کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەمڕۆوە هێرۆی ژنی جەلال یەكێتی دەبات بەڕێوە

Sunday, 13/06/2010, 12:00


لەدوای هێرۆی ژنی جەلال كە 1070دەنگی هێناوە، حاكم قادر بەرێوەبەری گشتی ئاسایش دێت كە 919 دەنگی هێناوە و لەدوای ئەو هەریەك لەد. خەسرەو گوڵ محەمەد بەرپرسی دەزگای زانیاری كە 884دەنگ و مەحمود سەنگاوی بەرپرسی پێشمەرگەی یەكێتی كە 830دەنگ و مەلا بەختیار كارگێری پێشوی مەكتەبی سیاسی كە 772دەنگ و عیماد ئەحمەد بەرپرسی مەكتەبی رێكخستن 765دەنگ و فریاد رەواندزی 750دەنگ و شۆڕش ئیسماعیل بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن 695دەنگ و هەرێم كەمال ئاغا 693دەنگ و شاڵاو كۆسرەت رەسول عەلی 633دەنگ.

بۆیە ئەم 10 كەسەمان وەرگرت چونكە وەك تێكەڵەیەك وایە لەو كوتلانەی نێو یەكێتی هەریەكەشیان بەپێی رێژەی خۆی لەو كوتلانە دەنگیان هێناوە، تاكە كوتلە كە سەركەوتوو نەبوو لەكۆنگرە كوتلەكەی بەرهەم ساڵح بوو كە توانای نەبوو لە دەنگە یەكەمەكان دا خۆی فەرز بكات و لەریزەكانی یەكەم دا كەسێكی هەبێت، ئەو 10 كەسە تەسەور دەكرێت ببێتە بنەغەیەك بۆ دانانی مەكتەبی سیاسی كە 9-11 كەسە، هێرۆ-ی ژنی جەلال ئەو كوتلە بەهێزەی ناو كۆنگرە بوو كە جەلال پشتی بوو لەڕۆژی هەڵبژاردن دا، رێكەوتن كرابوو ئەوان دەنگ بەلیستی جەلال بدەن و لیستی جەلال، یش دەنگ بەوان بدەن، هەرچی لیستی دەزگای زانیاری یە كە خەسرەو گوڵ محەمەد سەرپەرشتی كرد، كاری بۆ لیستەكەی هێرۆی ژنی جەلال كردوو لەدژی كۆسرەت دەنگیان دا، تەنیا كەس كە لەنێو لیستەكەی جەلال دەعمی كراوە، شاڵاو كۆسرەت بووە و توانراوە لەو 10كەسەی یەكەم سەركەوتووبێت، لەو 10 كەسە هێرۆ و حاكم قادر و مەلا بەختیار و چەند كەسێكی تر لەنێو لیستێكدا، هەرچی لیستی جەلال بووە بە هێرۆی ژنی و مەلا بەختیار و مەحمود سەنگاوی دەستی پێكردوە و فریاد رەواندزی و حاكم قادرو شاڵاو كۆسرەت رەسول و چەند ناوێكی تری لەنێو لیستەكەیان دا بوە، لستی دەزگای زانیاری كە زیاتر ئاسایش و عەسكەری یەكانی ناو كۆنگرە پاڵپشتی بوون خەسرەو گول محەمەد و مەحموود سەنگاوی و حاكم قادر و هەرێم كەمال ئاغا و چەند ناوێكی تری تێدا بوو ، هەرچی لیستی كۆسرەتە كە بەشاڵاوی كوڕی دەستی پێكردووە لەنێویدا حاكم قادر و هەرێم كەمال ئاغا و چەند ناوێكی تری تێدا بووە كە نزیكەی 7كەس دەبن لەو 50 ئەندامەی سەركردایەتی.

ئەو لیستەی توانی لەهەموویان وردتر كار لەكۆنگرە بكات ، لیستی هێرۆ ی ژنی جەلال بوو كە ژمارەیەكی زۆر لەو سەركردە كۆنانەی لەخۆ گرتووە و بە پاڵپشتی لیستەكەی جەلال و لیستی زانیاری و لیستی كۆسرەت كە دەیكردە دوو لەسەر سێ ی ئەندامانی كۆنگرەو لەكۆی 1690ئەندامی كۆنگرە 1080دەنگ دەنگ یان پێداوە كە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە یەكێتی لە قۆناغی چەند كۆتلەیەكەوە چووە دەست تەنیا كوتلەیەك، ئەویش هێرۆی ژنی جەلالە بەپاڵپشتی مەلا بەختیار و حاكم قادر و خەسرەو گوڵ محەمەد و مەحمود سەنگاوی یە، كە هەمووی لەیەك ئەلقەدا كۆدەبێتەوە و هێرۆ بەپاڵپشتی خەڵكی دەزگای زانیاری و ئاسایش و عەسكەری یەكێتی دەیبات بەڕێوە.

هێزێكی تری ناو یەكێتی بەوانەش كە خۆیان بەباڵی جەلال و بەرهەم دەزانی نەك سەرنەكەوتن بەڵكە شكستێكی گەورەیان خوارد ئەویش لەبەر زۆری ژمارەی كاندیدەكان بۆیە ئەوەی بەدڵی هێرۆ بوبێت لە كوتلەكەی جەلالدا جێگەی بۆتەوە و دەرچووە ئەوەشی لای هێرۆ بوونی نەبوە دەرنەچوە، هێزێكی تر كە لەو بەینەدا بێ پشتیوان بون و دەیانویست یەكێتی لەو سەركردە كۆنەخوازانە دەركەن ، سەرنەكەوتن و چەند كەسێكیان نەبێ دەرنەچوون كە ناگەنە پەنجەكانی دەستێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە