کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چۆن ئەم حكومەتە خەڵك سوك دەكا؟

Friday, 11/01/2013, 12:00






گەر پارتی و یەكێتی بیانەوێ خەڵكی سوك بكەن رێگەی ئەنتیكە دەگرنەبەر ، لەیەك وەختا تڕۆشی بكەن و پاداشتشی بكەن ، دواهەمین نمونە سەرۆكی شارەوانی سلێمانیە ، هەر وەك چۆن پێشتر عمر مەحوی سەرۆكی شارەوانی وەك نیمچە تڕۆكردنێك لایانبرد و كردیانە سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی كە ئەو ئەنجومەنە تەنیا خوا و یەكێتی دەزانێ ئیشەكەیان چیە؟ ئەمجارەیش مەڵبەندەكەی سلێمانی خەسرەو كمال بەهەمان دەرد دەبەن.
بڕیاری گواستنەوەی خەسرەو كمال سەرۆكی شارەوانی زوو بچێتە بواری‌ جێبەجێ كردن یان نا كێشە نیە بۆ خەڵكی سلێمانی ، چونكێ كاتێ دەبێتە بریكاری‌ وەزیری‌ شارەوانی پۆستێكە تەنیا رەمزیە و بونی نیە لەحكومەتدا ، چونكە ئەوە یەكێكە لەو رێكەوتنانەی یەكێتی و پارتی كە هیچ وەزارەتێك جگە لە 3 وەزارەتەكەی كە تا ئێستا یەكی نەگرتۆتەوە (دارای - ناوخۆ - پێشمەرگە) یەك وەزارەتی تر بریكاری نیە.
رۆژی 7-1-2013 سەردانی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتم كرد لەوێ یەكێ لەو مەسەلانەی برادەرێ بۆی باسكردم گۆڕنی سەرۆكی شارەوانیە كە 3مانگە بریاری لێدرایە ئەویش دوای ئەو فەزیحەیەی كە لە قولەرەیسی روی دا ، بۆیە مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی پێ یان باش بوە كە خەسرەو لابەرن نەك لەبەرئەوەی دەستی لەو مەسەلەیەدا هەبوە ، بەڵكە لەبەر ئەوەی وردەكاری كێشەكە و كوشتنی زانا حمەساڵح بەرونی دەزانێ ، لەلایەكی ترەوە ئەو برادەرە گوتی خەسرەو دەمێكە ئاگای لێ یەو چاوەڕوان بوە بزانێ بۆ كوێ ی دەنرێن، یەكێتش وەك دڵ رازی كردن پۆستێكی رەمزیان بۆ داناوە و لەسلێمانی دادەنیشێ لەناو بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەكان بە پلەی بریكاری وەزیر و مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی ئەوەشی داوە بەگوێ یدا كە دواتر لە نزیكترین فرسەتدا پێویستە خۆی خانەنشین بكا ، ئەم دڵ رازی كردنەی سەرۆكی شارەوانی دوای ئەو هەوڵە بەردەوامانەی چەند كەسێ دێ بۆ خەسرەو لەوانە ازاد جوندیانی و عماد احمد و حاكم قادر ، ئیدی سوكردنی ئەم سەرۆكی شارەوانیەی ساڵی یەك جار دەردەكەو یەكێكە لەسیما جوانەكانی یەكێتی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە