30 ي حوزه‌يران سه‌ركه‌وتنی گه‌لی ميسر و شكستی كاتی ديموكراسی له كوردستان
Thursday, 04/07/2013, 12:00
كۆكردنه‌وه‌ی ۲۲ مليۆن ئيمزا دژی حكومه‌ته‌كه‌ی ئيخوان له لايه‌ن "بزوتنه‌وه‌ی یاخیبون" له ۲ی مانگی ڕابوردودا و ڕژانی ۱۷ مليۆن خۆپيشانده‌ر بۆ سه‌ر جاده و گۆڕه‌پانه‌کانی ميسر له ۳۰ حوزه‌يران، يه‌كه‌مين ساڵڕۆژی ده‌ست به‌كاربونی موحه‌مه‌د مورسی، وه‌ك پابه‌ند بون به‌و ئيمزايه‌وه كه له‌سه‌ر فۆڕمه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی یاخیبون كردبويان، نه‌ك هه‌ر شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردنی مورسی به‌تاڵ كرده‌وه، گورزێكی كه‌مه‌ر شكێنيشی وه‌شاند له هێزه‌كانی ئيسلامی سياسی نه‌ك هه‌ر له ميسر به‌ڵكو له هه‌مو كۆمه‌ڵگا ئيسلاميه‌كاندا و ئه‌مجاره به‌زمانی ژماره‌كان خه‌ڵكی ميسر له قه‌ڵای ئيخوانه‌كان سه‌لمانديان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی ئيسلامی سياسی هه‌ميشه ده‌يجونه‌وه گوايه دامه‌زراندنی حوكمی شه‌ريعه‌ت خواستی له سه‌دا ۹۰ ی كۆمه‌ڵگا ئيسلاميه‌كانه له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌يه‌ی که له سه‌دا ۹۰ی ئه‌و كۆمه‌ڵگايانه ئيسلامن، گريمانه‌يه‌كی دۆڕاوه و ئه‌وه ته‌نيا خواستی كه‌مينه‌يه‌كی مێشك شۆراوه‌ی حيزبيه و زۆرينه‌ی جه‌ماوه‌ری ئيسلامی شانازی به ئايينی خۆيانه وه ده‌كه‌ن به‌ڵام به هيچ جۆرێك ئاماده نين واز له ده‌ستكه‌وته‌كانی پێشكه‌وتنی شارستانيه‌تی مرۆڤايه تی بهێنن له‌پێش هه‌مویانه‌وه ڕژێمی ديموكراسی به هه‌مو پێكهێنه‌ره‌كانيه‌وه له هه‌ڵبژاردنی پاك و ئازاده‌وه بۆ جياكردنه‌وه‌ی سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه و قبوڵكردنی فره‌يی له بيرو باوه‌ڕی سياسی و فيكری تاك و هێزه سياسيه‌كانی كۆمه‌ڵگادا.
ئاخر له‌گه‌ڵ خراپی باری ئا بوری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ميسردا، ئه‌وه‌ی له ۳۰ حوزه‌يران به مليۆنان خه‌ڵكی ميسری برده سه‌ر جاده و گۆڕه‌پانه‌كان ئه‌و هۆكاره ئابوری-كۆمه‌ڵايه‌تی- سياسيانه نه‌بون كه له‌شۆڕشه‌كانی تری به‌هاری عه‌ره‌بيدا له‌پاڵ گه‌نده‌ڵی و ديكتاتۆريه‌تدا پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بون، مورسی نه كوڕ و برازاكانی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی خۆی ئاماده كردوه و نه‌هيچ پۆستێكی سيادی و ناسيادی پێ به‌خشيون نه فرياش كه‌وتون ببن به زه‌روی مژينی خێروبێری وڵات، نه توانيبوشی مافه مه‌ده‌نيه‌كانی وه‌ك ئازادی بيروڕا و ده‌ربڕين و كۆبونه‌وه‌و خۆپيشاندان بخنكێنێت و خه‌ڵكی ميسر باش ده‌زانن كه ئه‌و گيروگرفته موزمينانه‌ی ئابوری ميسر نه‌ك به مورسی به هيچ كه سێك له ماوه‌ی ساڵێكدا چاره‌سه‌ر نابن، ئه‌مجاره جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ميسر به ڕابه‌رايه‌تی "به‌ره‌ی ڕزگاری" و گه‌نجاني ٦ی ئه‌پريل و بزوتنه‌وه‌ی ياخیبون بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی حكومه‌تی شه‌ريعه‌تی ئيسلامی بو، كه ئيخوان به پشت به‌ستن به‌و زۆرينه لاوازه‌ی مورسی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكايه‌تی و ڕيفراندۆمی ده‌ستوردا هێنابوی، زۆر نامه‌سئولانه و بێ حساب كردن بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌دا ۳٥ی خه‌ڵك ده‌نگيان به‌و ده‌ستوره نه داوه، خه‌ريكی چه‌سپاندنی پايه‌كانی بو.
كۆمه‌ڵانی خه‌لكی ميسر به چاوساغی هێزه ليبراڵه‌كان و ڕێكخراوه كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌ركيان به‌و ڕاستيه كرد كه به‌ڕه‌گ داکوتینی حكومه‌ته شه‌ريعه‌تيه‌كه‌ی مورسی و ئيخوان نه‌ك هه‌ر له دوا وێستگه‌دا گه‌نده‌ڵی و ديكتاتۆريه‌تی بنه‌ماڵه‌ی موباره‌ك ده‌گۆڕێت به گه‌نده‌ڵی و ديكتاتۆريه‌تی بنه‌ماله‌يه‌كی تر به‌لكو به‌ناوی حوكمی شه‌رعه‌وه هه‌مو ئازاديه مه‌ده نی و شه‌خسيه‌كانيش زه‌وت ده كرێن و ئاسه‌وارێك له پرینسيپه‌كانی ديموكراسی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و جياكردنه‌وه‌ی ده سه‌لاته‌كان نامێنێت، بۆيه بۆ خنكاندنی ئه‌و هه‌وڵانه له بێشكه‌داو گه‌ڕانه‌وه بۆ پرینسيپه‌كانی شۆڕشه‌كه‌ی ۲٥-۱-۲۰۱۱ به شيوه‌يه‌كی وا ڕژانه سه‌ر جاده كه هه‌ندێك له چاودێرانی عه‌ره‌ب له قاهيره‌وه ڕايانگه‌ياند تا ئێستا له مێژودا خۆپيشاندانی ئاوا گه‌وره ڕوی نه‌داوه، ئاشكرايه كه گه‌وره يی له ڕاده‌به‌ده‌ری ژماره‌ی خه‌ڵكانی دژه‌ئيخوان بو سوپای ناچار كرد مورسی و ئیخوان له‌سه ر كار لابه‌رێت ده‌نا له ماوه‌ی پێشودا چه‌ندين جار خۆپيشاندانی مليۆنی به‌ڕێ خراو سوپا گوێی لێ نه‌گرت.
وه هه‌ر بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه خشكه‌ييه‌كانی ئه‌ردۆگان و ئاكه‌په بو بۆ چه‌سپاندنی به‌ره‌به‌ره‌ی حوكمی شه‌ريعه‌ت له جێی ده‌ستورێكي مۆدێرن كه لانی كه‌می ئازاديه شه‌خسی و ديموكراتيه‌كان بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و هێزه سياسيه‌كان دابين بكات، بو به هۆی ئه‌وه‌ی به دوای ڕوداوه‌كه‌ی باغچه‌ی گيزی له ئه‌سته‌نبوڵ سه‌دان هه‌زار خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بڕژێنه سه‌ر جاده‌كان و داوای ڕوخاندنی ديكتاتۆريه‌تی ئیسلامی ئه‌ردۆگان بكه‌ن ده‌نا ئه‌ردۆگان و حيزبه‌كه‌ی تا ڕاده‌يه‌ك له بواری ئابوريدا توركيايان به‌ره‌و پێش بردوه، ڕاستيه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان و ئاكه‌په له كاتێكدا خه‌ريكی سه‌پاندنی حوكمی شه‌ريعه‌تن كه له دوايين هه‌ڵبژاردنی وڵاتێكی مۆدێرنی وه‌ك توركيادا، وه‌ك مورسی و ئيخوان له ميسر، ته‌نيا نيوه‌ی ده‌نگه‌كانيان به‌ده‌ست هێناوه، هه‌ر بۆيه ش به شايه‌تی هه‌مو چاودێرانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی توركيا توند‌و تيژييه‌كی له ڕاده به‌ده‌ری نيشاندا له سه‌ركوت كردنی خۆپيشاندانه‌كاندا و وه‌ك هه‌ر ڕژێمێكی دواكه‌وتوی ڕۆژهه‌ڵات ناوه‌ڕا ستی كه‌وته لێدانی بالۆره‌ی "ده‌ستی ده‌ره‌كی" و "موئامه‌ره‌ی دوژمنانی توركيا" چونكه له خۆپيشاندانی خه‌ڵك ده‌ترسێت، چونكه ده‌زانێت خه‌ڵكی توركيا ده‌نگيان داوه به ده‌ستكه‌وته‌كانی له بواری ئابوری و خزمه‌تگوزاريه‌كاندا نه‌ك به هه‌وڵه‌كانی له بواری سه‌پاندنی حوكمی شه‌ريعه‌تدا.
ئيسلامي سياسی و به‌تايبه‌تی باڵی ئيخوان كه له‌پاڵ پشتگيری ڕۆژئاوا وه كو هێزگه‌لی ميانڕه‌وی ناو گۆڕه‌پانی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌پاڵ يارمه‌تی دارايی و ئيعلامی وسیاسی شێخه‌كانی خه‌ليج به‌تايبه‌تی قه‌ته‌ر و ئيمارات و سعوديه كه به‌كارهێنانی په‌ترۆدۆلاری بێ‌شومار بۆ كڕينی نفوزی سياسی (وه‌ك به‌خێوكردنی باز و پێشبڕكێی حوشتر و لێخوڕينی شێتانه‌ی ئۆتۆمبيلی لاندكرۆزه‌ر به بيابانه‌كاندا) يه‌كێك له هيوايه‌ته‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی كاتی بێكاريانه، له پال ئه‌و فاكته‌رانه‌دا گوڕ‌و تينێكی زۆريشی له ده‌نگدانه‌وه‌ی ڕوداوی سه‌ركه‌وتنی خومه‌ينی له ڕوخاندنی ڕژێمی شای ئێران له شوباتی ۱۹۷۹ دا وه‌رگرت، به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی ڕوداوی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی تينوی ئازادی و حوكمی مه‌ده‌نی به‌سه‌ر حوكمی ئيخوانو شه‌ريعه‌ت له ميسر، كه گرنگترين ئه‌لقه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بيه و وه‌ك ڕوخانی يه‌كێتی سۆڤيه‌ت تا ده‌يان ساڵی تر كاريگه‌ری بو سه‌ر مێژوی ناوچه‌كه و جيهان ده‌بێت، ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕێتت له پوكانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئيسلامی سياسی له كۆمه‌ڵگا ئيسلاميه‌كان به كوردستانيشه‌وه كه به‌ده‌ستهێنانی له سه‌دا ۱۰ بۆ ۱٥ی ده‌نگه‌كان له لايه‌ن كۆمه‌ڵ و يه‌كگرتو توشی بوغراييه‌كی سياسی ئه‌وتۆی كردون پێيان هه‌زم نه‌كرا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و مسۆگه‌ركردنی سه‌ركه‌وتن به‌سه ر سه‌رۆكی نا شه‌رعيدا، قبوڵی بكه‌ن نه‌وشيروان مسته‌فا كانديدی هاوبه‌شی ئۆپۆزيسيۆن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێم بێت.
ڕۆژی ۳۰ حوزه‌يرانی۲۰۱۳ كه په‌رله‌مان و هه‌وڵه‌كانی بنياتنانی سيسته‌می ديموكراتی له كوردستان تيا له بار برا، هه‌روه‌كو ڕۆژی ۹‌ی حوزه‌يرانی ۱۹٦۳ و۱٦-۳-۱۹۸۸ و ۳۱ ي ئابی ۱۹۹٦ ڕۆژێكی ڕه‌شه له مێژوی هاوچه‌رخماندا به‌ڵام يه‌كێكه له پرشنگدارترين ڕۆژه‌كانی مێژوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌دڵنيايی ده‌بێته ئيلهام به‌خشي لاوانی ديموكراتخوازی ئێمه‌ش بۆ دامه‌زراندني "بزوتنه‌وه‌ی ياخي بون" و ئيلهام به‌خشی ئۆپۆزيسيۆنی ڕاسته‌قينه بۆ جوڵاندنی شه‌قام چونكه ئۆپۆيسيۆنی ميسريش له هه‌ڵبزاردنه‌كاندا وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆمان كه‌مينه ده‌رچو به‌ڵام كه‌مينه بون ڕێگر نه‌بو له به‌رده‌م هه‌وڵه‌كاني بۆ گۆڕينی واقيعه تاڵه‌كه، ئه وه تا ئۆپۆزيسيۆنی خۆشمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه كه‌مينه‌يه، ترسی خستۆته دڵی ده‌سه‌ڵاته‌وه و خه‌ريكه له‌ناو خۆيان‌دا توشی کێشه‌ی جددی ده بن، ئه‌گه‌ر پارتی و يه‌كێتی دڵنیا بونایه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێم يان له ڕيفراندۆمی ده‌ستوره سه‌قه‌ته‌كه‌ياندا براوه ده‌بن خۆيان توشی ئابڕو چونی ئاشكرای كوده‌تای په‌رله‌مانی نه‌ده‌كرد.
راسته شێخ جه‌عفه‌ر عه‌بدول فه‌تاح السيسی نيه، پێشمه‌رگه وه‌ك سوپای ميسر يه‌كگرتو نيه، يه‌كێتی زانايانی كوردستان ئه‌زهه‌ر نيه كه ڕۆڵێكی باشی بينی له گۆشه گيركردنی ئيخواندا، به‌لام گه‌لێك له به‌ره‌به‌يانی ميژوه وه تائێستا خۆی له فه‌وتان پاراستبێت به دڵنيايی خاڵگه‌لی به‌هێزی هه‌يه بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه ر داگیرکه‌رانیدا، كه له ئێستادا له كوردستانی باشور بنه‌ماڵه‌ي خێڵه‌كی بارزانييه
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت پشت به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی ببه‌ستێت و به بڕياری جه‌ريئانه هه‌مو ئامرازه مه‌ده‌نيه‌كانی فشار به‌كار بهێنێت نه‌ك ته‌نيا خه‌باتی ڕاگه‌ياندن و په‌رله‌مانی، به‌ره‌ی ڕزگاری ميسر هه‌ر زو له مه‌هزه‌له‌ی په‌رله‌مان و ده‌زگای داڕشتنی ده‌ستور كشانه‌وه كاتێك بينيان هه‌مو بڕياره چاره‌نوسسازه‌کان به مه‌نتيقی كه‌مينه و زۆرينه تێده په‌ڕێنرێت،ئه وه كۆڵ نه‌دان و ئازايه‌تی سه رانی به‌ره‌ی ڕزگاری بو له خه‌باتی دژی ئيخوان به يه‌ك ساڵ خۆپيشاندانی ڕۆژانه و به‌رده‌وام كه ته‌نانه‌ت ناوچه‌ی سعێدی قه‌ڵای ئيخوانيشی ڕاکێشایه ڕيزی دژه ئيخوانيه‌كانه وه نه‌ك خه‌باتی راگه‌ياندنو په‌رله‌مان، له ڕاستيدا ئه‌گه‌ر ئۆپۆزيسيۆن به‌کرده‌وه نه‌یسه‌لمێنێت توانای جوڵاندنی شه‌قامی هه‌يه و وه‌ك چه‌كوشێكی فشار ئه‌و کارته‌ی له‌سه‌ر سه‌ری ده‌سه‌ڵات ڕانه‌گرێت، له چوارچێوه‌ی مه‌نتيقی كه‌مينه و زۆرينه‌ی مافياكاندا سيسته‌می سه‌رۆكايه‌تيش بگۆڕێت به سیسته‌می په‌رله‌مانی، سودێكی نابێت بۆ گه‌يشتن به ئامانجه ديموكراتيه‌كانی خه‌لكی كوردستان۰
ئۆپۆزيسيۆن ئه‌گه‌ر خۆی ساغ بكاته‌وه و خۆی له ئيبتيزازی حيزبه ئينتيهازيه‌كانی ئيسلامی سياسی جيا بكاته‌وه وبڕيارێكی پێشمه‌رگانه بدات به ئاسانی ئه‌وه‌ی پێ ده‌کرێت، له كاتێكدا سه‌را نی به‌ره‌ی ڕزگاری ڕه‌نگه فيشه‌كێكيان له پاڵدا بته‌قێنرێت له خه‌سته‌خانه هۆشيان بێته‌وه، ئۆپۆزيسيۆنی ئێمه ده يان سه‌ركرده‌ی قاڵبوی خه‌باتی شاخ و زيندانی هه‌يه، ئه‌گه‌ر ئيسلاميه‌كان وه كو دواجار له سوڵحی عه شايه ری مامۆستا سه‌لاحه‌دين و ئه‌دهه‌م بارزانيدا ده‌ركه‌وت و به‌هۆی لاواز بونيان له ئه‌نجامی ڕوداوه‌كه‌ی ميسردا ئه‌و ئه‌گه‌ره به‌هێزتر بوه،هه موكاتێك پێشبينی بكرێت به منجه‌منج بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وا ئه‌مڕۆ هه‌مو ڕۆشنبيران و خوێنده وارانی ئازاديخوازی ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌شی زۆری جه‌ماوه‌ری يه‌كێتی به‌دوای ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ن، بۆيه کاتی ئه‌وه‌یه ئه‌و بزوتنه‌وه‌يه ئيلهامی هيممه‌ت و كۆڵنه‌دان له شۆڕشه‌كه‌ی ميسر وه‌ر بگرێت۰
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست