ئه‌گه‌ر پارتی حیزبه، له‌بریتی سه‌رۆکی ماوه به‌سه‌رچو بۆ نێچیرڤان كاندید ناکات؟
Friday, 12/04/2013, 12:00
دوای نزیك بونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پارتی به یاوه‌ری یه‌كێتی هاوپه‌یمانی كه‌وتوه‌ته په‌له‌قاژه‌ی دانانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌قی یاسای كارپێكراوی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم هیچ بوارێكی بۆ ئه‌وه نه‌هێشتوه‌ته‌وه كه سه‌رۆكی هه‌رێم جارێكی تر بتوانێت خۆی كاندید بكاته‌وه
یه‌که‌م جار هه‌وڵیاندا به که‌لتوری دیواخان و به هه‌ندێك به‌ڵێنی چاكسازی چه‌واشه، سه‌رانی ئۆپۆزیسیۆن ڕازی بكه‌ن به درێژكردنه‌وه‌ی خولی ته‌واوبوی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی بۆ یه‌كدو ساڵی تر، كه به‌هۆی وه‌ڵامی نه‌رێنی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه ئه‌مه‌یان بۆ نه‌كرا، ئێستا ده‌یانه وێت به حیله شه‌رعی له ڕێگه‌ی یاری كردن به هه‌ندێك وشه‌ی یاسای سهرۆكایهتیهوه ، گوایه یاسای سه‌رۆكایه‌تی خوێندنه وه‌ی جیاواز هه‌ڵده‌گرێت، وه‌ك وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی دوێنێ ڕایگه‌یاندوه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی فێڵێکی زۆر ئاشكراوه خولێكی تری سه‌رۆکایه‌تی بۆ مه‌سعود بارزانی دابین بكه‌ن گه‌رچی ڕونیی یاساكه بواری بۆ هیچ حیله شهرعییهكیش نه‌هێشتوه‌ته‌وه
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای لاوازی فێڵه‌كه‌یان و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و فێڵه زه‌قه ده‌بیته هۆی دڕانی ده‌مامكی سه‌ر سروشت و هه‌ڵوێستی دژه دیموكراتییان و ئه‌و كاره‌یان گورزێكی گه‌ووره ده‌بێت له پرۆسه‌ی به كه‌لتور كردنی دیموكراسی و چه‌سپاندنی پرینسیپی هه‌ڵبژاردن بۆ پۆسته‌كان وه‌ك ساده ترین مافی هاوڵاتی دنیای مۆدێرن وگرنگترین ئامراز‌و جیاکه‌روه‌ی دیموكراسی، و به‌وه‌ش هێنده‌ی تر "ئه‌زمونه‌كه‌مان" له‌به‌ر چاوی هاوڵاتیانی كوردستان وعێراق و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ناشیرین ده‌كات، سه ره ڕای هه‌مو ئه‌وانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له سیسته‌می دیموكراسی و بهرژهوه ندی و ئایندهی كوردستان لا گرنگتره ، به‌دڵنیایی ئه‌و فێڵه‌ش ده‌كه‌ن كه ته‌نیا ساویلكهكانی ناو پارتی و ئه‌ندامه ڕوزهرد بوه‌كانی ناو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕه‌فتار پارتی پشتگیری ده‌كه‌ن، بێگومان هه‌ر لایه‌و به هۆكاری جیاواز: ساویلكهكانی ناو پارتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژێك له ڕۆژان فێر نه‌بوون هه‌ڵوێستێكی جیا له هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی حیزب و بنه‌ماله‌ی بارزانیان هه‌بێت، ته‌نانه‌ت له ساته وه‌ختی تۆماركردنی خیانه‌تی مه‌زنی ۳۱ ی ئابیشدا، مه‌كته‌ب سیاسیه زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی یه‌كێتیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پۆست و پاره و ئیمتیازاتی ده‌سه‌ڵات به‌یه‌كجاری و بۆ هه‌میشه پاشماوه‌ی ویژدانی ڕۆژێک له ڕۆژان شۆڕشگێڕی و چه‌پ بونی شۆریونهتهوه
ئه‌و حیله شه‌رعیه لاوازه ته‌نیا مه‌به‌ست لێی پاوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی-ئابوری كوردستانه بۆ شه‌خسی مه‌سعود بارزانی ودابین كردنی كرێی دڵسۆزیی لێپرسراوه گه‌وره‌كانی پارتی و یه‌كێتییه، به‌ڵام به پاساوی لاوازی پێكه‌نیناوی وه‌ك پێویست بونی سه‌رۆكێكی "به‌هێز" یان " كاریزمایی" بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی كوردستان
ده‌بیت به‌هێزی مه‌سعود بارزانی له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت؟ له گێڕانه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كاندا ده‌ركه‌وتبێت یان له وه‌ستاندنی تۆپ باران و بوردومانی توركیا‌و ئێران بۆ سه‌رخه‌ڵک وخاک وسه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان؟ یان له سزادانی پاڵه‌وانانی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه گشتگیره‌ی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش نكوڵی لێ ناكه‌ن؟ یان له سه‌ركوتی نه‌یارانی سیاسی و كوشتن و گرتنی ڕۆژنامه‌نوسان و ته‌قه به‌ڕوی خۆپیشانده‌ران و سوتاندنی باره‌گای حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و هێز كۆكردنه‌وه بۆ سه‌ر گرده‌كه و بڵاوه پێكردنی زۆره‌ملێی مانگرتنی كه‌م ئه‌نداماندا؟
ئه‌ی "کاریزما" که‌ی له كوێوه هه‌ڵقوڵاوه؟ وه‌كو ماوتسی تۆنگ سه‌ركردایه‌تی پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی وه‌ك ڕێڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كردوه كه به درێژایی ۱۰۰۰۰ كم و له ماوه‌ی ساڵێكدا توانی به ده‌م شه‌ڕی به‌رده‌وامه‌وه هێزه‌كانی شۆڕش له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی چینه‌وه بگوێزێته‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی باكوری ڕۆژئاوا و به‌وه‌ش توانی هێزه‌كانی له فه‌وتان ڕزگار بكات و له ماوه‌ی ۱٥ ساڵدا هه م‌و چین له دوژمن پاك بكاته‌وه؟ وه‌ك دیگۆل دوای ئاشبه‌تاڵی جه‌نه‌راڵ بیتان بزوتنه‌وه‌ی به‌رگری فه ره نسای دامه‌زراند و فه‌ره‌نسای له داگیركاری ئه‌ڵمانیاو زه‌لیلكردنی له‌لایه‌ن به‌ریتانا و هاوپه‌یمانانه‌وه پاراست؟وه‌كو جه‌نه‌راڵ جیاپ پلان داڕێژه‌ر و جێبه‌جێكاری شه‌ڕێكی وه‌ك داین بیان فۆ بوه كه‌بوه هۆی چۆك دادان و تێكشكانی داگیركاری فه‌ره نسی؟ وه‌كو لێنین مامۆستای عه‌بقه‌ری ڕێکخستن و بیرمه‌ندی پله‌یه‌كی زه‌مانی خۆی بوه؟ وه كو مه‌لا مسته فای باوكی هیچ نه‌بێت هه‌تا گه‌یشتن به ئاوی ئاراس یه‌كدو ته‌قوتۆقی كردوه؟ وه‌كو عه‌بدولناسر خه‌تیبێكی حه‌ماسی و سه‌ركردایه‌تی به‌رگری دژی هێرشه سێ قۆڵیه‌كه كردوه؟ وه كو خومه‌ینی تا ده‌رپه‌ڕاندنی شا سازشی نه‌کردوه‌و نه‌بوه به جاشی دوژمنه‌که‌ی؟ وه‌كو قاسملۆ خاوه‌ن دكتۆرا له زانستی ئابوری و ۹ زمانی زانیوه؟ ئاخر كاریزما به چی؟
ئه‌گه‌ڕ ئامانج له پاوانكردن و درێژه پێدانی سه‌رۆكایه‌تی بۆ مه سعود بارزانی ته‌نیا بۆتێرکردنی ئاره‌زوی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هاو مدا الحیات و له پێناوی به‌رژه‌ندی شه‌خسی خۆیدا نه‌بێت كه ته‌نانه‌ت له پێش به‌رژه‌وه‌ندی بنهماڵهشهوهیه، بۆ ده بێت ئه‌و پۆسته هه‌ر تاپۆی ئه‌و بێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته به گوێره‌ی ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیجی و له‌به‌ر لاوازی ئۆپۆزیسیۆن هه‌ر ده‌بێت بۆ پارتی بێت و پارتی حیزبه و حیزبی موئهسهساته، و مه‌سعود بارزانی به هۆی ته‌واو كردنی دو خولی سهرۆكایهتیهوه یاسای سه‌رۆكایه‌تی ساڵی ۲۰۰٥ ڕێگه‌ی پێ نادات سێباره خۆی کاندید کاته‌وه، له بریتی فڕوفێڵ و ئه‌تك كردنی یاسا و بنه‌مای دیموكراسی، بۆ ناچێێت نێچیرفان، جێگری سه‌رۆكی پارتی و كه‌سی هه‌ره دیاری بنه‌ماڵه دوای مامی، كاندید بكات بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به تایبه‌تی كه پارتی پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی زۆری بۆ ده‌كات تا وه ك ئیدارییه‌كی سه‌ركه‌وتو، نه‌خشه داڕێژه‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی (سه‌قه‌ت كردنی) كوردستان و ئه‌ندازیاری سیاسه‌تی پیشه‌سازی (هه ڕاج كردنی) نه وت و دواترینیان ناوبژیوانی نێوان توركیا‌و (ههڵخلیسکاندنی) ئۆجه لان.. بناسێنێت؟
ده‌بێت پارتی حیزبی موئه‌سه‌سات نه‌بێت یان کارایی نێچیرڤان ته‌نیا درۆیه‌کی بێ بنه‌مای ده‌زگای پڕوپاگه‌نده‌ی پارتی بێت؟ یان له ڕاستیدا هه‌ردوكیانه، نه پارتی حیزبی موئهسهساتو یاسای ناوخۆیی حیزبه نه نێچیرڤان له مامه نهخویندهوارهكهی به توانا تره؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست