بەرەو ڕاپەڕینی جەماوەری
Monday, 31/01/2011, 12:00
بۆ////
چینی ڕۆشنبیرو قەڵەم دۆست و ڕوحی پاكی هەردوو شەهیدی قەڵەم شەهیدان (سۆران و سەردەشت)
چینی گەنجانی بێ كار
چینی ئەو خوێندكارانەی كە دەرچووی كولێژو پەیمانگاكانن و تا ئێستا دانەمەزراون
چینی ئەو فەرمانبەرانەی هەشت ساڵە غەدریان لێ دەكرێت و ئامادە نین قەرەبویان بۆ بكرێتەوە
چینی ئەو كرێكارانەی بێ كارن
چینی ژنانی ستەم لێ كراو
چینی خوێندكاران و سەرجەم چینە چەوساوەكان
چینی كەس و كاری زیندانە بەناحەق گیراوەكان
ڕاپەڕن ڕاپەڕن هەستن
واخەریكە ڕەنگی شەبەق شەوق دەداتەوە
هاكا نەورۆز لە پێشوازی خۆری ئازادی دایە ...
دەسا هەستن ولەسەركردە جەلادە داوێن پیسەكان ڕاپەڕن و داوای مافی بوونیەتی خۆتان بكەن ،داوای وەلانانی دزو چەتەكان بكەن بەڕاپەڕین و دەنگ بڵندی ئێوە سەرشۆڕی سەركردە سیكسیەكان دەبینن ، ئێوە گەلن!!! شاڵاوی تۆڕەیی گەل دەتوانی كێو لەبن بهێنێ بۆیە هەر گەلە دەتوانێ ڕیسوایی و شەرمەزاری بۆ ئەم خێڵەكیانە بهێنێ و بە توندی بیانخاتە زبڵدانە گەورەكەی مێژوەوە ، لێشاوی ڕاپەڕینی ئێوە دەتوانێت ئەم حوتە تێر نەخواردوانە لەخاك وەدەربنێت وسەرشۆری لای میللەتیان بكات . كوا كارەبا كوا قسەكانی مەلا كەمتیارو درۆكانی بنەماڵە خێڵەكێكان ؟ كوا بەڵێنەكانی پێش هەڵبژاردن كوا چارەسەری بێكاری ؟ ئەمانەو هەموو(كوا...)كان هەرتەواو نابن، هەر لەكوردەواریشدا وتراوە پەتی درۆ كورتە ئەوەتا درۆكان ئاشكرا بوون ئیتر میللەت بەهیچ درۆیەك ناخەڵەتێ دڵنیاشم لە چاوسور كردنەوەو هێزی جەلادان ناترسێ ،لەبەر ئەوەی كوردان سەردەمانێكە بۆ ئازادی گیان فیدا دەكات و لە تۆپ و تەیارەو تانكی دیكتاتۆریەتی سەدام نەترسا لەبوونی هیزی ئەم دەسەڵاتەش ناترسێ ،گەلی تونس و میسر ئەمڕۆ هەست بەبوونی ئازادی دەكەن ئەویش لەڕێگەی بەرپابوونی ئینتەرنێت و فەیس بووكەوە كە دەورێكی كارای هەبوو ، بەڵام كوردان لەساڵانی (1991) دا و بەبێ بوونی هیچ پەیوەندیەكی لەم جۆرەی ئێستا توانی دیكتاتۆرێكی زەبەلاحی وەك سەدام بڕوخێنێت ، ئێستاش هەر هەمان گەلە دەتوانێت ئەم دەسەڵاتە دووفاقیە لەناوببەن و ئیدی كێشمەكێشی زۆرترین هیز لەناو ببات و دەسەڵات بێتەوە دەست گەل .
جەماوەری خاوەن ویژدان دڵنیابن ئەو ڕاستیە بەدی بكەن كە سەركردە دەمامكدارەكان بەتەواوی باری دەروونیان تێك چووە لەترسی ڕاپەرینی گەل ،لەلایەك خەرێكی تێكدانی هێڵەكانی ئنتەرنێتن ولەلایەك چاودێری هێڵكانی مۆبایل دەكەن و لەلایەكی دیكەوە بانكەكانی دەرەوەی ووڵات پڕتر دەكەن وەك تاوانبارێكی دزیان لێهاتووە كە چۆن خاوەن حەق پێیان زانیبێت و شوێنیان كەوتبێ و لێیان خۆش نەبێ ، جابۆیە ئێوەش شوێنیان كەون و لێیان خۆش مەبن ، بەس تكام وایە جگە لە شوێنە حیزبیەكان دەست مەبەن بۆ هیچ جێگایەكی دەوڵەت و پەلاماری شوێنە گشتی یەكان مەدن لەبەر ئەوەی شوێنەگشتی یەكان تەنها هی میللەتەو هەر میللەتیش دەبێ دواتر ئاوەدانی بكاتەوە .
دەی ڕاپەڕن تاكەی سەركردەو وەچەی دیكتاتۆرەكان و داوین پیسەكان سەروەت و سامان و داهاتی ئەم گەلە لەبانكەكانی ئەوروپادا توند بكەن و داهاتی ئەم میللەتە بكەن بەخەرجی ڕابواردنی شەوە سیحراویەكانیان ڕاپەڕن.... ڕاپەڕن
هەزاران ڕێزو وەفا بۆ گیانی شەهیدانی قەڵەم و ڕیسوایی و شەرمەزاری بۆ دزە فیرعەونەكان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست