نەگبەتی یەكێتی ئەوەیە، دەمڕاستەكەی كوڕی موختارێكی كوژراوە
Thursday, 14/06/2012, 12:00
ماكینە شكاو بێ كەڵكەكەی یەكێتی دەستی بەشەڕ كردەوە ، ئەو ماكینەیەی كە چەند كەسێك هەڵیدەسوڕێنن كە ئاواتیان ئەوەیە كە یەكێتی هەمیشە لەشەڕا بێ.
ژمارەیەك لەوانەی كە ئەم ماكینەیەش دەخەنە كار یان كوڕی جاش بوون یان باوكیان خۆفرۆش بووە یەكێتی كوشتونی یان ئەوەتا رۆژێك بۆ یەكێتی نەسوتاون بۆیە بەلایانەوە زۆر ئاسایە ئەگەر یەكێتی توشی هەموو كێشەیەك بكەن و لەناو شەڕو ئاژاوەدا نەپەرژێتە سەر كارەكانی خۆی.
ئەوەتا كوردستانی نوێ ماكینە شەڕخوازیەكەی خستەوە كار، بێئەوەی لەخۆی بپرسێ ئەرێ كێ خاوەنی قوتی ئەم میلەتەیە كوڕی موختارە كوژراوە بەعسیەكەی كەركوك بەدەستی یەكێتی كە ستران عبدڵلایە یان حكومەت و پەرلەمان.
ستران عبدڵلا لەوتارەكەی رۆژی 14/6دا بەناوی قوتی خەڵك پەك مەخەن، بۆ وا خۆی تەنگەتاو كرد لەسەر رونكردنەوەیەكی فراكسیۆنی گۆڕان بەرامبەر بەراگەیاندنی پەرلەمان ، تۆ بڵێی ئەو شەڕە تەنیا شەڕی یەكێتی و بەتایبەتی كوردستانی نوێ بێ، تۆ بڵێ ی پارتی قوتی ئەو میلەتەی بەخەیاڵدا نەیە بەس ئەم بیر لە قوتی میلەت بكاتەوە ، لەخولی یەكەمی پەرلەماندا كاتێك كەمال كركوكی سەرۆكی پەرلەمان بوو ئەو شەڕانەی فراكسیۆنی گۆڕان دەیكرد هەر یەكێتی خۆی لێكرد بەسوری بەر لەشكر و پارتی خۆی لێ بێدەنگ دەكرد ئێستاش كە ئەرسلان بایز سەرۆكی پەرلەمانە هەر ئەمان خۆیان لێكردۆتە سوری بەر لەشكر ، كەس لەم حزبە حاڵی نابێ لەلایەك شەڕی پارتی دەكا لەسەر مالكی و لەلایەكی تر شەڕی گۆڕان دەكا لەسەر پارتی ، یاخو دەیەوێ ئەو تەرازوە لاسەنگەكەی كە لەسەر پارتی بەلایدا دروست بوە بە گۆڕان راستی كاتەوە و بەپارتی بڵێ ئەوە ئێمەین خەمی میلەتمانە و نەسەندنەوەی متمانە لە مالكی یش لەبەرخاتری میلەتە.
ئەم سیاسەتە بێسەر و بەرەیەی یەكێتی رۆژ بەڕۆژ یەكێتی نغرۆی زەوی دەكا ، و كۆمەڵێ كەسیش لەبەرهەمەكەی دەخۆن كە نەك خەمخۆری یەكێتی نین بەڵكە دەیانەوێ لەرێگەی ئەم جۆرە شەڕانەوە تۆڵە بكەنەوە لە یەكێتی وەك سەرنوسەرەكەی كوردستانی نوێ كە باوكی موختار و بەعسیەكی دڕندە بوە و لەهەشتاكاندا بەدەستی یەكێتی كوژراوە.
تەنیا یەكێتی خاوەنی ئەم جۆرە رەدەل و بەدەلە نیە بەڵكە پارتی یش خاوەنیەتی ، بەڵام مەسەلەكە ئەمەیان نیە كە ئەمانە لەخەمی ئەم میلەتەدان بەڵكە مەسەلەكە ئەوەیە كۆمەڵێ كەس هەن لەناو ئەو حزبەدا ئامانجیان شەڕە و نانی ئەو شەڕە دەجون گەر ئەو شەڕە نەبێ ئەوە دەبێ بێ ئیش و كار دانیشن و لەخۆیان بترسن یەكێتی كاریان پێیان نەمێنێ .
ئەم جۆرە كەسانە لەگفتوگۆ و ئاشتی دا خەمیانە و گیانیان دادەهێزرێ ، لەشەڕدا توشی شاگەشكە دەبن و ختوكەیان دێ ، ئەم جۆرە كەسانە بە نزیك بونەوەی ئەم دوایەی یەكێتی و گۆڕان توشی رەشبینی بون و دڵیان كەوتە خوارە و خەمیان لێ هات ، كەواتە ئەمەیە نەگبەتی یەكێتی كە كەسانی ئاوا دەبنە دەمڕاستی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست