کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاتی شكاندنی كەسێتی مەسعود بارزانی یە

Tuesday, 05/06/2012, 12:00







مەسعود بارزانی كەسێتیەكی ناتەندروستی هەیە ، لەكاتی شكاندنی قسەكانیدا هەست بەغوبن دەكا، بۆیە هەمیشە لەقسەكردنیدا روخساری دەشێوێت و توانای پێداگری لەسەر قسەكانی نی یە ، كاتێك وتار دەدا هەست بەكەموكورتی لە وتاربێژیدا دەكا ، هەست دەكات لەدوای قسەكانی یەوە دۆست و دوژمن بۆی دانیشتون و هەڵسەنگاندن بۆ قسەكانی دەكەن ، دوژمن پێی پێدەكەنێ و دۆستەكانی پیایدا هەڵدەدەن ، ئەم كەسێتی یە ناتەندروستە پێچەوانەی مام جەلالە ، مام جەلال بیری دەچێتەوە چی دەڵێ و دوای وتەكانی چی رودەدا ، بەڵام مەسعود ترسی لەوە هەیە و بەترسەوە قسە دەكا ، دەترسێ لەوەی قسەكانی سەرنەگرێ ، بۆیە وادەزانێ ئەگەر قسەكانی شكا ئیتر كەسێتی تێكدەشكێ ، ئەم جۆرە كەسێتیە لەسیاسی دا زۆر ترسناكە چونكە زانایانی سایكۆلۆژی پێداگریان لەسەر ئەوە كردووە كە ئەگەر ئەم كەسێتی یە سیاسیانە بكەونە كینەوە لەگەڵ ئەوەی دەیڵێن و پێداگری لەسەر جێبەجێكردنی بكەن ، ماڵوێرانی بەدوای خۆیاندا دەهێنن و دەستی دوژمن دەگرن تا قسەكانیان نەكەوێ.
مەسعود بارزانی بەهۆی ئەم كەسێتی یە ناتەندروستەوە مێژویەكی تاڵی هەیە ، لەشەڕی ناوخۆ دا ساڵی 1994 كاتێ مەسعود بارزانی هەولێری لەدەست چوو زۆر پێداگری لەسەر چۆڵكردنی هەولێر دەكرد ، هەموو ئاشتیەكی دەبەستەوە بەچۆڵكردنی هەولێرەوە تەنانەت وتی ئەم دەستدانە دەبڕمەوە ئەگەر تەوقەی مام جەلالی پێبكرێ بەبێ هەولێر ، ئەم پێداگریە هێرشی زۆری پارتی دروستكرد بۆ سەر هەولێر و پێی نەگیرا خەڵكی زۆر كوژرا و هەولێر هەر نەگیرا ، دواجار بۆئەوەی قسەكەی سەركەوێ پەنای بردە بەر رژێمی بەعس و كارەساتی گەورەی 31ی ئابی خولقاند.
كەواتە مەسعود بەلایەوە پەسەند تر بوو دەبابەی بەعس بێتە بەردەم پەرلەمان نەك قسەكەی بشكێ و نەچێتەوە هەولێر و لەهەولێرەوە ئاشتی بكا.
لەوانەیە زۆر روداوی سیاسی تر هەبوبێ من بیرم نەیەن بەڵام ئەوەی بیرمە و زۆر دوور نیە مەسەلەی پێدانی وەزارەتە بەگۆڕان لەحكومەتەكەی مالكی ، مەسعود بۆ ئەوەی قسەكەی نەشكێ و ئەوەی وتبوی تا گۆڕان نەیەتەوە ناو فراكسیۆنی حزبە كوردستانیەكان وەزارەتی نادرێتێ هەڕەشەی لەمالكی كرد و پێی وتبوو یان بەشداری نەكردنی هەوپەیمانی كوردستانی یان گۆڕان كامیان هەڵەبژێری ، بەلای مالكی شەوە هاوپەیمانی كوردستانی گرنگتر بوو ، چونكە ئەگەر وانەبوایە ئەوا حكومەتەكەی مالكی شكستی دەهێنا و دروست نەدەبوو.
دواهەمین روداو كە مەسعود بارزانی هەرچۆن بێ دەیەوێ قسەكەی تیا سەركەوێ خستنی مالكی یە ، بەڵام خستنی مالكی هەروا ئاسان نی یە و مەسعود لەدوای ناوهێنانی 31ی ئاب لەسەر زاری یاسین مەجید بەرپرس لەدەوڵەتی یاسا ئەو بەڵێنەی لەگەڵ كەسێتی خۆی دا كە دەبێ تۆڵە لەمالكی بكاتەوە ، ئەویش بەخستن و شكست هێنانی حكومەتی مالكی و لابردنی و دانانی كەسێكی تر.
ئەگەر ورد لەروداو كۆبونەوەكانی هەولێر-نەجەف-دوكان بڕوانین كورد و عیراقییە و سەدر لەیەك تاڵە مودا یەكتری كۆناكەنەوە تەنیا لەخستنی مالكی دا نەبێ، عیراقییە كۆنەقینی بردنەوەی هەڵبژاردنەكانی لەبیرەو نایەوێ وا بەئاسانی بەسەر مالكی دا تێپەڕێ، سەدر هێرشەكانی 2007ی لەیادە كە چۆن شانبەشانی ئەمریكا هەرچی چەكدارەكانی سەدر هەبوون مالكی تەفروتونای كردن و ملكەچی كردن بۆ یاسا ، ئەوەی دەمێنێتەوە كوردە كە لەنێو ئەو كوردەشدا تەنیا مسعود بارزانی و حزبەكەیەتی ، ئەگینا كورد نەك یەك دەنگ نی یە لەسەندنەوەی مالكی بەڵكو هەر لایەنەو رایەكی هەیە ، چەنكە هەموو لایەنەكان بەپارتی خۆشیەوە دەزانێ كە ئەمە شەڕی شەخسی نێوان مالكی و مسعود بارزانی یە، نەك كورد و دەوڵەتی یاسا ئەگەر دانانی ابراهیم جەعفەری لەجێگەی مالكی چ جیازازی بۆ كورد هەیە ، چونكە هەر كورد بوو لەكابینەی پێشوی حكومەتی عیراقدا جەعفەری لادا و مالكی خستە شوێنی، كەواتە كورد لەلابردنی مالكی نە زیان دەكا نەقازانج بەڵكو بەمایەی خۆی لەهاوكێشەكە دێتەدەرێ.
باس لەوە دەكرێ كە مالكی 19 خاڵەكەی نێوان خۆی فراكسیۆنە كوردستانی یەكانی ەوە جێبەجێ نەكردوە ، بۆیە من لەوە حاڵی نابم بۆ جەعفەری لەسەردەمی خۆیدا چەندی لەمادەی 140 جێبەجێ كرد ، بۆ ئێستا مەسعود بارزانی هاوپەیمانی لیستی عیراقیە و عەلاوی دەكا ، هەر یەكێتی و پارتی نەبون لەگەرمەی خۆپیشاندانەكانی 17ی شوبات دا دەیانوت عەرەبە شۆڤێنیەكان بەفیتی لیستی عیراقیە دەیانەوێ كورد لەكەركوك دەرپەڕێنن و رۆژی 25/2 هاواری ئەوەیان كرد گوایە عەرەبەكان دەیانەوێ لەرێگەی خۆپیشاندانەوە هێرش بكەنە سەر مەڵبەند و لق و پارێزگای كەركوك.
كۆتای قسەكان بەوە دەبەستمەوە كە مەسعود بارزانی دەیەوێ هەرچۆن بێ مالكی لابەرێ، باشترین بەڵگە بۆ ئەم قسانە سەردانی ئەمریكا و توركیا چەند وڵاتێكی ئەورپا بوو لەدوای نەورۆزی ئەمساڵ ، بەكورتی بەو وڵاتانەی وت ، نەوتی كوردستان لەبەردەستاندایە تەنیا مالكی لابەرن ، خۆ ئەگەر بۆ بلوێ وەك شەڕی ناوخۆ ، سوپای توركیا لەرێگەی زاخۆ وە دەهێنێ بۆ داگیركردنی كۆشكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و دەرپەڕاندنی مالكی، بۆیە بۆئەوەی ئەم جارە كەسێتی ئەم پیاوە تێكبشكێ سەرنەكەوتنی ئەم قسەیەتی لانەبردنی مالكی یە و لەگەڵ سەرنەكەوتنی ئەم قسەیەشیدا پەیوەندی نێوان یەكێتی و پارتی بەرەو ئاڵۆزبون دەچێ، لەهەمووشی سەیرتر ئەوەیە كە ئایا یەكگرتووی ئیسلامی چۆن ئیمزای لەسەر سەندنەوەی متمانە لەمالكی كرد، پاداشتی سوتاندنی بارگاكانیانە لەبادینان یان لەترسی پارتی نەك ئەمجارە بارەگاكانی هەولێریشیان بسوتێنێ،ا.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە