاوایدا بەشەراكەت ئەیانفرۆشتەوە بەپارەى دزى حزبى بەعس دەوڵەمەند بوون دواى ڕاپەڕینیش بوونە ئەندام مەڵبەند و حەپەلووشكەرى ناو یەكێتى و دزەگەورەكەى مەڵبەندى یەك (جەمال حوسەین) یش كەناسراوە بە جەمالى نەهزە تالەناو ئیسلامیەكاندا بوو ڕاوە یەكێتى كرد ئێستاش بەڕێوەبەرى سەتەلایتەكەیەتى و زووڵم و زۆر كەرێكى عەجایەبى سەدەى بیست و یەكە ئەم كابرایە كارمەندانى خۆى ئەگێڕنەوەو ئەڵێن ئەگەر یەكێتى نەبووایە لاداشى بەخەو نەئەدى نەك (BMW X6) بەكووردى و بە كوورتى جەمالە درێژى مەڵبەند و جەمالە قەزەمى ئیعلام دووانە دزى پێكەوە گرێدراوى هاوخەباتى ئەمڕۆى ناو یەكێتین بۆیە یەكێتى رۆژ بەڕۆژ لەلێوارى بچووك بوونەوەو نەمان نزیك ئەبێتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست