هێزه‌ئۆپۆزسیۆنه‌کانی کوردستان، سه‌باره‌ت به‌فه‌وزای ده‌سه‌لات و شۆڕشی خه‌ڵك، گردبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان له‌مانچسته‌ر ساز ده‌که‌�

Thursday, 07/04/2011, 12:00




سه‌باره‌ت به‌پرسی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان و له‌نێوانیشیاندا، به‌رده‌وامبوونیان له‌شۆڕشێکی فه‌رهه‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه‌، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، هێزه‌ئۆپۆزسیۆنه‌کانی کوردستان له‌شاری مانچسته‌ر/ به‌ریتانیا، هه‌ڵده‌ستێت به‌کۆڕێکی فراوان بۆ ڕه‌وه‌ندی کوردستانی له‌و وڵاته‌دا.
ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری گردبوونه‌وه‌که‌، داوا له‌کورده‌کانی به‌ریتانیا ده‌کات، به‌شدارییه‌کی گه‌رم و گوڕ بکه‌ن، تاکو له‌ڕێگایه‌وه‌به‌هۆشیارییه‌وه‌ڕووبه‌ڕووی گۆڕانکاریه‌کان ببینه‌وه‌.
شایانی باسه‌، گردبوونه‌وه‌که‌، تایبه‌ته‌به‌شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و سیاسی خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌و فه‌وزایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌کوردستاندا دژ به‌خه‌ڵك پیاده‌ی ده‌کات و چۆنێتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هۆشیارانه‌له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌دا و نه‌وه‌ستان تاکو سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کی و گه‌یشتن به‌ ئامانج و خواستی شه‌قام و هه‌روه‌ها بۆ دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمێکی گونجاو بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ڕێگای حکومه‌تی به‌ریتانیاوه‌.
شایانی باسه‌، به‌ڕێز موفید عه‌بدوڵڵا سه‌باره‌ت به‌پرسه‌هه‌نوکه‌ییه‌کان و شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌وزای ده‌سه‌لات دژ به‌خه‌ڵك، به‌شدار و کاریگه‌ره‌.

کات و شوێن:
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌
ڕێکه‌وتی/ 10/ 04/ 2011
کاتژمێر 2 ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ 5 ی ئێواره‌.
له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌
Manchester Bridge Club
30 Palatine Road
West Disbury
Manchester
M20 3JJ

هاتن بۆ هه‌موانه‌

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە