ریفۆرمەكانى چەمچەماڵیش دەستیان لەكار كێشایەوە و كۆمەڵێك كادرى دیكەش بەنیازى دەست لەكاركێشانەوەن
Sunday, 31/05/2009, 12:00
پاش ئەو شەپۆلە فراوانەى لە دەنگ و رەنگە جوداخوازەكان لەسەرجەم شارو شارۆچكەكان دژ بە بیرى تەسكى یەكێتى نیشتمانى كوردستان دیسانەوە چەند كادرو كارگیرى مەڵبەند و پێشمەرگەى دێرین لە چەمچەماڵ دەستیان لەكار كێشایەوە , وەئەگەر چى ئەمرۆ بەخۆشی و ئاهەنگێرانەوە بریارى خۆنوێكردنەوەیان دا بۆ لیستى گۆران و لەهەمان كاتدا ئەم شەپۆلە فراوانە لە دەست لەكاركێشانەوە درێژەى دەبێت ئەگەرى زۆرى هەیە ژمارەیەكى دى لەو كادرانەى كە هاوسۆزن لەتەك لیستى گۆران و بریارى ئەوەیان داوە بەم نزیكانەوە بێنە ریزى گۆران و لەناو مەڵبەند و كۆمیتەكان چى دى دەمكوت نەكرێن .
ئەوەى شایانى باسە ئەو كادر و كارگیر مەڵبەند و مامۆستا و لێپرسراو وپێشمەرگە دێرینانە كەسانێكى ناسراوى شارى چەمچەماڵن و رۆشنبیرێكى بەتوانان كە نەبوونى ئەم كەسانە لە مەڵبەند و كۆمیتەكان ئەبێتە هۆى لاوازى سەرجەم پێكهاتەى مەڵبەندى چەمچەماڵ و ئەگەرى زۆریشى هەیە ئەم دەست لەكاركێشانەوەیە بەردەوام بێت درێژەى هەبێت و بەم نزیكانە بریارى خۆیان بدەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست