سەلمانتان كە میلیشیاتان هەیە، بۆیە رووی پێڵاومان تێكردن
Monday, 10/05/2010, 12:00
سەلمانتان كە میلیشیاتان هەیە، بۆیە رووی پێڵاومان تێكردن
ئارام حەمە ئەمین
كاتێك كە پێیان وتن ئێوە خاوەن میلیشیا و چەكداری نایاساین، هەردوولاتان هاوارتان لێ بەرز بووە و چەندین سیناریۆی جۆراو جۆرتان دروستكرد، فەتوای كوشتن و دەركردنتان بۆ سەدان هەزار كەس لێدا، مەسعود مەلا مستەفا كەوتە رمڵ لێدان و راست و چەپ هەرەشەی بەجێهێشتنی كوردستانی لێكردین، بەوەوە نەوەستا بەمنگە منگێكی ناسازەوە وتی: پێشمەرگە هێڵی سوورە.
ئەرێ ئێستا ئێمەش پێت دەڵێت تیرۆر و تۆقاند چ جۆرە هێڵێكە، ئەرێ پێمان بڵێ ئەو لەشكرەی چەكداری پاراستن و زانیاری و چەندین ناوی سەیرو سەمەرەیەی كە تۆ و جەلال شێخ حسامەدین- ی شەریكت داتانناوە و رۆژانە خەڵك دەڕفێنن و دەیكوژن، ناویان دەچێتە كام جۆرە چەكدارەوە و لەكام فەرهەنگدا جێگەی دەبێتەوە.
بەڵێ میلیشیاكانی مەسعود مەلا مستەفا، سەردەشت یان شەهیدكرد و هیچ سیناریۆیەكیش دادی مەسعود نادات.
ئەگەر پێشتر هاووڵاتیەكی ئەم هەرێمە بەو ئینسان كوژانەی وتبێت میلیشیا ئەوا ئەمڕۆ مەسعود خۆی سەلماندی كە میلیشیان و ئەگەر دەوڵەتی یاسا هەبوایە ئەوا دەبوو یەكەم كەس لەم هەرێمە لەسەر شەهیدكردنی سەردەشت، مەسعود و بەدوایدا مەسرور و دواتریش وەزیری ناوخۆ دادگای بكرانایە، بەڵام مەملەكەتێك كە بەدەست میلیشیاوە بێت حەتمەن كەس ناتوانێت یاسای تێدا جێبكاتەوە.
ئەرێ خەڵكینە ئێستا كێ هەقی هەیە بەكێ بڵێت لەكوردستان جێی نابێتەوە ئەوانەی كە ئینسان كوژەكانی دەوت میلیشیا یان ئەوانەی خاوەنی میلیشیان و رۆژانە هەڵدەكوتنە سەرماڵ و دەستدرێژی كوشتن دەكەنە سەر ئینسانەكان و دەیانفڕێنن و تیرۆریان دەكەن.
مەسعود سەلماندی كە میلیشیان بۆیە لەرێپێوان و خۆپیشاندانی خوێندكار و رۆژنامەنووسانی رۆژی 10/5 هەولێردا بۆیە پێڵاومان تێكردن، ئەو پەرلەمانەی كە یەكێتی و پارتی باسی مافی زەردەشتی هاوڕێمانی تێدا ناكات كە كێ شەهیدی كرد، ئەو پەرلەمانەی كە ئەندامێكی جورئەتی ئەوە ناكات لەبەردەم سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكەیدا بڵێ پاراستن و مەسعود و مەسرور بەرپرسن لەتیرۆركردنی سەردەشت.
ئارام حەمە ئەمین
ژمارەی ناسنامە
4e12
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست