سه ردانێكی فاشل بۆ ڕوسیا
Friday, 22/02/2013, 12:00
به پشت به ستن به و هه واڵانه ی تا ئێستا ده رباره ی سه ردانه كه ی مه سعود بارزانی بۆ ڕوسیا بڵاو كراوه ته وه، له سه ر ئاستی جه ماوه ری بۆ مه سعود بارزانی و ئاستی گشتی بۆ خه ڵكی كوردستان، ئه و سه ردانه به ته واوی سه ردانێكی فاشله، به ڵام بێگومان له سه ر ئاستی شه خسی و بنه ماڵه یی و حیزبی بارزانی، ده كرێت سه ركه وتو بێت ئهویش بهبه ستنی چه ندین گرێبه ستی تازه لهگهڵ كۆمپانیا روسیه كانی بواری وزه بۆ هه ڕاج كردنی گاز و نه وتی كوردستان و وه رگرتنی ڕاسته و خۆی "شیرینی" گرێبه سته كان وه ك ئه وه ی تا ئێستا له گهڵ كومپانیا کانی تردا كردویانه.
له سه ر ئاستی تایبه ت به خۆیان، پارتی و سه رۆكه كه ی: ویستیان له ڕێگهی بیرخستنه وه ی ئاواره یی مه لا مسته فاوه له ڕوسیا، ئاستی جهماوهریی خۆیان بهرز بکهنهوه، به لام به پێچهوانه وه به شێكی زۆری خه ڵک نایشارێتهوه كه خه می ئه وه یانه ئه و خانوه ش، وه ك مه زاره كه ی مه لا مسته فا و ئیدریس ببێت به كونێكی ره شی تر بۆ هه ڵ لوشینی بودجه ی حكومه تی هه رێم، ئه سڵه ن لای خهڵكی كوردستان، و هیچ خه ڵكێكی تریش، ۱۱ ساڵ ئاواره یی له ڕوسیا، ڕهنگه نه نگی نه بێت به ڵام به هیچ جۆرێك سه روه ری نیه، لای كام میڵهتی دنیا ئاواره بون و كارو كاسپی له ئاواره ییدا سه روه ری و خه بات بوه تا خانوه كه وه ك په رستگایه ك پیرۆز بکریت؟ له بریتی ئه و وتاره ئینفیعالیه بۆشهی به رده ركی خانوه كه، له ژوره وه پیشان بدرایه به ویقارێكه وه معایشه و یادی ساته كانی بابی له و خانوه دا بكردایه ته وه، ڕه نگه هه ستی ئینساندۆستی هه ندێك كه سی بجوڵاندایه.
له وتاره كه شیدا، وه ك هه میشه، چهندین هه ڵه ی بێ بنهمای كرد، كه دیسان به زیان ده شكێته وه بۆ ئاستی جه ماوه ری و میسداقیهتیان، باسی ئه وه ی كرد كه خۆی به ۳ سه عات گهیشتۆته مۆسكۆ و باوكی به ٥۳ ڕۆژ، جگه له وه ی به راورده كه هیچ بایه خێكی نیه
خۆی باش ده زانێت كه باوكی، ساڵانی سه ره تای ئاواره بونی ، له كۆماره كانی ئه رمینیاو ئازه ربایجان و كازاخستانی سه ر به یه كێتی سوڤێتی جاران به سه ر بردوه و له قۆناغی دوای نه مانی جه عفه ر باقرۆف و ستالیندا براوه بۆ مۆسكۆ.
باسی له وه كرد که کوردستان به کڵاشینکۆف ڕزگاری بوه به ڵام جارێ كوردستان ڕزگاری نه بوه، ئینجا ئه و نیمچه سه ربه خۆییه ی كه هه یه بێجگه له وه ی به هاوبه شی خه باتی شۆڕشگێڕانه ی كورد و بارو دۆخی نێوده وڵه تی به ده ست هاتوه، له ناو چه کهکانیشدا، شه ره فی هه ڵگرتنی كڵاشینكۆف، كه به هۆی کورتی و كه می مه ودایه وه جه نگاوه ر پێویستی به وه یه تا ئاستێكی زۆر ترسناك له هێزه كانی دوژمن نزیك ببێته وه و له شۆڕشی ئه یلولدا، به تایببه تی ٦۱-۷۰ له چاو بڕنه وی دورهاوێژدا كه متر به ده ست پێشمه رگه وه بو، له شۆڕشی نوێشدا ئه وه ی له كوردستان به كڵاشینكوفو به هه ماهه نگی له گهڵ ئاڕ پی جی و بیکهیسی و هاوان، خه باتی چه كداری ده كرد، پێشمه رگهكانی یه كێتی و حسك و شیوعی بون نه ك ئاواره كانی هه ڵگری "كارتی سه بز" له كه ره ج و سه رتاسه ری شاره كانی تری ئێران، بۆیه شانازی كردنی پارتی و سه رۆكه كه ی به كڵاشینكۆفه وه هیچ بنه مایه كی نیه .
به لام له سه ر ئاستی گشتی وه ك خه ڵكی كوردستان، فه شه له كه زۆر گه وره تر و زیانبار تره، كوردستان پێویستی به وه نیه به ناوی پاراستنی "ئه زمونه كه وه" بودجه ی خه ڵك بكات به قوربانی پێشبڕكێیه كی شێتانه ی خو پڕچهك كردن له گهڵ عێراق و دراوسێکانی ترمان، ئه گه ر جه ماوه ر متمانه ی به دادپه روه ری و شه فافیه تی فه رمانڕه وایه تی سیاسی خۆی هه بێت به شی ئه وه نده چهكی سوك وكاریگهری هه یه به رگری له ده ستكه وته كانی خۆی بكات، ئێمه به هۆی پشتگیری نێوده وڵه تی له دوژمنه كانمانه وه هه رگیز وه ك ئیسرائیل ناتوانین بالانسی هێز و هێزی سڵهمینه وه (ردع) له گهڵ وڵاتانی ده ور و به رمان بنیات بنێین و هه ر بڕه پاره یه ك له و بواره دا خه رج بكرێت ده چێته بواری به ههدهردانی بودجه ی مولكی گشتییه وه و ده بێت به بوارێكی تازه بۆ "شیرینی" گرێبه ست و "خه رجی دیكه".
ته نانه ت ئه گه ر ببین به ده وڵه تیش، له به ر بارو دۆخی تایبه تیمان، باشتر وایه ده وڵه تێكی موحایدی وه ك نه مساو سویسرا بین و به ناوی خۆپڕچهک كردنی دۆنکیشۆتانهوه بوار نه ده ین ئابوریمان تاڵان بكرێت.
ئه وه شمان له یاد بیت كه ڕوسیا خۆی، به هۆی پێویستی زۆری به یارمه تی دارایی ڕۆژئاواوه وڵاتێكی فاشله له پاراستنی هاوپه یمانه كانیدا و له ناكۆكیه كانی وڵاتانی به ڵقاندا بینیمان چۆن له به رامبه ر هه ندێك یارمه تی داراییدا پشتی سلاڤیه هاوڕه گه ز و هاوپهیمانه كانی خۆی به رده دات و هه ر كاتێك ڕۆژئاوا كێشه ی باڵاده ستی ئیخوانی و جیهادییه كانی ناو ئۆپزیسیۆنی سوریا یه ك لایی بكاته وه، ده یبینین ڕوسیا چۆن له به رامبه ر بڕێك یارمه تی داراییدا، واز له بنكه ی ده ریایی ته رتوس و ڕژێمی ئه سه دو باوكی ئه سه دیش ده هێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست