بۆ هاوڕێم (سە لام عە بدوڵا) - - - سڵاو
Monday, 15/06/2009, 12:00
لە ( هاوڕىَ ) وە
بمبوورە كە ئە ڵێم چۆنى , مە بە ستم نە بوو وە كو هە واڵپرسین لێت بپرسمە وە , هێندە ى ئە وە ى نیگە رانى خۆت پیشان داوە لە بە رامبە رناعە دالە تى كۆمە ڵایە تى , لە م دیدە نا دیدە مە وە كە ئێستا خە ریكە بە تە واوى بۆ بینینى تۆزقاڵێك عە دالە ت كوێراییم دادێت قسە ت بۆ ئە كە م وپێت ئە ڵێم چۆنى - - - ؟
ئازیزە كە م ئە گە ر بە دواى عە دالە تى كۆمە ڵایە تیدا وێڵى با براى بچووكت تۆزێك بە بیرە وە رییە كانى خۆیدا بچێتە وە ئە وسا ئە گە ر بە ڕێزیشت بە دڵت نە بوو , تۆش پێم بلًێوە چۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆنى؟
باوكم مە لاى مزگە وت بوو , بێ ئە وە ى خۆى بڵێت : بۆمى بهێنن , كە چى بە حە دیس و ئایە تى قوڕئانى واى لە خە ڵكیى كردبوو بە مە منونى پارووى دە مى مناڵە كانى خۆیان ئە كێشایە وە لە حە وشە ى ماڵە كە ى ئێمە فڕێیان ئە داو بە كۆمە ڵێك عوزرخواهى و دە ست ماچ كردن و پاڕانە وە ش ئینجا حە وشە كە یان جێ ئە هێشت و هە تا لە چاو وون ئە بوون بە دە م دە ست ماچ كردنى باوكمە وە داواى دوعاى خێریان لێى ئە خواست , ئە وسا من مێرد مناڵێكى هە رزە كار بووم سە رە تاى خوێندنە وە و لێتێگە ییشتنى شتە كانى دە رە وە ى دین بووم , بە تایبە تى بە تاسووقە وە بە دواى شتە نە زانراوە كانى ماركس و ماركسیزمە وە بووم , بە رلە وە ى هیچ ئاشنایە تییە كم لە و باسە هە بێت زۆرم ئاواتم ئە خواست ماركس خە ڵكى گە ڕە كە كە ى خۆمان بوایە و منیش وە كو ئیمام حوسە ینم بە سە ر بهێنایە و سە ریم لە لە شى بكردایە تە وە وبە كوچە و كۆڵانە كانى دە ورو بە را بمگێڕایە و مێژوونووس ببوورە (مێژووفرۆش) انیشم وا لێ بكردایە منیان بە عادل و ماركسیشیان بە لادە ر لە لاپە ڕە كانى میًژوودا بناساندایە .
چونكە هە رزە كارێكى كاڵفام بووم لە شكرێكى دیم لێ پە یدا بوون هێندە باسى نایە كسانى و ستە مى نە تە وایە تییان بۆ ئە كردم لە خشتە یان بردم , چۆن گە لە كە م خاوە نى هیچ شتێك نییە و من دە م لە یە كسانى مرۆڤە كانە وە ئە ژە نم ؟ ! بۆیە ملى ڕێگە ى كوێرە ڕێیە كم گرتە بە ر بە رە و ئاسۆیە كى تە ڵخ و نادیار هە نگاوم نا , بە ڵام چ هە نگاوێك !!! مامۆستاكانم لە جیاتى بڕنە و بڕبە نیان پێ بوو قبوڵیان نە بوو كە سى تر وە كو ئە وان بیر بكاتە وە , هە ر كە سێكیان لە و تە رزە شك ببردایە بە و بڕبە نە ددانە كانى خۆیان تیژ ئە كردو لە شادە مارى ملى هاوبیرە كانیان گیر ئە كرد , بە مە ش ئە وە ندە ى تر قە ناعە تم لا پە یدا بوو بە نە ك پە نجە ملە كانیش یە كتر ئە شكێنن
لە و تێفكرین و تێڕامانە دا بووم لە شكرێكى دیم لێ پە یدا بوون ئە وە ندە قسە كانیان جێى دڵدانە وە م بوون بە شە رمە زارییە وە ڕە دوویان كە وتم , ئامادە بووم هە میشە و هە تا هە تا یە سە ربازێكى گوێڕایە ڵیان بم , لە ویشا سە رم بە بە ردا كێشا . . .
ئە مێستا دۆش داوام , ڕاماوم و نازانم چۆن بزانم كێ لە كێ درۆزنترە ؟ لە یادمە ساڵ ساڵى 1984-1985 بوو , مە لا بە ختیار بۆى نە كرابوو دە رباز بێت دووچارى زیندانێكى پڕ لە نە هامە تى ببۆوە , لێ برادە رە كانى بە چنگە ڕنێ خۆیان گە یاندبووە دۆڵى (كە ڕە جاڵ) ى سە رووى ئە حمە داوە ى سە ربە ناحیە ى خوڕماڵ , یە كێك لە وان سالار عە زیز بوو , هێندە بە تاسووقە وە باسیان لە یە كسانى و عە دالە تى كۆمە ڵایە تى و شۆڕشى پرۆلیتارى ئە كرد هە ر ئە وە ندە مابو وجڵە وى چاوە كانم تە سلیم بە فرمێسكێكى بە خوڕ بكە م , بە ڵام باش بوو ئە و هە موو فرمێسكە شم بە خە سار نە چوو , لێم ببوورە كاكە سە لام كە وا ئە ڵێم , ئە ى ئە وە نییە ئێستا ئە و دوو زاتە هە ریە ك لە ئاوازێك و لە سە ر ڕیتمێك خۆڵ بە چاوماندا ئە كە ن ! كە یە كێكیان سە ر بە گردە كە یە و ئە وى تریان سە ربە پردە كە یە ! !
گردە كە مە بە ستم ئە و گردە یە كە كاك نە وشێروان ئە یە وێت كۆمە ڵگاى كوردى لە وێدا بە رە و گۆڕان ببات و ئە و سالارە ى ئێستا نە وشێروانى بۆ بووە بە قە ڵا , ئە وسە ردە مە ى كۆن كە باسى لێوە ئە كە م لێى ببوو بە بە ڵا , پردە كە ش مە بە ستم ئە و پردە یە پارساڵ بە كۆڵێك منە تە وە بۆ خە ڵكى سلێمانییان دروست كرد بە تێچوونى ملیارە ها دینار ئە وا ئێستا هاوڕێ نزیكە كە ى ترى سالارو مە لا بە وپە ڕى منە تە وە نۆژە نى ئە كاتە وە و چش لە تێچوونى ملیۆنە هایە كى تر ... چش لە وە ى جە نابت خانەوادە یە كى بە رتیشكى هە تاوى پشت دە رگاى گە راجێك ئیلهامت پێ ئە بە خشێت و بابە تێكى سۆزاویت پێ بە رهە م ئە هێنێت !
كاكە سە لام , لام وایە بە ڕێزت بە سە رلێشێواوم تێ بگە یت , لە مە یاندا ناهە قت ناگرم و سە رم لێ شێواوە و نازانم بە كام دوعا بڵێم ئامین , مافى مرۆڤ یە كسانى عە دالە تى كۆمە ڵایە تى ئازادى دیموكراسى نیشتمانپە روە رى و هە مووشتە كانیان لێ كردووین بە چیًشتى مجێوور , بۆیە هیچم بۆ نە ماوە جگە لە وە ى هە رستە مێك ببینم تاوێك بۆى بگریم ئە گە ر فرمێسكى چاوە كانیشم هیشك بوون بچمە ناو دنیاى سۆفیگە رێتى و قە ناعە ت بمباتە كونجێكى وون و بێ سە روبنە وە , لە وە بترازێت دروود بۆ گیڤارا بنێرم وبە خۆزگە وە ئاوات بە وە بخوازم ((هە رووڵاتێك دۆلار حوكمى تێدا بكات منیش شۆڕشى تێدا بكە م)) , بە ڵام مخا بن وا بە رە و كە نە فتە یى لۆقە ئە كە م , بۆیە هیچم پێ ناكرێت مە گە ر بە دە نگى نووساوو بە سكى برسى و بە لێوى ووشك هە ڵاتووە وە پر بە گە رووى نووزاویمە وە هاوار بكە م ((بژى بنە ماڵە ى تاڵە بانى و بارزانى , بژى ناعە دالە تى و نایە كسانى)) ئە وسا نە ك ئە و خانە وادە یە ى تۆ پێى نیگە رانى كە لە پشتى دە رگاى گە راجێكە وە ئە ژین , گوێى پێ نادە م ئە گە ر هە موو میللە تە كە شم لە برسا بۆ پارووە نانێك بە چاوى زە ق و زۆپە وە ڕە ق هە ڵبێن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست