لەكۆنگرەی سێیەم دا، كۆسرەت و بەرهەم دادەنرێنەوە بۆ سەركردایەتی
Friday, 04/06/2010, 12:00
لەسێیەم رۆژی سێیەمین كۆنگرەی یەكێتی و لەرۆژی 3-6 بێ ئەوەی هیچ وتارێكی كۆسرەت رەسوڵ عەلی و بەرهەم ساڵح لە بەرنامەی كۆنگرەدا بێ، لەسێ یەم رۆژدا هەریەكەیان وتارێكیان پێشكەشكرد، وتارەكەی كۆسرەت نزیكەی 10خولەك بوو، ئەوەی بەرهەم ساڵح نزیكەی 25خولەك، هەریەكە لە كۆسرەت و بەرهەم ئەو وتانەیان دەوتەوە كە چەندین ساڵە دەیڵێنەوە، وتەكانی كۆسرەت تەنیا یەك پەیامی تێدا بەدیدەكرا ئەویش ئەوە بوو، زوو دەیوتەوە كە هەر هەموومان لەژێر یەك چەتردا كۆبوینەتەوە ئەویش یەكێتییە و مام جەلالیش برا گەورەی هەمومانە و هەموومان پێویستە شانازی پێوە بكەین، ئەو قسانەی كۆسرەت جگە لەو ئاشكراكردنی ئەو نهێنییەی دواهەمین كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی هیچی تر نەبوو، كە جەلال لەدوای كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی دا وەعدی بەهەردوكیان دابوو كە سەریان خاتەوە بۆ سەركردایەتی، لەو وتارەدا كۆسرەت ئەوەی وتهوه كە هەموو جارێك دەیجوێتەوە لەبەردەمی جەلال دا ئەویش ئەوەیە و دەڵێ با ناحەزان بزانن كە من و مام جەلال هیچ كێشەیەكمان نییە، هەرچەندە بەئاشكرا ئەو ناحەزانەی نەوت بەڵام بەپێچەوانەی قسەكانی رۆژی دووەمی كۆنگرە كە جەلال كە لەراپۆرتەكەی دا دیسانەوە هێرشی كردەوە سەر بزوتنەوەی گۆڕان، كۆسرەت بە نائاشكرا داوای دۆستایەتی لەگەڵ گۆڕان كرد و وتی: پێویستە یەكێتی لەگەڵ دۆستەكان و ئەوانەش كە مونافسیەتی لەسلێمانی دۆستایەتی بكات و لەسەر هەڵبژاردنەكەی 7-3 ش قسەی كردەوە كە خەلەلی ئەوان نەبووە و ئینشائەڵڵا لەئینتیخاباتەكانی داهاتودا دەرسی لێوەردەگرین.
ئەو هەموو موجامەلەیەی كۆسرەت بۆ جەلال لە وتارە 10خولەكی یەكەی دا جگە لەوەی كە ئاماژەن بۆ ئەوەی كە كۆسرەت بێ ئەوەی خۆی بپاڵێوێ لەلایەن جەلالەوە سەردەخرێتەوە بۆ سەركردایەتی و ئەویش پشتیوانی جەلال بكات بۆ ئەوەی لەكاتی خۆپاڵاوتن دا باڵی كۆسرەت دەنگی پێبدەن و دەنگە ناڕازییەكان كەم بێت یاخود خۆی بێتە سەر مەنەسەكەو داوا بكات مام جەلال بەبێ خۆپاڵاوتن بچێتەوە سەركردایەتی و جوان نییە بۆ ئەو خۆی بپاڵێوێ .
هەروەها ئەو خۆ دەرخستنەی بەرهەم ساڵح لەوتارەكەیدا و خۆبادانی و باسكردنی حوكمڕانی كورد و حكومەتی كوردستان و ئەو هەوڵانەی كە داونی بەهەمان شێوە ئاماژە بوون بۆ ئەوەی كە هەڵبژاردن و سەرخستنی بەرهەم لەلایەن جەلالەوە نە ببێتە موفاجەئە نە كەس بەلایەوە سەیر بێت، كەواتە كۆسرەت و بەرهەم ئەو دوو كەسەن كە بەبێ هەڵبژاردن دەچنەوە كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەگەر بەشكڵێكی رەمزی بچنە ناو پرۆسەی خۆپاڵاتنەوە دوور نییە جەلال خۆیان نەیانهێنێتەوە دەرەوە، بۆئەوەی لەبەردەم خۆ كاندید كردنەوەی هەر یەك لە ئەرسەلان بایز و مەلا بەختیار و كمال فوئاد و عمر فەتاح و فواد مهعسوم سیناریۆیەك دروستكەن و نەبێـتە كێشە بۆ كۆنگرە و هەر یەك لە باڵی كۆسرەت و بەرهەم هیچ كێشەیەك دروست نەكەن و ئەوانی تریش كە نزیكەی 40 ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی دەمێنێتەوە بەهەڵبژاردن بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست