لەدوای ئەوەی بەشێك لەمەكتەبی سیاسی و بەتایبەتی جەلال شێخ حسامەددین توڕەن لەشێوازی كاركردنی بەرهەم ساڵح لەحكومەتدا لەماوەی تەنیا چەند رۆژێكدا بەرهەم ساڵح شێوازی قسەو هەڵسوكەوتەكانی خۆی دەگۆڕێت و دەیەوێت كار بۆ بەرتەسككردنەوەی ئازادی رۆژنامەگەریی بكات و لەهەوڵی ئەوەدایە بۆ جەلال و حزبەكەی بسەلمێنێت كە...
مەرگی یەكێتی تەنیا مانگێك و چەند رۆژێكی ماوە و هەر ئەمەشە وای لەو حزبە كردووە كە تەواوی داراییەكانی خۆی توند بكاتەوەو تەنانەت پێدانی مووچە بەكارمەندانی دەزگاكانی ئەو حزبە هێندە ئاڵۆزە كە زەحمەتە مەكتەبی دارایی یەكێتی خۆشی پێی چارەسەرببێت، هەربۆیە هەموو حزبێك كاتێك بەرەو كۆنگرە دەڕوات بیر لەوەدەكاتەوە...
تا ئەم ساتەش رژێمی یەكێتی و پارتی هەست بەناڕەزایی خەڵك ناكەن، هەموو پێشبینی خۆیان لەتاكە وشەیەكدا كۆكردۆتەوە كە ئەم ئەزموونە خەباتی زۆری بۆ كراوە پێویستە بیپارێزین، ئیتر بێئەوەی بیر لەوە بكەنەوە كە ئەوە تەنیا بەو هاووڵاتییە دەپارێزرێت كە خۆی ئەو ئازادییەی بەدیهێناوەو هەر خۆشی دەتوانێت بیروخێنێت، كەواتە...
هەڵبژاردنی 7ئادار بۆ پارتی بەختەوەرترین سات و بۆ یەكێتیش نەگبەتترین رۆژ بوو، بەختەوەری پارتی لەو هەڵبژاردنەدا بۆ دەنگ ناگەڕێتەوە هێندەی بۆ سەلیقەو دنیابینی سەركردایەتی ئەو حزبە دەگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردن، چونكە لەهەرێمی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان یەكێتی 640هەزار دەنگ بەرەو ژووری هێناوە لەبەرامبەردا پارتی...
لەخۆوە ئەم وتانە نانووسم، چونكە جەلال شێخ حسامەدین هەموو شەڕێكی بەراگەیاندنی بچوك دەست پێدەكات و وردە وردە فراوانی دەكات تا لەدواجاردا تەمەنی كورتی ئەو كەسە لەگەڵ یەكێتیدا هێندە كورت دەبێتەوە كە بەجێهێشتن ئاكامەكەیەتی یان هێندە دەسەڵاتی بچوك دەكاتەوە كە دەسەڵاتی بەرپرسی كۆمیتەیەكی نامێنێت، ئەوەتا جەلال...
ئێستا بێگومانم هەر كەسوكاری ئەنفالكراوێك لەم ناونیشانە بڕوانێت بێسو دوو یەكسەر پێمدەڵێت ئەم برادەرە خۆشی و ناخۆشی ژیانی نەبینیوەو قسە لەسەر تێری دەكات، بەڵام بەدڵنیایی هیچ كەسوكارێكی ئەنفالكراوەكان هێندەی من دڵی ژانی نەكردووە، كاتێك كتێبی عێراق و تاوانی جینۆساید، شاڵاوی ئەنفال دژی كورد-م خوێندەوە كە...
یەكێتی تا مانگی ئاداری ئەمساڵ نەسریەی هەر مەڵبەندێكی 22ملیۆن دینار و نەسریەی هەر كۆمیتەیەكی یەك ملیۆن و 500هەزار دینار بووە، كەواتە هەموو مانگێك یەكێتی كە نزیكەی 30مەڵبەندی رێكخستنی هەبووە، 6ملیار و 60ملیۆن دیناری لەحكومەت وەرگرتووە تەنیا بۆ مەڵبەندەكانی سەر بەمەكتەبی رێكخستن، ئەمە جگە لەوەی 360كۆمیتەی...
هەرچەندە كۆسرەت رەسول عەلی لەكۆبوونەوەكەی 7/4ی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا لەبەغدا راشكاوانە بەمام جەلال و بەرهەم ساڵح و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی وتووە كە هیچ هەڵوێستێكی نییە بەرامبەر بەو لێدوان و هەڵسوكەوتانەی پارتی و نێچیرڤان ئیدریس مەلا مستەفا كە لەم دواییە بەرامبەر بەرهەم ساڵح پەیڕەوی دەكەن، و هۆكارەكەشی...
پارتی و یەكێتی خەڵك گەورە و پێگەی فراوانكردن، هەر خەڵكیش توانی ئەو دەسەڵاتەیان لێبستێنێتەوە و پێگەیان لاواز بكات، لەسەرەتای دروستبوونی حكومەتی هەرێم و بەتایبەتی لەیاد و بۆنەكاندا ئەوەیان دەدایەوە بەچاوماندا كە ئەوان خەباتیان كردووە، ئەگەر ئەوان نەبوونایە ئەوا ئەم رۆژەمان قەد نەدەبینی و ئێستا دنیا لەكورد...
جگە لەبڵاوبوونەوەی بێكاری و بەرزبوونی نرخی سووتەمەنی و كەلوپەل لەسەر هاووڵاتیان، كە هۆكاری سەرەكی خۆپیشاندانی بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی شارەكانی وڵاتی قیرغیزستانن، لەهەمانكاتدا گەندەڵیی و دانانی كەسە نزیكەكانی سەرۆك وەزیران و كورمانبیك باكیڤ-ی سەرۆك كۆماریش لەپۆستەكانی حكومەت هۆكارێكی تری ئەو خۆپیشاندانەكانی...
دەگەڕێمەوە بۆ ئەو رۆژانەی كە ستران عەبدوڵڵا راپۆرتەكەی یەكەمی لەسەر بڵاوكرایەوە لەژمارە 112ی 20كانوونی یەكەمی 2009دا بوو، ئا لەم كاتەدا كە لڤین راپۆرتێك بڵاودەكاتەوە دیوانی چاودێری خەریكی راپۆرتێكی ترە لەسەر گەندەڵییەكانی سەرنووسەرەكەی كوردستانی نوێ و دەستە گوڵەكەی ئازاد جندیانی، من باسی ئەو راپۆرتەی...
حیزبم نەبینیوە لەم دوو ساڵەی دوایدا هێندەی یەكێتی بێدەسەڵات و دەستەپاچە بێت، حیزبم نەبینیوە هێندەی سەركردەكانی یەكێتی ناسیاسیانە قسەبكەن، حیزبم نەبینیوە هێندەی كادرەكانی یەكێتی نابابەتییانە بیربكەنەوە. ئەوەتانێ هەر كادرو بەرپرس و یەكێتییەك دەدوێنی لەسەر راپۆرتەكەی گوڵان كە بەرهەم ساڵح-ی كردە پەندی زەمانە،...
لەبەرامبەر راپۆرتەكەی گۆڤاری گۆڵان-ی پارتی، راگەیاندنی یەكێتی وەڵامێكی هێندە لاوازی دایەوە كە نەیتوانی تینیوێتی دڵی یەكێتییەكان بشكێنێ، لەبەرامبەردا بەرهەم ساڵح هێندە نیگەرانە كە تەواوی ئەو ئەندام مەكتەب سیاسی و سەركردایەتییانەی كە لێوەی نزیكن داوای لێكردوون كە لەكاتی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی...
جەلال شێخ حسامەدین، هەمیشە ئەو مەكتەب سیاسیی و سەركردایەتیانەی كە بەدڵی ئەو نەبوون پیلانی لێگێڕاون و بەقەد تەمەنی ملكەچی خۆی دژی ئەو سەركردانە وەستاوەتەوە، كۆسرەت رەسول عەلی كاتێك ساڵی پار لەگەلأ چوار ئەندامی مەكتەبی سیاسیدا دەستی لەكار كێشایەوە، لەقسەكردنمدا لەگەڵ ئەندامێكی سەركردایەتی وتی: ئەگەر من...
ئەمجارەش جەلال شێخ حسامەدین دەبێتەوە بەسەرۆك كۆماری عێراق، بەڵام چۆن لەسەر حسابێ كێ و چۆن؟ ئەوەی لەنزیكەوە ئاگای لەسەردانەكەی نەبێت بۆ ئێران و ئاگای لەدانیشتنەكانی نەبێت لەگەڵ دیڤێد هێڵ باڵیۆزی ئەمریكا لەبەغدا و دواتر سەردانەكەی بۆ لای ئەیاد عەلاوی سەرۆكی لیستی ئەلعیراقیە نازانێت چۆن كورد ئەمجارەش لەپێناو...