کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ سەرنووسەرەكەی كوردستانی نوێ

Thursday, 11/03/2010, 12:00


ستران عەبدوڵڵا سەرنووسەرە قەڵەم فرۆش و قەڵەم شەڕانییەكەی كوردستانی نوێ رۆژی 11/3 لەسایتی كوردستانی نوێ-دا وتارێكی لەژێر ناوی سیاسەتی نوێ بۆ.... گۆڕان، بڵاوكردووەتەوە.

پێش هەموو شتێك پرسیارێك لەو سەرنووسەرە دەكەم كە چۆنە ئەمجارە نەتوتووە بزوتنەوەی كۆمپانیای وشە، چونكە تائێستا بەزمانتاندا نایەت ناوی ئەو بزوتنەوەیە بەناوی خۆیەوە بهێنن كە نیو ملیۆن هەواداری هەیە لەهەرێمی كوردستاندا، بۆیە ئەم بادانەوە لەنووسیندا قسە زۆر هەڵدەگرێت و پاساویش نییە بۆئەوەی ئەو وتارە بەناوی خۆیەوەیەتی و تەعبیر لەسیاسەتی كوردستانی نوێ ناكات.

لێرەوە دێمە سەر ئەو نووسینەی كە بێگومان ئەوە نەك بۆچوونی خۆی نییە، بەڵكو سەدا سەد بۆچوونی حزبەكەیەتی كە لەدووەمین هەڵبژاردندا شكستی هێناوە لەم هەرێمەداو دەیەوێت وا نیشانی خەڵك بدات كە گۆڕان هێشتا كامڵ نییە لەسیاسەت كردندا و ئەم فێری سیاسەتیان دەكات، چونكە روانینی سیاسەت لای سەرنووسەرەكەی كوردستانی بەو زمانەی كە ئەمڕۆ پێی نووسیوە زۆر جودایە لەو زمانەی كە دوو رۆژ لەمەوبەر قسەی پێدەكات ئەگەر نا سەرنووسەرەكەی كوردستانی نوێ خۆی چاك دەزانێت كێ دەیەوێت ئاشتیانە مامەڵە لەگەلأ رووداوەكاندا بكات و كێش لەدوای 25/7ەوە دەستی داوەتە راماڵین و تەسفیەكردنی هەوادارانی یەكێتی نەك لەناو ئۆرگانەكانی ئەو حزبە بەڵكو لەدەرەوەی ئەو حزبەش كە نەك مافی نییە بەڵكو خیلافی یاسایە، سیاسەتی ئێمەو ئەوان لای گۆڕان سیاسەتێكە لەسەر بنەمای جیاكاری سیاسی پەیام و دروشم و راستگۆی دامەزراوە ئەو راستگۆییەی كە سەلماندی كێ دەتوانێت رابەرایەتی بكات و كێ دەتوانێت جلەوی میللەت بگرێت، بێئەوەی ئەو داراییە زەبەلاحەی لەبەردەستدا بێت كە یەكێتی و پارتی لەبەردەستیدایە.

ئەو سیاسەتەی بزووتنەوەی گۆڕان نەك ئەمڕۆ خراوەتە خزمەت پەیڕەوانییەوە، بەڵكو لەناو پەرلەماندا ئەو سیاسەتە دەنگی زاڵی ناو پەرلەمانیش بوو توانیشی قەناعەت بەزۆر پەرلەمانتاری تریش بكات كە لەسەر لیستی گۆڕانیش نین و باشترین نممونەش دواخستنی بودجەی ساڵی 2010یە.

بەڵێ سیاسەتی ژیرانەی پێكەوە ژیان لەوكاتەوە دەكەوێتە بەر مەترسی كە بەئاشكرا هێرش بكرێتە سەر خەڵك و قوتی ناو دەمی دەربهێنرێت، ئیتر نازانم ئەو سەرنووسەرەی كوردستانی نوێ بۆ لەوە ناگات كە نانبڕین و بێئیرادەكردنی خەڵك هێندە ئاسان نییە كە لەولاوە دەستی برایانەو پێكەوە ژیان بۆ بەرامبەر درێژكرێت.

گەر یەكێتی بیەوێت وێنەی (ئەوان) لەزیهنی هەڵسوڕاوان و هەوادارانی گۆڕان بەوانەی ئاشكران و بەوانەش كە تائێستا خۆیان ئاشكرا نەكردووە لەناو ئۆرگانەكانی یەكێتی و دەرەوەی یەكێتی و پارتی، بسڕێتەوە ئەوا دەبێت واز لەسیاسەتی پاوانكاری بهێنێت و دوور كەوێتەوە لەسایكۆلۆژیای دوژمنكارانە بەرامبەر بەبزووتنەوەكەو ناوو ناتۆرە دروستكردن بۆیان لەرێگەی چەند قەڵەمێكەوە كە هێشتا زۆریان ئەلفبێی نووسین نازانن و سەرو سەودایان لەگەلأ سیاسەتدا نییەو جگە لەداڕشتن هیچ وێنایەكی تریان بۆ نووسین نییە، جگە لەوەی ئەو هێزە چەكدارانە لەخۆی دوورخاتەوە كە زوو بەكاری دەهێنێت بۆ ترس و تۆقاندن.

بەڕاستی سەیرە سەرنووسەرەكەی كوردستانی نوێ باس لەوەدەكات كە لەبنچینەدا هەڵبژاردن بۆ راماڵین و شەڕی مان و نەمان دانەنراوە، لەكاتێكدا ئەوە یەكێتی بوو وای لەلایەنگران و ئەندامانی گەیاندبوو كە ئەگەر ئەمجارە خراپتر بین لە25/7 ئەوە تیاچین بۆیە ئەم هەڵبژاردنە شەڕی مان و نەمانە، بزووتنەوەی گۆڕان ناتوانێت چەندین هەڵبژاردنی تر بەشەڕی مان و نەمان دانێت چونكە بزوتنەوەیەكی نوێیەو هێشتا زۆر وێستگەی تاقیكردنەوەی سیاسی لەبەردەمیدا ماوە.

دەمەوێت بزانم پێكەوە هەڵكردن لای سەرنووسەرەكەی كوردستانی نوێ چۆنە لەكاتێكدا لەدوای 25/7ەوە جگە لەتیرۆری سیاسی لەلایەن یەكێتییەوە بەرامبەر هەوادارانی بزووتنەوەی گۆڕان، سكرتێری یەكێتی لەبەردەم 600ئەندامی پلینیۆمدا كەوتە تەخوین و ناوزڕاندنی سەرۆكی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەگەر ئێستا یەكێتی گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی لەو سیاسەتانە حزبەكەی تووشی هەڵەی كوشندە بووە ئەوا ئەو پێكەوەژیان و دەست و پەنجە نەرمكردنە لەدوای ئەو پەشیمانییە جێگەی جەدەلە.

بزوتنەوەی گۆڕان بۆ یەكێتی و پارتی و تەواوی حزبەكانی دیكەشی سەلماند كە تاكە رێگە بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێ سندوقەكانی دەنگدانەو لەباشترین حاڵەتیشدا لەدوای 25/7 پەنای نەبردە بەر توندوتیژیی لەكاتێكدا یەكێتی چەندین جار هەلیكوتایە سەر هەوادار و لایەنگرانی ئەو بزووتنەوەی و لەهەموو حاڵەتەكانیشدا پەنای بۆ یاسا دەبرد.

ئەگەر بمەوێت وەڵامێكی مەنتیقیانەی تۆ بدەمەوە ئەوە بەگوزارشتێكی دیكە دەڵێم كە ئەوانەی سەرنووسەرەكەی كوردستانی نوێ نووسیونی ئامۆژگاری نییە، بەڵكو بریتییە لەسیاسەتی ملكەچبوونی حزبەكەی بۆ واقعێك كە تێی كەوتووە دەبێت قبوڵی بكات كە بزووتنەوەیەك هەیە دەیەوێت سیستمی سیاسی لەم وڵاتە بگۆڕٍێت و پێویستە دەسەڵات دوای كەوێت و ئەمەش لەبەرخاتری یەكێتی و پارتی نییە بەڵكو لەبەر خاتری ئەو خەڵكەیە كە تا سەر كونە لوتیان بیداد و نیگەرانن لەدەست ئەو دەسەڵاتە.

ئەگەر یەكێتی نیشتمانیش دەیەوێت واز لەسیاسەتی دوژمنكارانە بهێنێت پێویستە و بەزووترین كات قەڵەمەكانی شەڕ كە نموونەیان جەنابتانن لەیەكێتی دوورخاتەوە، یان دەمكوتكرێن و ئەو سەركردە گەندەڵ و بودەڵانەی كە خۆیان بەیەكێتیدا هەڵواسیوە لەیەكێتی بكرێنەوە و خەریكی ژیانی ئاسایی خۆیان بن و چاوەڕوانی حوكمێكی عادیلانەی یاسا بكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە