کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆسرەت رەسوڵ لەسێیەمین كۆنگرەدا، دەرناچێت

Friday, 16/04/2010, 12:00


لەخۆوە ئەم وتانە نانووسم، چونكە جەلال شێخ حسامەدین هەموو شەڕێكی بەراگەیاندنی بچوك دەست پێدەكات و وردە وردە فراوانی دەكات تا لەدواجاردا تەمەنی كورتی ئەو كەسە لەگەڵ یەكێتیدا هێندە كورت دەبێتەوە كە بەجێهێشتن ئاكامەكەیەتی یان هێندە دەسەڵاتی بچوك دەكاتەوە كە دەسەڵاتی بەرپرسی كۆمیتەیەكی نامێنێت، ئەوەتا جەلال شێخ حسامەدین بەوەوە ناوەستێت كە راگەیاندن و خوێنەری كوردی تێبگەیەنێت، بەڵكو پەنا دەباتە بەر خوێنەری عەرەبی و كەناڵە عەرەبییەكان و لەو رێگەیەوە كادرەكانی خۆی دەشكێنێت.
شەوی 14/4، جەلال لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەلأ كەناڵی ئەلعەرەبییە و لەكاتی پرسیارێكی ئەو كەناڵە دەربارەی خۆڕێكخستنەوەی یەكێتی و كۆنگرەی سێیەمی یەكێتی، بێ پێچ و پەنا دەڵێت: بێگومان ئێستا سكرتێری گشتی وە‌ك دە‌زانن دوو جێگری هەیە‌، لە‌كۆنگرەدا نازانم چی روو دە‌دات، بەڵام پێموانییە كۆنگرە‌ بیر لەبەدیلێك دەكات، یان تاكە جێگرێكی سكرتێری گشتی بكاتەوە.
كەس نییە لەو وتانەی مام جەلال تێنەگات تەنیا ئەو كەسانە نەبێت كە لەدەوروبەری كۆسرەت رەسول-ن و هەر خەرێكی پارە وەرگرتن و كۆكردنەوەی پارەن ئەگەرنا دەبوو لەبەرانبەر ئەو لێدوانەدا بێ نرخەی جەلال بەرامبەر بەكۆسرەت چاوپێكەوتنێكی بۆ سازبدرایەو ناڕاستەوخۆ وەڵامی ئەوە بداتەوە كە هێشتا كۆنگرە نەبەستراوە، بڕیار لەسەر بوونی یەك جێگر و دوو جێگر دەدرێت و هەموو كەسێكیش دەزانێت كە ئێستا ئەو خۆبەدەستەوەدانەی بەرهەم ساڵح و ئەو هەموو دەرخستنەی بەرهەم لەراگەیاندنەكانی یەكێتیدا، دەركەوتنی ئەو سەرەتایەن كە ئەو تاكە جێگرە بەرهەم ساڵح دەبێت نەك كۆسرەت رەسوڵ، كەواتە ئاوابوونی خۆری كۆسرەت لەمانگی حوزەیران و لەیادی دامەزراندنی ئەو حزبەدایە.
ئەو قسانەی جەلال لەكاتێكدایە كە كۆنگرە تەنیا مانگێك و نیوی ماوە و بشبینن كە لەهەفتەكانی ئایندەدا چ پیلانێكی تری دەزگای نەزاهەی یەكێتی بەڕێوە دەبێت بەتۆمەتباركردنی كەسانی سەر بەباڵی كۆسرەت، تا لەكۆنگرەدا بەشدار نەبن و كۆسرەت نەك دەنگی دەرچوونەوەی بۆ مەكتەبی سیاسی نەهێنێت، بەڵكو سەركردایەتیش نەبینێ، بۆ ئەوەی جەلال دواتر وەك و خێر تەنیا لەناو مەكتەبی سیاسیدا بیهێڵێتەوە رۆژ لەدوای رۆژ بچوكتری بكاتەوە و زوو زوو ئەندامەكانی سەر بەباڵی جەلال بیدەنەوە بەچاویداو پێی بڵێن ئەگەر جەلال نەبوایە تۆ هیچ نەبووی و هیچ نیت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە