ڤایرۆسی گه ندهڵیی ده سه ڵاتی كوردی نێچیرڤان بارزانی
Saturday, 16/03/2013, 12:00
ئه م كه سه له به ر ئه وه ی باش ئاگاداری كه لتوری خێڵه كی بنه ماڵه كه ی خۆیه تی و به هۆی ئه و كه لتوره وه هه میشه ئه گهری تڕۆ كردنی هه یه له به رژه وه ندی كوڕانی سه رۆك كه دیاره به گوێره ی هه مان كه لتور، هه ڵگری جیناتی سه رۆك (مه سعود) له هه ڵگری جیناتی برای سه رۆك (ئیدریس) شیاوتره بۆ به ڕێوه بردنی حیزب و ده سه ڵات وکۆمهڵگا، ئه گهر هه واڵهكانی بونی ئه و دڵهڕاوكێیه ی نێچیرڤان و په یوه ندی بارگاوی له گهڵ سهرۆکو كوڕانی سه رۆكدا ڕاست نه بونایه، ئه و ده ست ماچكردنه گاڵتهجارییهمان نه ده بینی كه له كۆنگره ی سیانزهیاندا به ناوپارتی هێنایه وه سه ر سروشتی ڕاسته قینه ی خۆی: ئه نجومه نی خێڵ.
هه ر بۆ زاڵبون به سه ر ئه و ئه گه ری تڕۆ كردنه دایه له وه تای وه كو گهنجێکی نازدار هاتۆته ناو كایه ی ده سه ڵاتی كوردییه وه به هه ر چوار ده وری خۆیدا ، به ده ر له یاساو ڕێنماییه كان (ده ستورهه ر بونی نیه) بۆ دروست كردنی بنكه یه كی جه ماوه ری بو خۆی (به هه مان شێوه ی كۆسره ت ڕه سوڵ له سه رده می سه رۆكایه تی ئه نجومه نی وه زیراندا) پۆست و ئیمتیازو زه وی و قبوڵ خاس ده به خشیته وه به جۆرێك كه م ڕۆژ هه یه گوێ بیستی سه رپێچییه كی یاسایی ئه و سه رهك وه زیرانه نه بین وه ك دامه زراندنی نا یاسایی ٥۰۰ كه س له سه ر میلاكی ئه مساڵ که ئارام قادر سه رۆكی فراكسیۆنی كۆمه ڵ له پهرله مان دوێنێ ئاشكرای كردوكڕینی ۱۰ ئۆتۆمبیلی گرانبه ها بۆ جێگره كه ی (عیماد ئه حمه د) به یهک ملیۆن دۆلارو پێشتر ڕاسپاردنی ئاشتی هه ورامی كه وه زیری دارایی نیه به دابینكردنی ۳٥ ملیۆن دۆلار بۆ كه ناڵی ڕوداو دهڵاڵی كڕینی ڕۆژنامه نوسان و و پێش ئه وه ش ته رخان كردنی مه كره مه بۆ دادوه ره كان و پێش ئه وه ش دامه زراندنی نایاسایی ژماره یه كی گه وره له سه ر میلاكی پار و پێش ئه وه ش ته رخانكردنی ۲۰۰ ملیۆن دۆلار بۆپڕۆژهکانی گه رمیان به ده ر له بودجه ی ڕهسمی له پاره ی شیرینیه بێ سه رو شوێنه كه ی گرێبه سته كانی نه وت، كه ئاشتی هه ورامی وه زیری سامانه سروشتیه كان نه ك وه زیری دارایی، خستیه خزمه تی سه رۆكی ئه نجومه نی وه زیران و بۆ مۆنۆپۆڵی سه رف كردنی له لایه ن خۆیانه وه و تۆمار كردنی منه تی "ده ستكه وت" به سه ر جه ماوه ردا، یه ك دۆلاریان نه خسته به رده ستی سه رۆكی كابینه ی پێشو
دكتۆر به رهه م
سه رۆك و كوڕه كانیشی پهراوێزێكی باشیان بۆ داناوه بۆ ئه وه ی به ئاره زوی خۆی به پارهی خه ڵكی كوردستان بنکه و "ده ستكه وتی" جه ماوه ری بۆ خۆی بكڕێت چونكه دواجار وهلائی كه سانی سودمه ند له نێچیرڤان بۆ خودی پارتی ده گه ڕێته وه و لهڕاستیدا سیاسه تی كڕینی ئه ستۆكان (شراو الژمم) و به كارهێنانی پاره ی گشتی بۆ كڕینی وه لائی خه ڵك و دامه زراندنی نایاسایی به لێشاو تا ڕاده ی به ئۆردوگا كردنی كوردستان ته واوكه ری هه مان سیاسه ته كه مه سعود به وه رگرتنی جاش و موسته شاره كان ده ستی پێ كرد و به خیانه تی ۳۱ ی ئاب و ده ستڕێژ له خۆپیشانده ران كۆتایی نایه ت.
ئه وه ی پێویست بو ئه مڕۆ له مه راسیمی یادكردنه وه ی كاره ساتی هه ڵهبجه دا ده ستگیر بكرێت و له شوێنێكی دور گۆشه گیر كرێت تا ئیتر نه توانێت كۆمه ڵگا كوردی بۆ به رژهوه ندی خۆی و بنه ماڵه توشی داڕزان بكات نێچیرڤان بو نه ك ئه و هاوڵاتیه به ڕێزه ی له به ر ده میدا هه ندێك ئازاری ناخی خۆیی و هه ڵهبجه ییه كانی ههڵڕشت، ئه مڕۆ نێچیرڤان یه كێكه له زیانبارترین ڤایرۆسی گهنده ڵی و له پاڵ مام و ئامۆزادا فرسان السلاسه ی گه نده ڵی ئیداری و دارایی و سیاسی کوردستان پێك ده هێنێت و تا خۆیی و بنه ماڵهكه ی گۆشه گیر نه كرێن گه نده ڵی پتر ته شه نه ده كات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست