کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روونكردنەوەیەك لەئەنجوومەنى سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستانەوە

Wednesday, 26/08/2009, 12:00


ئەنجوومەن سایتى (كوردستانپۆست) رۆژى 23-24/8/2009 بابەتێكى بەناوى (سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستان نووسینگەى گشتى هەولێرى پایتەخت) بە لۆگۆى سەندیكا بڵاوكردۆتەوە, دەربارەى دادگایى كردنى (خالیدی خولە سوورو سەرجەم ئەنفالچییەكان....)
لێرەدا ئێمە رایدەگەیەنین كەوا ئەو بابەتە بەهیچ شێوەیەك پەیوەندى بە ئەنجوومەنى سەندیكاو لقەكانى نییەو سەندیكا ئۆرگانێكى بەناوى نووسینگەى گشتى نییە, بۆیە سەرەڕاى هەڵوێستى راست و دروستمان بەرامبەر سەرجەم ئەو كارەساتانەى كە بەسەر گەلى كوردستاندا هاتووەو رامانگەیاندووە, ئەم شێوازە لەبڵاوكردنەوەى بابەت بەناوى رێكخراوێكەوە بەپێشەكییەكى ترسناك و پێچەوانەى پرەنسیپەكانى كارى رۆژنامەنووسی و میساقى شەرەفى رۆژنامەنووسی و یاساى رۆژنامەگەریی لە جیهاندا دەزانین..

ئەنجوومەنى سەندیكاى
رۆژنامەنووسانى كوردستان
24/8/2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە