کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی که‌ ته‌نگه‌تاو ده‌كرێت ماسكه كه ی فڕێ ده‌دات

Tuesday, 02/04/2013, 12:00








به‌هۆی ده‌رکه‌وتنی ویست و بڕیاری یه‌کێتی بۆ به شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه كانی داهاتودا به‌جیا له‌ كلكایه‌تی پارتی، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كه ئاوابونی خۆری ده‌سه‌ڵاتیان له‌و بڕیاره‌دا ده‌بیننه‌وه،‌ له‌ لافی گوێ پێنه‌دان و دواتر بۆڵه‌بۆڵه‌وه‌ ، هه‌ڵكشاون بۆهه‌ڕه‌شه‌ی هێستیرییانه‌ كاتێك وته‌بێژه‌که‌یان جه‌عفه‌ر ئیمینكی ، به‌ گۆڤاری سڤیل ده‌ڵێت" كەس ناتوانێت بەپەراوێزكردنی ئێمه‌ لەهەرێمی كوردستاندا حوكمڕانی بكات" چونكه‌ به جیابونه‌وه‌ی یه‌کێتی، پارتی خۆی له هه‌موکه‌س باشتر ده‌زانێت كه ده‌بێت به که‌مینه له په‌رله مان و به كه‌ مینه له حكومه‌تیش ئه‌گه‌ر شانسی هه بێت و داوای لێ بكرێت به شداری "حکومه‌تی بنكه‌ فراوان" بكات، به‌مه‌ش جارێكی تر سه‌لماندیانه‌وه‌ كه لكاندنی وشه‌ی دیموكرات به ناوه‌که‌یانه‌وه‌ جۆرێكه له هه‌مان مه‌هزه‌له‌ی سیاسی كه دیكتاتۆرترین، قێزه‌ونترین و ناعه‌قڵانی ترین ڕژێمی سیاسی له كۆریای باكور به خۆی ده‌ڵێت: (كۆماری دیموكراتی گه‌لی كۆریا) و ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵاتی ستالینیستی دیكتاتۆری جاران، به‌خۆی ده‌وت (كۆماری ئه‌ڵمانیای دیموكراتی)
ئێستا جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی كوردستان و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هێزه سیاسیه‌كان به یه‌كێتی ڕه‌فتارپارتی هاوپه‌یمانیشیانه‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویستترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه‌ كه پارتی بهێنرێته‌وه‌ سه‌ر قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له کۆمه‌ڵگای كوردیدا و له ئێستادا باشترین ئامڕاز بۆ به‌ دیهێنانی ئه‌و ئامانجه گۆشه‌گیركردنێتی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا چونكه هه‌مو خه‌ڵکی كوردستان و هێزه‌ سیاسیه‌كان به پارتی خۆیشیه وه ده زانن ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتی یه‌کێتی و ئه‌م و ئه‌ونه‌بێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا بواری ته‌زویر که‌متر ده‌بێت و به‌مه‌ش پارتی له که‌مینه‌یه‌کی بچوك زیاتری پێ ده‌سته‌به‌ر ناكرێت۰ ئێستا وه‌كو له پرسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور بۆ هه‌مواركردنی له په‌رله‌مان و گۆڕینی سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی بۆ په‌رله‌مانی و بڕینی بواری خۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانیدا ده‌بینرێت هه‌مو هێزه سیاسیه‌كان كۆكن له‌ سه‌ر خۆ ده‌رباز كردن له ماڵوێرانیه‌كانی بونی حیزبێك له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات كه سروشت و ڕه‌فتار و ڕابوردویه‌کی وه ك ئه‌و تاقمه‌ی هه‌بێت كه به‌خۆیان ده‌ڵێن پارتی.
ئێستا كه پارتی ده‌زانێت ئه‌گه‌ر یه‌کێتی واز له بیرۆکه‌ی لیستی جیا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌هێنێتت، پارتی به‌ڕه‌چاو كردنی ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی له هه‌ڵبژارنه‌کانی پێشودا ده‌بێت به که‌مینه‌ ، واته ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ زۆر ئاساییه که ‌به‌دی بێت، چونکه‌ پارتی، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری نزیك بونه‌وه‌ی یه‌کێتی و گۆڕان توشی هێستیریا و په‌نا بردنه به ر هه‌ڕه‌شه‌ی كردوه، قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ و قه‌باره‌ی ته‌زویره‌کانی پێشوی خۆی زۆر باش ده زانێت، كه واته ده بێت وته‌بێژه‌که‌یان مه‌به‌ستی چی بێت له‌و په‌یامه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزه‌ی كه به ئاشكرا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له‌ڕێی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌ په‌راوێز بخرێم و له حكومه‌ت و په‌رله مان باڵا ده‌ستیم نه‌مێنێت، ئه‌گه‌ر داهاتی گومرگ و بودجه‌ی كوردستان له ده‌ستم نه‌مێنێت، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ ده‌ره‌کیه‌كان و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و فایلی نه‌وت له ده‌ستم نه‌مێنێت، وه‌ك شه مشون، ماڵی كوردستان ده‌ڕوخێنم به‌سه‌ر خۆم و هاوڵاتیانی كوردستاندا..شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵ ده‌گیرسێنم، ئه‌مه‌ هه‌مان ئه‌و قسه‌یه‌ كه ئیدریس له ساته‌وه‌ختی هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی كوردستانی باشوردا كردبوی، ئه‌مه‌ سور بونی ئه‌و تاقمه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌مان ئامانج كه شه‌ڕی ناوخۆی نه‌وه‌ده‌کانی بۆ به‌رپا كرد و بێباکانه‌ خیانه‌تی ۳۱ ی ئابی بۆ تۆماركرد: یان هه‌مو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وسه‌روه‌تی ئابوری كوردستان له ده‌ستی ناپاکی من یان شه‌ڕ هه‌ ڵده‌گیرسێنم و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی كوردستان به جه‌هنم
به‌ڵێ ئێستا وه‌كو له پرسه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور بۆ په‌رله مان و گۆڕینی سیسته می سه‌رۆکایه‌تی بۆ په‌رله‌مانی و بوار نه‌دان به خۆ کاندید کردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌بینرێت كۆده‌نگیه‌کی ئاشکرا هه‌یه‌ بۆ گۆشه‌گیركردنی پارتی، چونكه‌ خۆشبه‌ختانه، ئێستا به‌شی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکی كوردستان و هێزه‌ سیاسیه‌ كانیان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارتی به‌رپرسی یه‌که‌مه‌ له گه‌نده‌ڵی (به شایه‌تی سه‌ید ئه‌كره م و شاردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و داهاتی نه‌وت) پاوانخوازی (سه رۆكایه تی هه رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه نجومه‌نی ئاسایش بۆ بنه‌ماڵه‌)، ناعه‌قڵانی (به ئۆردوگاكردنی ئابوری كوردستان له لایه‌ك و هاوپه‌یمانێتی و ده‌ستپێشخه ریه فاشیله‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه عێراقیه كاندا، له لایه‌كی تره‌وه‌) و که‌ڵه‌گایی له ناوخۆ (وه‌ک زیندانی كردنی ده‌نگه‌ ڕه‌خنه‌گره‌كانی وه‌ك كه‌مالی سه ید قادرو كارزان كه‌ریم، نان بڕینی ڕابون مه‌ عروف، لێدانی سه‌رسه‌ریانه‌ی عه‌بدولمسه‌ور بارزانی و شه‌هید كردنی زه‌رده‌شت عوسمان به دانپیانانی فازیل به شاره تی په‌رله مانتاری خۆیان و سه‌ركوت كردنی خۆپیشاندان و ته‌نانه‌ت په‌لاماردانی نا مرۆفانه‌ی كه‌م ئه‌ندامانیش) و سه رچڵی نامه‌سئولانه و دوایی بێده‌سه‌ڵاتی و سه‌رلێشێواوی له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی پاوانخوازی مالیكی و تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی عێراق به بێ ده نگی په‌رله‌مانتارانی كورد وته‌نانه‌ت نه‌بونی توانای یه‌ك دانیشتنی سیاسی- دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وای عیراق كه دوربه دور پێی ده‌وت دیکتاتۆر، به‌بیانوی نه بونی زه مانه ت، وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی زۆرانبازی سیاسی و دیپلۆماسی هه‌ر ئه‌وه‌‌ بێت پێش وه‌خت له ڕێی هه ندێك به‌رتیله‌وه به‌ڵێنی دڵخوازی خۆتت پێ درا بێت و سه‌رۆک یان برازاکه‌ی بڕوات له‌كه ش و هه‌وایه‌کی دۆستانه دا ده‌م به‌خه‌نده ئیمزایه‌ك بکات وده‌زگای گوڵان ئاوازی سه‌رکه‌وتنی بێوێنه‌ی دیپلۆماسی و سیاسه تی حه‌كیمانه و شێلگیرانه‌ی سه‌رۆك بژه‌نێت ...
له بارو دۆخێکی ئاوادا كه نا چه‌وتی‌ سیاسه‌تی خۆی خوڵقاندویه‌تی، ده‌بێت پارتی خۆی ئاماده بكات بۆ شكستێکی گه‌وره‌، ئه‌گه‌ر بڕوایان به‌و دیموكراتیه‌ته‌ هه‌بێت كه شه‌و و ڕۆژ ده‌یجونه‌وه‌و له یه‌که‌م ڕه‌خنه‌ی زۆر ئا ساییدا هه‌مویان بیر ده‌چێته‌وه، هه‌مو بینیمان به‌رامبه‌ر لێدوانێكی ئاسایی نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌ وتبوی "كار بۆ سیسته‌می ویراسی ده‌كه ن" به جۆرێك هێستیریا گرتنی چاوه‌ڕێیان نه‌كرد ڕۆژ ببیته وه و سه‌عات ٤ ی به‌ره‌به‌یان وه‌ڵامێكی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزیان بۆ هه‌لپڕوكاند، له كاتێكدا چه‌ند سه‌عاتێك پێشتر ئێواره‌ی هه‌مان شه‌وی لێدوانه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی له قاوه‌خانه‌ی کلتوری به جۆرێك باسی پارتی و دیموكراتی بونی پارتی ده‌كرد وات ده‌زانی باسی پارتی دیموكراتی ئه‌مریكا یان پارتی سۆشیال دیموكراتێكی ئه‌وروپا ده‌كات.
ئه‌گه‌ڕ پارتی حیزب بوایه، واته په‌یڕه‌وی ناوخۆ و شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن سه‌رۆك و به‌رپرسان وسیاسه‌تی حیزبی دیاری بكردایه نه‌ك بنه‌ماله‌ی خێڵه‌کیی مه‌لامسته‌فا، زۆر ئاسایی بو ئه مجاره ببن به حیزبی ئۆپۆزیسیۆن وهه‌وڵ بده‌ن له ماوه‌ی ٤ ساڵی داهاتودا به خه‌باتی په‌رله مانی وسیاسی و ڕاگه‌یاندن و قۆزتنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی به‌رنامه و كاركردی لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای داهاتو جه‌ماوه‌رێکی زۆرتر بۆهه‌ڵبژاردنه‌كانی دواتر له به‌رنامه‌ی ئالته‌رناتیڤی خۆیان کۆ بکه‌نه‌وه‌، به‌ڵام به داخه‌وه ، پارتی سروشت وتوانای سه‌ركردایه‌تی و بنكردایه‌تیه‌كانی خۆی باش ده‌ناسێت و ده‌زانێت ئه‌وه‌ی بۆ ناكرێت هه‌روه‌كو چۆن له سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ و ڕاپه‌ڕیندا (۱۹۷٦-۱۹۹۱) كه‌س نه‌یبیست پارتی له شوێنێكی كوردستاندا ته‌نیا چالاكیه‌كی پێشمه‌رگانه‌ یان خۆپیشاندانێكی وه ك ئه وانه ی ۱۹۸۲ و۱۹۸۷ی به‌رپا كردبێت، له و ۱٥ ساڵه‌دا ته‌نیا هه‌ندێك ئاواره‌ی بێده‌ره‌تانی دیوی ئێرانیان، بۆ نه‌بڕینی كۆپۆنی خۆراک و كارته ‌سه‌وز یان سپه‌كانیان، ناچاركردبو كه له‌گه‌ڵ پاسداری ئێران به‌شداری شه‌ڕی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و شه‌ڕی ئێران-عێراق بكه‌ن و به پاڵپشتی حسك و شیوعی په‌لاماری فاشیل و ئابڕوبه‌رانه‌ی یه‌كێتی بده ن.
له‌وه‌ش خراپتر، پارتی كه ده‌ستی له ملیاران دۆلاری داهاتی نه‌وت و گومرگ و بودجه‌ی كوردستان گیر كردوه و به‌و هۆیه‌وه موچه‌خۆرێكی زۆر و سه‌روه تێكی زۆری بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پێك هێناوه و ئه‌گه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌مێنێت نه‌ك هه ر داهاته‌که‌ی وشك ده‌كات به‌ڵكو فایلی گه‌نده‌ڵیه‌كانیشی له ڕاگه‌یاندنه‌كان و په‌رله مان و دادگاكاندا هه‌ڵ ده‌درێته‌وه ‌بۆیه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ناڕه‌واكانیان وه‌ك هه‌میشه سڵ له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆ و بون به جاشی یه‌ک له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ناکاته‌وه‌
له‌و ئه‌گه‌ره‌شدا كه لێدوانه‌که‌ی جه‌عفه‌ر ئیمینكی به ئاشكرا پێمان ده‌ڵێت، خه‌ڵكی كوردستان و هێزه سیاسیه‌كان به‌هیچ جۆرێك نابێت بیر له‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌ بۆ ڕزگاربون له شه‌ڕی پارتی هه‌تاهه‌تایه‌ سه‌رانه‌ی پێ بده‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌ك پێشبینی ده‌كرێت ترسی له ده‌ستدانی ئیمتیازاتی ده‌سه‌ڵاتی بێ چاودێری، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی به پارتی كرد كه شه‌ڕ هه‌ڵ بگیرسێنێت، پێویسته کۆمه‌ڵانی خه‌لك په‌نا بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی ڕیشه یی به‌رن بۆ ئه‌و دومه‌ڵه‌ سه ره تانیه‌ی جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگای كوردستانی كه دیكتاتۆری و گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیو زه‌وت کردنی ئازادی ومافه‌کانی خه‌ڵک ئیفراز ده‌كات، ئه‌گه‌ر پارتی ئه‌مجاره‌ش بۆپاراستنی گومرگه‌کانی ئیبراهیم خه‌لیل وجانتاکه‌ی ئاشتی هه‌ورامی شه‌ڕی هه‌ڵگیرساند پێویسته شه‌ڕی کۆمه‌ڵانی خه‌لك بۆ ڕزگاری له شه‌ڕی لایه‌نی شه‌ڕ خواز بێت نه‌ك ته‌نیا شه‌ڕی ۲ یان ۳ حیزب دژی پارتی وسه‌یرکردنی هه‌‌ردولایه‌نی شه‌ڕه‌که‌ به‌یه‌ک چاو بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە