كوردستانپۆست سەلماندی بۆ خوێنەرەكانی که راستگۆیانه ههواڵهکانی ناو کۆنگرهی ینک دهگوازیتهوه..
Sunday, 13/06/2010, 12:00
ئەوەی كوردستانپۆست دەربارەی كۆنگرە وتویەتی هەر لەخۆوەو بێ زانیاری هەڵینەكوتاوەتە سەری و خۆێنەری بەلاڕێ دا نەبردووە وەك ئەوەی كە ڕۆژنامەگەری حزبی و قەڵەمەكانی رژێمی یەكێتی و پارتی خستویانەتە كار و چەواشەكاری تێدا دەكەن، بەدڵنیایی سات لەدوای سات هەواڵی كۆنگرە لای كوردستانپۆست زانراوەو لەنێو هۆڵی كۆنگرەوە دەزانرا چۆن كۆنگرە بەڕێوەدەچێ، بۆیە ئەو پێشبینی یانەیشی كە دەیكردن دەرهاویشتەی ئەو زانیاری یانە بوو كە لەنێو كۆنگرەوە دەزانرا، ئەوەی لەو ماوەیەدا نووسرا وا وردە وردە دێتەدی و بووە راستی، یەكەمین پێشبینی كە لەسێ هەمین رۆژی كۆنگرەدا بۆ خوێنەری خستەڕوو ئەوە بوو كە كۆسرەت و بەرهەم لەلایەن مام جەلال،ەوە دادەنرێنەوە و پێشتریش ئەوەی بەخوێنەرەكانی دابوو كە جەلال بۆ ئەوە دەكات تا هەمیشە كۆسرەت چاو ژێر بەرەو ژووری جەلال بێت و ئیتر نەتوانێ هیچ قسەیەك بكا و لەهەر كۆڕ و كۆبونەوەیەكدا بێت بیاتەوە بەچاویدا كە ئەم دایناوەتەوە و ئیشارەتێ بێت بۆ ئەوەی كە كوتلەكەی كۆسرەت دەنگ بدەن بەهێرۆ و هێرۆش دەرچونی مسۆگەر بێت، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستیشم كەوتون ئەو پێنج ئەندامی سەركردایەتی یەی كە بەناو بۆ ئیحتیاتە، بۆ ئەو كەسانەیە كە لەحیزبەكانی ترەوە دێنە ناو یەكێتیەوە ئەساسی نی یەو جەلال دوای چەند مانگێك بەو سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یە كۆنانە پڕی دەكاتەوە كە دەرناچنەوە ئەوانیش سەعدی پیرە و عومەر فەتاح و چەند كەسێكی ترە.
بڕوانە ئەم نووسینانە:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a7caa5a8
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8aea3e2c
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5707fd8d
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست