کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیاوه‌سێکسته‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێڕن له‌ ئازادکردنی تاوانباران

Sunday, 16/12/2012, 12:00


.

















پڕۆژه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ بیره‌کانی فێمینیزم چییه‌و چی له‌ خۆگرتوه‌؟
دەتوانین بڵێن کە لە کۆمەڵگای ئێمەدا خەڵکی تاکە تاکە شارەزاییەکی زۆر سەرەتاییان لە سەر چەمکی فێمێنیزم هەیە، بەڵام وەک تیۆرە، وەک فەلسە کەمترین شارەزییان سەبارەت بەو چەمکە هەیە. فێمینیزم بوون وەک چەمکو فەلسەفەو تێۆرە، بابەتێکی گەلێک گرنگەو ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە وەزعیەتی ژنان و دواترش کۆی مرۆڤەکانی کۆمەڵگا. فێمینیزم بوون دەرگیرە لە گەڵ کەلتوورێک، کە بە کەلتووری پاتریارکی یان سێکسسیزم (هەڵاواردن لە سەر بنەمای ڕەگەزی) ناسراوە، هەروها دەرگیرە لە گەل ئەقڵیەتی ئاینی، یاسای، سیاسی خێڵەکی کووردی، لەم سۆنگەیەوە بیرەکانی فێمینیزم و فێمینیست بوون ، یەکێکە لە چارەسەرە گرنگەکان سەبارەت بە دۆزی ژن و کۆی گرفتە گرنگ و حەساسەکانی کۆمەڵگا، کۆمەڵگایەکی وەک کۆمەڵگای ئێمە بەو هەموو گرفتانەوە، گەر بزووتنەوەیەکی سیاسی فێمینیستی جدی لە پشت نەبێت، وەزعیەتی ژن وکۆی گرفتەکانی تر نەک باش نابن بگرە خراپتر ئەبن، بۆیە دەبینیت لە ئێستادا وەزعیەتی ژنان بەشێوەیەکی گشتی ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە خراپبوون دەکات، بە پێی ئەو ئامارانەی کە چەند مانگ جارێک بڵاو دەکرێنەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکی بەر چاو ڕێکخراوی ژنانمان هەیە. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوان "واتە ڕێکخراوەکانی ژنان"، هەر وەک ڕێکخراوەکانی تری کۆمەڵی مەدەنی ودەزگاجیاوازەکانی ڕاگەیاندن تەنها بە مانشێتێک یان بە ڕیپۆڕتاژێک چیرۆکی کوشتتنەکان و ژمارەی کوژراوەکان و جۆری توندوتیژیەکان دەخەنە ڕوو، دیارە ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگا سەبارەت بەم ڕووداوو گرفتانە کاریکی گرنگە، بەڵام ئەم جۆرە لە کارکردن ناتوانێت وەزعیەتی ژن بەرەو گۆڕان ببات وئازارەکانیان کەم بکاتەوە. گەر لە ساڵێکدا لەبری جارێک جەند جارێک ٢٥ نۆڤێمبەرو ٨ مارس دووبارەبکەینەوە و دەیان کۆنفرانسی لە" ئاشتی خێزانەوە بۆ ئاشتی کۆمەڵگا" و چەند ئەنجوومەنێکی تری خانمان بوونی هەبێت کارەکانیان دەرئەنجامی جدی و گرنگیان نابێت، هەر لە سەرەتاوە کۆنفرانسەکە بە موجامەلەیەکی زۆری ئاین و پیاوانی ئانی دەستی پێکرد، ئەمە لە کاتێکدایە، کە گرفتی سەرەکی بەردەم ژنان و زۆرێک لە گرفتەکانی تری کۆمەڵگا پاتریارکی ئاینیە. لەلایەکی ترەوە موجامەلەی بێمانای خانمان و ئەو ریکخراوانەی ژنان بۆ دەسەڵات وپیاوانی دەسەڵات، ئەوان، پیاوە سێکسستەکانی ناو دەسەڵات دەوری سەرەکی دەگێرن لە ئازاد کردنی تاوانباران و بکوژانی ژنان و هەموارنەکردنی هەموو ئەو یاسایانەی کە ماف و ئازادی ژن پێشێل دەکەن. ئابووری ئەم ووڵاتەیان بۆخۆیان کۆنترۆڵ کردوە، لە کاتێکدا لایەک لە ژنانی ئێمە بە دەست هەژاری ونەبوونی ئابووری سەربەخۆوە دەناڵێنن. لەبری ئەو هەموو دزی وبازرگانی کردن بە دۆزی ژنەوە لە ژێرناوی پڕۆژەو کۆنفرانسدا،گەر سۆشیالیان بۆ ژنان دابین بکردایە گەلێک باشتربوو. هەروەها ناو نانی ئەو دەزگاحکوومیانە بەو جۆرە ناوانە لە وانە"خانمان" دەلیلی کارنەکردنی ئەو دەزگایانەیە بۆژنان، چونکە کاتیک باس لە خانمان دەکرێت کۆمەڵی ژنی سێکسست دیتە بەر چاوت کە کاریان تەنها بەڵێکردن و سەرلەقاندنە بۆ سەردارە گەررە پاتریارکەکانیان.

ئامانجی ئەم پڕۆژەیە چیە؟
وەزعیەتی ژنان ئەمرۆ پێویستی بەبزووتنەوەیەکی فێمینیستی سیاسی شۆڕشگێڕ هەیە، کە سەرلەبەری پاتریارکی ئاینی سیاسی خێڵەکی کوردی بخاتە ژێر پرسیارەوە، نەک کردنەوەی ڕێکخراو دەزگاو ئەنجوومەنی"خانمان ، جووانان وناسکان.....". بۆیە لێرەوە وەک هەوڵێکی تاکه‌ کەسی خۆم وبەبێ هاوکاری هیچ گرپ ولایەنێک بڕیارمدا هەستم بەجێ بەجێکردنی ئەم پرۆژەیە بۆ ناساندنی مۆڕاڵی فێمینیستی و لەوەش زیاتر کردنی بیری فێمینیزمی بە شێوەژیان و دونیابینی و مۆڕاڵ و هەڵسوکەوتی مرۆفەکان، بۆ ئەوەی ژیانی هەموومان مرۆیترو ئاسوودەتر بێت. هەروەها ئاشکراکردنی کۆی ئەو پنتە تاریکو پشتگوێخراوانەی کەبە دیدی پاتریارکی تەنراون لە کۆمەڵگای ئێمەدا وکاریگەری یەکجار گەورەو نێگەتیفیان لەسەر بوونیادی کۆمەڵایەتیانەی ئێمە هەیە.


ئەم پرۆزەیە لەم چالاکیانەی خوارەوە پێک هاتوە.
نووسین و بڵاوکردنەوەی چەند بابەتێک سەبارەت بە مۆڕالی فێمینزم و بیری فێمینیزم
ئەنجامدانی چەندین چاوپێکەتن سەبارەت بەهەمان بابەت
ووتنەوەی وانەی تایبەت لە چەند قوتابخانەیەکی ناو شاری سڵیمانی سەبارەت بە هامان بابەت
دوا چالاکی سیمینارێک دەبێت سەبارەت بە میتۆدی کارکردنی ڕێکخراوەکانی ژنان لەکوردساتان.




 ژماره‌ ٣٥٥ /لا ١٧ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ سازدانی چاوپێکه‌وتنێک له‌ گه‌ڵ تریفه‌ عه‌لی سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ی بیره‌کانی فێمینیزم
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە