نامەیەكی كراوە بۆ كاك سامان گەرمیانی
Monday, 25/01/2010, 12:00
كورد ئێژێ" كاتێ نەما پشیلە مشكان تلی لیلە" لە ناوچەی گەرمیان دیارە كەس نەماوە بۆیە برهان كەلاری بووەتە
فیلی ساحەكە جارێك دەیكەنە بەڕێوەبەری پەروەردە ,جارێك كاندیدی دەكەن بۆ پەرلەمان. سەد حەیف و مەخابن لە ناو ئەو هەموو خیزانە شەهیدەی گەرمیان كەسێكی وەكو برهان كەلاریتان كاندید كردووە. ئەمە دوو شتمان بۆ دەردەخا یان ئەوەیە كەس نەماوە لە گەڵ یەكێتی یان ئێوە بێ ئاگان لە رابردووی ئەم جۆرە خەڵكانە. برهان كەلاری رئیس اتحاد تەلەبەی بەعس بوو لە كەلار لە قوتابخانە كوردیەكەی لای هۆڵی هونەرمەردان. هەموو خویندكارانی هاوتەمەنی ئەو باش ئەو دەناسن بۆیە تۆش وەكو سەرتیپی 51ی گەرمیان ئاگاداریت لەو خەیانەتەی برهان كەلاری .ئیتر نازانم تۆ چۆن ئیستا رەزامەندیت داوە لە سەر كاندید كردنی برهان بە راستی من وەكو كەس وكاری شەهیدیك پێم شەرمە بانگەشە بكەم بۆ كەسێك بە سەر ئیمەوە جاسوسی كردووە. وا دیارە یەكێتی لە جیاتی سزا دانی بەعسیەكان خەلاتیان دەكات.خوزگە مەرگی یەكێتیم ببینایە بۆ ئەوەی ئەم جۆرە كەسانەم نەبینایە بە كاندیدی یەكێتی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست