بانگه‌واز بۆ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی حزبی شیوعی کوردستان

Thursday, 19/11/2009, 12:00


بۆ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی حزبی شیوعی ، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که‌ تاکو ئێستا خانه‌نشین نه‌کراون له‌به‌ر هۆکاری زۆر و جیاواز و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌رپرسانی خودی حیزب و به‌ده‌نگه‌وه‌نه‌هاتن و فه‌رامۆش کردنی ئه‌م لایه‌نه‌ له‌ دابین کردنی ‌مافی ڕه‌وای ئه‌و پۆڵه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ی حیزب که‌ ‌له‌سه‌خت ترین بارودۆخدا جێ په‌نجه‌یان دیاربووه‌ له‌به‌رگری کردنی خاکی کوردستان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ڕژێمی دیکتاتۆری به‌عسدا ، ئه‌گه‌رچی ناوی زۆرینه‌مان چه‌ندان جار به‌لیست ئارسته‌ی حیزب کراوه‌ ئه‌وانیش به‌شه‌رمه‌وه‌ داوکارییه‌کانیان ئاراسته‌ی به‌رپرسان کردووه ، به‌ڵام وادیاره‌ ماناو خوێنده‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیانه‌ی که‌له‌گه‌ڵ حزبه‌کانی دوێنێی شاخ و ئه‌مڕۆی شارو ده‌سه‌ڵات وا دێته‌ به‌رچاو که‌هه‌رجاره‌ی به‌هێنانه‌وه‌ی مه‌رجی نه‌زۆک به‌نیازی جێبه‌جێ نه‌کردنی داواکانمان ، بێ له‌به‌رچاو گرتنی تێکۆشان و خه‌باتی نه‌پساوه‌مان ده‌رگایان به‌رووماندا داده‌خه‌ن‌ و له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش حیزب نه‌یتوانیوه‌ هیچ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ک بخاته‌سه‌ر هاوپه‌یمانه‌کانی و به‌جیددی له‌خه‌می ئه‌ومه‌سه‌له‌یه‌دا بێ ، بۆیه‌‌ ئێمه‌ وه‌کو ده‌سته‌یه‌ک له‌و پێشمه‌رگانه‌ به‌نیازی داماڵینی په‌رده‌ی بێده‌نگی و پێشێل کاریی به‌ڕووی به‌رپرسانی حیزبی وحکومی هه‌رێمی کوردستان‌ له‌ئاست ئه‌م پێشێلکاری و جیاوازیکارانه‌ی‌ ده‌رهه‌ق به‌مافه‌ ڕه‌واکانمان له‌ڕێگه‌ی که‌مپینێکی ناڕه‌زایی ده‌ربڕیندا داوای مافه‌کانی خۆمان بکه‌ین ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داواکارین له‌هه‌موو ئه‌وپێشمه‌رگانه‌ی که‌تا ئێستا خانه‌نشین نه‌کراون‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئێمایڵه‌ی خواره‌‌وه‌ ناوی ته‌واووڕۆژی له‌دایک بوون و ناوی پێشمه‌رگایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌‌ شوێن وفه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگایه‌تی کردنه‌که‌ی به‌ چه‌ند دێڕێک ڕه‌وانه‌ بکا بۆمان تاکو ناوه‌کان هاوپێچی یاداشتنامه‌ی که‌مپینه‌که‌مان بکه‌ین .

تکایه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئێمایڵه‌ زانیار‌ییه‌کانتان ڕه‌وانه‌ بکه‌ن : ‌
[email protected]

له‌گه‌ڵ ڕێزماندا .

ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری که‌مپینی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی
حیزبی شیوعی کوردستان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە