کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلال، كۆبوونەوەی نەكرد، نانخواردنی بۆ عەرەبەكان رێكخست

Friday, 21/05/2010, 12:00


جەلال شێخ حسامەدین دەیەوێ هەر چۆنێك بێت ببێتەوە بەسەرۆك كۆماری عێراق، وڵاتی عەرەبی نەما سەری پیا نەكات، خۆ بچوككردنەوە نەما نەیكات بۆ لیست و كەسایەتی و كوتلە سیاسییەكانی عێراق، لەماوەی ئەو دوو مانگ و نیوەی دوای هەڵبژاردن چەندین جار عادل عەبدولمەهدی و عەرەبە شیعەكانی بینیوە تەنیا هۆكاریش لەبەر خاتری عێراق نییە بەڵكو تەنیا ئامانج ئەوەیە ببێتەوە بەسەرۆك كۆماری تەشریفی عێراق، ئەو عێراقەی كە رۆژی سەدان تەقینەوە و ماڵوێرانی و كوشتنی تێدادەكرێت و بەرپرسێكی هیچ تایفە و نەتەوەیەك خۆی بەخاوەنی نازانێت بەڵكو هەموویان خەریكی گیرفان پڕكردن و خۆ دەوڵەمەندكردنن.

هاوڕێیەكم لەسكرتاریەتی جەلال لەبەغداوە پێی وتم كە ئەوەی مام جەلال بۆ عەرەبەكان كردی رۆژی 20/5 لەسوككردنی كورد بەولاوە هیچی تر نەبوو، چونكە ئەوان لەقسەكاندا نە بەلای ئەنجامی هەڵبژاردن و نە بەلای كێشەی سیاسی عێراقدا دەچوون تەنیا ئەوەی قسەیان لەسەر دەكرد ئەوە بوو ماوەی 10دەقیقە دانیشتن و داوای نان خواردنیان كرد تاكە كەس كە تەواو تووڕە بوو لەجەلال تاریق هاشمیی بوو بۆیە لەدێڕێكدا بەجەلالی وتبوو: هاوپەیمانی كوردستانی خۆشی نازانێت داوای چی دەكات، لەلایەكی پۆستی دەوێت لەلایەك جێبەجێكردنی ماددەی 140 لەلایەك كەركوك بگەڕێتەوە سەر كوردستان لەلایەكی تر نەوت دەربهێنن و بۆ خۆیان بیفرۆشن و پارەكەی نەیەتەوە ناو خەزێنەی دەوڵەت، لەلایەكی تر 200هەزار پێشمەرگە بخرێتە سەر سوپای عێراق، كورد هەموو شتەكان بەیەكەوە داوا دەكات بۆیە پێویستە مام جەلال تۆ ئەم وەزعەیان تێبگەیەنیت، جەلالیش وەكو هەموو جارەكانی تری وتی: ئێوە نوێنەری هەموو كوتلە سیاسسیەكانن بۆیە دڵنیاتان دەكەم هەمووی بەدڵی ئێوە دەبێت، بەڵام ئەوە بەستراوە بەداوای سەركیمانەوە ئەوەیش پۆستی سەرۆك كۆمارە.

هەموو قسەكانی جەلال لە10 دەقیقە تێپەڕی نەكرد و بەرەو نان خواردنی نیوەڕۆ بەڕێكەوتن لەدوای تەواو بوون و بەڕیكردنیش هەریەك لەعەرەبەكان توانجی خۆیان دەدا لەجەلال و بەپیاوێكی بەرژەوەندچییان دادەنا، تەنانەت جەواد بۆلانی، لەدوای كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەی كە بۆیان رێكخرا وتی: كاتێك دەچینە كوردستان، مەسعود جۆرێك قسە دەكات و جەلال لێرە جۆرێكی تر، تا ئێستا كوردەكان سیاسەتێكی روونیان نییە.

هاوڕێكەی سكرتاریەتم لەكاتی قسەكانیدا وتی: جەلال نەیوێرا لیستی هاوپەیمانیش دەعوەت بكات چونكە ترسا لەوەی كە ئەگەر ئەو قسانەی جەلال كردنی بیگێڕێتەوە بۆ كوردستان نەك هیچ كەس لەلیستەكانی تر بەڵكو لیستی هاوپەیمانیش پێی دڵگران دەبوون و دوور نەبوو كێشەی گەورە لەنێوان پارتی و یەكێتیدا دروست ببێت.

هاوڕێكەم لەسكرتاریەت وتی: تەنانەت جۆری بانگكردنەكەش بۆ نان خواردن بوو نەك كۆبوونەوەیەكی رەسمی و مام جەلال خۆی كردی بەكۆبوونەوەی رەسمی و كۆنگرەكەش بێ ئاگاداری لایەنەكان رێكی خست، تەنانەت كاتێك مەكتەبی نوری مالكی ئاگادار كرایەوە پێی وترا مام جەلال دەعوەتێكی نان خواردن لەماڵی خۆی رێكدەخات بەبۆنەی ئیعلانی كۆتایی دەنگەكان و بژاردنەوەی دەنگەكانی بەغدا، كە بەسەلامەتی كۆتایی هات.

هاوڕیكەم وتی: تەنانەت لەنووسینەوەی هەواڵەكەدا كە لەسایتی سەرۆك كۆمار بڵاوكرایەوە بەكۆبوونەوە بۆ نانخواردن ناوی هات ئویش لەسەر داوای نوێنەری لایەنە عەرەبییەكان بوو وتیشیان ئەمە كۆبوونەوەی رەسمی نییە.

سەیری هەواڵی سایتی سەرۆك كۆمار بكە

بدعوە من فخامە الرئیس گالبانی، "قێر السلام" یحتچن قادە و ممپلی الكتل السیاسیە فی لقاو انسجام و تفاهم
May 20, 2010

اقام فخامە رئیس الجمهوریە جلال گالبانی فی قێر السلام ببغداد ڤهر الیوم الخمیس 20-5-2010، مأدبە سیاسیە موسعە للكتل والقوى السیاسیە.
وحچر المأدبە دولە رئیس الوزراو الاستاژ نوری المالكی رئیس قائمە دولە القانون وسماحە السید عمار الحكیم رئیس الائتلاف الوگنی وفخامە نائب رئیس الجمهوریە الاستاژ گارق الهاشمی من القائمە العراقیە وایاد السامرائی من جبهە التوافق وجواد البولانی من ائتلاف وحدە العراق وعدد كبیر من قادە وممپلی الكتل الفائزە والقوى السیاسیە الاخرى، حیپ هیأ اللقاو جوا من المودە والتفاهم ، بقێد تژویب حالە الجمود السیاسی الراهن ، كما اوجد ارچیە مناسبە لتعزیز الحوار الإیجابی لیقف علیها الساسە العراقیون وللدخول فی مفاوچات جدّیە على گریق تشكیل الحكومە المقبلە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە