بۆ هەموو رودەكەنەوە نەوشیروان مستەفا
Monday, 23/07/2012, 12:00
دواین نامەی جەلال تاڵەبانی بۆ نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، كاریزمای ئەو كەسایەتێمان نیشان دەدا كە ئەم پیاوە پیاوی سیاسەتە، موجامەلە نازانێ ... بەخراپ دەڵێ خراپ و بەباش دەڵێ باش، دڵتەنگ نابێ و پێی باشترە 10 كەسی باشی لەگەڵ بێ لە100بیاوی بودەڵە و ترسنۆك و گەندەلأ....
هەموو سەركردەیەك لەتەمەنی سیاسی خۆیدا هەڵە دەكا، بەڵام زیرەكترین سەركردە ئەوەیە كەمترین هەڵە بكا، هەڵوێستی نەوشیروان مستەفا و ئەو كاریزماێتیە وایكردوە زۆربەی سەركردەكان و تەنانەت وڵاتانی دەوروبەر لەئەهمیەتی بڕوانن.
كاتێك ساڵێك لەمەوبەر مەسعود بارزانی بۆ یەكەمجار سەردانی نەوشیروان مستەفای كرد میدیاكانی گۆڕان نەیانكرد بەدەستكەوتێكی گەورە و هەڵسوڕاوانی گۆڕان یش نەیانكرد بەدەستكەوتێكی ئەوەندە مەزن كە لەدوای ئەو هەموو دۆخە ناسەقامگیرە چۆن نەوشیروان توانای مەسعود بارزانی ئیجبار بكا بەسەردانی بۆ سلێمانی و لای نەوشیروان مستەفا، خۆ ئەگەر هەندێ حزبی كوردستانی تر بوایە دەیكرد بەدەستكەوتێ كە میدیاكەی دەیان راپۆرت و لێكدانەوەی شیكاری بۆ دەكرد، دواتریش دووجار نێچیرڤان بارزانی رێگەی گردەكەی گرتەبەر و كەوتە موجامەلەی نەوشیروان و بزووتنەوەی گۆڕان، بەدوادیدا ئەرسەلان بایز سەرۆكی پەرلەمان رێگەی گردەكەی زەرگەتەی گرتەبەر و دەیان وەعدی بەنەوشیروان دا بەڵام وەك سیفەتی هەمیشەیی نەوشیروان مستەفا هیچ ئومێدێكی بەو سەردان و موجامەلە سیاسیانە خۆش نەبوو، تەنانەت ساڵ زیاترە جەلال تاڵەبانی دەیان تیلفۆن و نامەی نهێنی و ئاشكرای بۆ دەنێرێ و ئومێدیش دەكا كۆبونەوەیەكی 3 قۆڵی هەبێ لەنێوانیان بەڵام زەررەیەك لەسیاسەتی ئەم پیاوە ناگۆڕێ و سورە لەسەر ئەو بەڵێنانەی كە بەخەڵكی داوە، چونكە باش دەزانێ رەفتاری ئەوانە نەگۆڕاوە كە موجامەلەی دەكەن و هەمیشەش ئەو پێیوایە سیاسەت بەموجامەلە ناكرێ ، بەڵكو سیاسەت ئەخلاقە و كردارە و هەڵسوكەتە و بەڵێنە بەخەڵك.
لەولاوە بوەستێ كە هەردوو لایەنەكەی ئۆپۆزسیۆن دوای دەیان هەڵەی سیاسی بەڵام ئەم سیاسەتی بەرامبەریان ناگۆڕێ ، هاووڵاتیان پێیانوابوو كاتێك یەكگرتوو و كۆمەڵ پەرلەمانتارەكانی بەغدا یان ئیمزا لەدژی مالكی كۆدەكەنەوە و پشتی مەسعود بارزانی دەگرن ، ئیتر دنیای ئۆپۆزسیۆن گڕ تێبەردەدا ، بەڵام بەپێچەوانە هەڵسوڕاوەكانی وا فێركردبوو كە هیچ نەنگی و دڵگرانیەكیان پێوە دیار نەبێ و موسلمان وتەنی بڵێن هەر كەس دەچێتە قەبری خۆی.
مالكی خۆشی پێشبینی ئەو سیاسەتەی نەدەكرد كە گۆڕان و نەوشیروان بۆ وا لەگەڵ ئەم دەیكەن لەكاتێكا مالكی بێبەشی كردن لەوەزارەتەكانی بەغدا و حكومەت، بۆیە بەهەڵەداوان مالكی لەچاوپێكەوتنێك دا وتی ئەوە مەسعود بارزانیە كە وایكرد من وەزارەت نەیەم بەگۆڕان، بەم قسەیە سەرۆكایەتی هەرێم كەوتە پاكانە و لێدوانی توند بەرامبەر بەمالكی بەڵام وەك سیفەتی هەمیشەیی وەك بڵێ ئەوە چووە مێژوەوە باس كردنی و خۆ سەرقاڵكردنی سەرئێشەیە، بەڵكو ئەوە پێویستە بخرێتە دووتوێی كتێبی مێژووەوە نەخۆی سەرقالكرد بەلێدوانەكەی مالكی و نەخۆی سەرقالكرد بەلێدوانەكەی سەرۆكی هەرێم تەنانەت لەژێر فشاری لایەنگرانی دا نەبوایە وتەبێژەكەی وەڵامی سەرۆكایەتی هەرێم یشی نەدەدایەوە.
بێدەنگی و ئارامی نەوشیروان مستەفا و خۆ گرژ نەكردن و خۆ هیلاك نەكردن بەسیاسەتی ئەمڕۆی عیراقەوە وای لەئیران كرد هەموو دیپلۆتەكانی ئیران بێنە سەر خەت بۆ دیدار لەگەڵ نەوشیروان مستەفا و بەسەردانێكی رەسمی بانگهێشتی بكەن، سیاسەتمەدارانی ئیران ئەگەر پێشتر نەوشیروان یان ناسیبێت وەك سیاسییەكی یەكێتی ناسیویانەو لەژێر روپۆشی ئەو سیاسەتە بینیویانە كە سكرتێرەكەی مام جەلالەو زۆرترین موجامەلەی سیاسی دەكات بۆیە كاتێك وەك كەسی یەكەم بانگهێشتیان كرد زوو سەردانەكەی بڕاندەوە و هەڵوێستی خۆی بزووتنەوەی پێوتون كە ئەوان لەبەرخاتری دڵی ئێوەی ئیرانی ئاوەهایان لەگەڵ مالكی نەكردووە ، بەڵكو مالكی لەسەر حوكم بێت یان هەر كەسێكی تر مادام ناعەدالەتی لەكوردستان هەیە و ئازادی لەژێر پرسیاردایە بۆ بزوتنەوەكەی ئەمە یەك مەسەلەیە.
دەگەڕێمەوە سەر دواین نامەی مام جەلال و پێشترش ئەو پەیامەی كە بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەكێتی یەوە خوێندیەوە و هەر ئەوە مابوو بڵێت ئەگەر نەوشیروان مستەفا یەكێتی دروست نەكردایە، ئێستا یەكێتی بونی نەدەبوو.
ئەم ئاراستە سیاسییەی مام جەلال زۆری بۆ ئەوان جێهێشت كە رەخنەیان لەنەوشیروان دەگرت و پێیان دەوت سەرۆكی دیفاكتۆی گۆڕان و بەبزوتنەوەكەشیان دەوت حزبی گۆڕان ، هەموو هەوڵەكانی ئەو كەسانەی كە لەنێو ئەو ئیعلامەی یەكێتی دا خۆیان سەغلەت كردبوو قڵپ بۆوە ، تەنانەت ئێستا ئەو كەسانەی كە لەئیعلامی یەكێتی دا بوبونە بوقی رۆژگاری شەڕ هێزی قاچیان نیە هەنگاو بنێن بە هیچ لایەكدا و نازانن چۆن تەعبیر لەپاساوی ئەو قسانە بكەن كە بەگۆڕان و نەوشیروانیان دەوت.
پرسیاری لێرەدا ئەوەیە ئەمە ئیزدیواجیەتە لەسیاسەتی یەكێتی یاخود نەخێر هەندێك لەناو یەكێتیدا هەمیشە بیر لەشەڕ دەكەنەوەو دەیانەوێ ئاگری شەڕ خۆش بێ بۆئەوەی ئەوان پلەو پایەیان تیا بەرزبێتەوە.
كەواتە ئەم هەموو روكردنە نەوشیروان لەلایەن ئێران و جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی یەوە تاكە هۆكارێكە كە نەوشیروان پیاوێكی سەنگینە لەسیاسەتدا و موجامەلەی سیاسی نازانێ، دەیەوێ بەدۆستەكانی بڵێ لەگەڵم بن بەراست بۆئەوەی لەگەڵتان سیاسەت بكەم و بەدوژمنەكانیش بڵێ واز لەپێ درێژی و موجامەلەی یەكتر بێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست