کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەهۆی درۆكردنەوە، رۆژنامەی چاودێر دادەخەن

Monday, 29/03/2010, 12:00


رۆژنامە درۆزنەكەی مەلا بەختیار كە خۆی سەرپەرشتیار و سەرنووسەر و خاوەنی ئیمتیاز و هەموو شتێكە، هێندە درۆ دەكات بەقەد ئەو درۆیانەیە كە خاوەنەكەی دەیدات بەجەلال شێخ حسامەدین.

ئەم رۆژنامە درۆزنە بەخۆیەوە نەوەستاوە ئەوەتانێ درۆ بەدەم حزبەكەشییەوە دەكات و رووی خاوەنەكەی لەبەردەم خەڵكدا رەش دەكات وەك چۆن سەرپەرشتیار و خاوەنی رۆژنامەكە لەبەردەم خەڵكدا رووی یەكێتی رەش كردووەو یەكێتی یەك هەنگاو دەچێتە پێشەوە ئەم سەد هەنگاو لەگەڵ ئازاد علوج و عومەر مورتاح و ئەرسەلان فرسەت و عیماد بێوەعد و سەعدی مێباز و هاوەڵەكانیدا دەبهێننە دواوە.

لەهەڵبژاردنەكانی 25/7دا، چەند رۆژێك دوای هەڵبژاردن ئەم رۆژنامە درۆزنە بەمانشێتێكی گەورە نووسی لیستی كوردستانی 69كورسی دەهێنێت، ئەوانەی تا ئەو رۆژە باوەڕیان بەدرۆكانی یەكێتی مابوو، لەخۆشیدا هێندەی مابوو تووشی شاگەشكە ببن، بەڵام ئەم هەواڵە یەك رۆژ بڕی نەكرد، چونكە مەلا بەختیار وایزانیبوو سەردەمی شاخە كەس ئاگای لەكەس نەبێت، گرتنی رەبایەیەك بكەن بەدەستبەسەراگرتنی معەسكەرێك و دەسگیركردنی دوو جوندی بكەن بەئەفسەر و پلەدار و دەستبەسەراگرتنی دوو كلاشینكۆفی ژەنگاوی بكەن بەتانك و زریپۆش، كەس نەیزانێت، بەڵكو رۆژنامەو سایتە ئەهلییەكان كە ماوەی 10ساڵە ناهێڵن بەشی هەرە زۆری درۆكانی پارتی و یەكێتی سەعاتێك بڕبكات و خەڵكی لێئاگاداردەكەنەوە ئەمجارەش دوای یەك رۆژ رۆژنامەی ئاوێنە درۆكەی چاودێری راست كردەوە و رایگەیاند لیستی كوردستانی لە59كورسی زیاتر ناهێنێت،چوننكە تا ئەو رۆژە 57كورسی بوو لەسایەی فەرەج حەیدەری بوو بە59كورسی.

ئەم رۆژنامە درۆزنە بەوەوە نەوەستا كە ئیتر لەهیچ هەڵبژاردنێكی تردا درۆ نەكات، بەڵكو بۆ دڵدانەوەی جەلال شێخ حسامەدین لەرۆژی 8/3 و لەژمارە 265ی ئەو رۆژنامەیەدا مەلا بەختیار درۆیەكی تری بۆ یەكێتییەكان دەربڕی ئەو بەمانشێتێكی گەورە نووسیبووی بەپێی ئەنجامە بەراییەكان یەكێتی 20كورسی بەدەستدەهێنێت، ئەم هەواڵە لەكاتێكدا بوو كە راگەیاندنەكان بەشێكی زۆری ئەنجامە نارەسمییەكانیان راگەیاندبوو كە یەكێتی لەسلێمانی و هەولێر و دهۆك دۆڕاوە، تەنیا لەكەركوك براوەیە، ئیتر نازانین مەلا بەختیار ئەم ژمارەیەی لەكوێوە هێنابوو، بۆیە تا ئەنجامی كۆتایی رانەگەیەنرا ئارامم گرت هەرچەندە ئەنجامەكان وەك رۆژی رووناك دیاربوون، بەڵام بۆئەوەی درۆكەی مەلا بەتەواوی بسەلمێت، ئەوە ئەنجامەكان و یەكێتی بەهەموو هێزو توانای خۆی 13 كورسی بەدەستهێناوە ئەویش 7كورسیان لەدەرەوەی سنووری هەرێمی كوردستان، لەناو هەرێمی كوردستاندا تەنیا 6كورسی بەدەستهێناوە و بووە سێیەم هێزی سەر گۆڕەپانی هەرێمی كوردستان.

هەر لەو هەواڵەدا بەدەم هاوپەیمانی كوردستانیشەوە كە لەچەندین حزب و قەوارە پێكهاتووە درۆ دەكات و دەڵێت هاوپەیمانی لەبەغداد و سەڵاحەدین و نەینەوا رێژەی بەرچاوی كورسییەكانی بەدەستهێناوە لەكاتێكدا نە لەبەغدا و نە لەسەڵاحەدین نەك هاوپەیمانی، بەڵكو كورد تاقە كورسییەكیشی بەدەستنەهێنا، لێپرسراوی مەڵبەندێكی یەكێتی كە هەواڵەكەی رۆژنامەی چاودێری خوێندەوە وتی: بەخوا چاكە مەلا تەرەماش هەر لەخۆیەوە رەقەم لێدەدا وا دەزانێت ئەمەش ژمارەی ئەندامی مەكتەبەكاتی خۆی و رێكخستنە هەر لەخۆیەوە ژمارە بدات بەمام جەلال و ئەویش بەعەقلە پیرەكەی خۆی بڕوای پێبكات.

بۆیە ئەگەر یەكێتییەكان تۆزێك عاقلیان لەگەڵ مابێت ئەوە لەمڕۆ زووتر نییە داوای داخستنی ئەو رۆژنامە درۆزنە دەكەن، چونكە وەك چۆن خاوەنەكەی ئابڕووی یەكێتی بردووە ئاوا رۆژنامەكەشی كەوتۆتە ئابڕوبردنی یەكێتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە