رونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست له محمد ره‌ئوف سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
Tuesday, 08/03/2011, 12:00
ئێمه وه‌ك یه‌كگرتوو به‌پێی ئه‌و تێگه‌شتنه‌ی خۆمان له‌قورئان و ئیسلام ئه‌م خه‌باته به(جیهاد) ی سیاسی ده‌زانین
رونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست له محمد ره‌ئوف سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست له محمد ره‌ئوف، پاش وتاره‌كه‌ی به‌ڕێز محمد نسرالله له‌پشت مینبه‌ری ئازادی سه‌رای ئازادیه‌وه، منیش دیدارێكی ڕاسته‌وخۆم هه‌بوو له‌به‌رنامه‌ی شرۆڤه‌ی هه‌واڵ له‌كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌وه كه‌پاش هه‌واڵه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێت، شرۆڤه‌كه بۆ قسه كردن بوو له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتایی سه‌ركردایه‌تی و به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌وه‌نده‌ی كه‌پێویست بووقسه‌مان له‌سه‌ركرد،به‌ڵام وه‌ك هه‌ربه‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌ی كراوه كه‌هه‌ل ومه‌رجی ئه‌مڕۆی كوردستان وبارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی قسه‌و پرسیاری زۆردروست ده‌كات وڕۆژانه به‌رهه‌می دێنێ.
له‌نێو به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌و شه‌وه‌شدا پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه پرسیاری له‌سه‌ر ووتاره‌كه‌ی هه‌ینی و باسی جیهاد و شیعاری (الله اكبر)كرد و منیش ڕاشكاوانه وه‌ڵامم دایه‌وه و ڕۆژی دواتر سه‌فه‌رم كرد و دابڕام له‌واقعه‌كه‌و پاش گه‌ڕانه‌وه‌م بیستم كه‌قسه‌و ئاماژه‌كانم له‌سه‌ر (جیهاد والله اكبر)كه‌هه‌ندێك زانای به‌ڕێزوهه‌ندێك خه‌ڵكی ناڕه‌حه‌ت كردوه به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌ست و نیه‌تی من تێگه‌یشتون یاتێگه‌یه‌نراون، بۆیه به‌پێویستم زانی جارێكی تر ئه‌و بابه‌ته ڕون بكه‌مه‌وه:
سه‌ره‌تا هه‌ربه‌ڕێزێك له‌سه‌ر ووشه‌و ده‌سته واژه‌ی ((الله اكبر)) ناڕه‌حه‌ت بووه وله‌به‌ردین ودینداری دڵگران بووه من داوای لێبوردن وگه‌ردن ئازادی لێ ده‌كه‌م.
+ پاشان ناوی (الله) له‌سه‌ر ئاڵای ئێمه‌و له‌نێو هه‌ردوو ده‌ستی توندی یه‌كگرتوودا ده‌ركه‌وتووه‌و ئێمه 17 ساڵه سرودی پێدا هه‌ڵده‌ده‌ین وقه‌ناعه‌تی ئیمانی وسیاسی و ئه‌خلاقیمان وایه كه‌هیچ شتێك بێ (الله) نه‌كراوه‌وناشكرێت.
+ (الله اكبر) (شعیره)یه‌و له‌شیعارگه‌وره‌تره‌و له‌دونیا دینداری و عیباده‌تی پێ ده‌كه‌ین وله‌قیامه‌ت پێی ده‌چینه به‌هه‌شت ومایه‌ی سه‌رفرازیمانه.
+ (الله اكبر) موڵكی هه‌موو موسوڵمان ویه‌كتاپه‌رستێكه‌و ناكرێت ونابێت وه‌ك ڕیكلامی سیاسی به‌كاربهێنرێت به‌ڵكو ده‌كرێت له‌ساحه‌ی جه‌نگدا به‌كاربهێنرێت بۆبه‌رزكردنه‌وه‌ی ووره‌ی جه‌نگاوه‌ران و ترساندن وتۆقاندنی دوژمنان ..
+ ئه‌مڕۆ ئێمه سه‌رقاڵ و سه‌رگه‌رمی خه‌باتی سیاسین وهه‌رلایه‌نێك ئازاده بۆخۆی ناوێكی لێ ناوه‌و بوه‌ته ئایدۆلۆجیابۆلایه‌ك وته‌وژمه جۆراوجۆره‌كان وئێمه‌ش وه‌ك یه‌كگرتوو به‌پێی ئه‌و تێگه‌شتنه‌ی خۆمان له‌قورئان و ئیسلام ئه‌م خه‌باته به(جیهاد) ی سیاسی ده‌زانین و هه‌رئه‌وه‌نده‌شمان به‌پێویست زانیوه‌وله‌هه‌ناوی پرۆژه‌ی ئیسلاح و چاكسازیدا به‌رجه‌سته‌مان كردوه‌و ئایه‌تێكی قورئانمان بۆكردوه به‌دروشم كه‌بریتی یه له (ان اريد الا الاسلاح ما استگعت وما توفيقى الا بالله عليه توكلت واليه انيب) وا17 ساڵه خه‌باتی سیاسی وپه‌روه‌رده‌ی بێ ووچانی بۆده‌كه‌ین.
+ جارێكی تر سه‌ركه‌وتوو بێت ئیراده‌ی ئازادی وچاكسازی به‌ئومێدی هه‌ڵهاتنی ڕۆژی مافی چاره‌ی خۆنوسین، كه‌هه‌رگیز پێی ناگه‌ین ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات وجه‌ماوه‌رپێكه‌وه به‌جددی قۆڵی چاكسازی لێ هه‌ڵنه‌ماڵن وبه‌پشووی درێژه‌وه ده‌ست پێ نه‌كه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست