شێركۆ بێ كەس نامەكەی تاڵەبانی دەگەیەنێتە سەرای ئازادی
Wednesday, 16/03/2011, 12:00
دوای ئەوەی 13 نووسەر و هونەرمەند نامەیەكیان ئاراستەی جەلال تاڵەبانی كرد كە داوایان كرد ئەو عەقڵە توند و تیژەی كە لە نێو یەكێتی دا دەیەوێ سەرای ئازادی كپ كاتەوە ئۆباڵە مێژوویەكەی دەكەوێتە ئەستۆی جەلال و داوایان كرد بەئەركی مێژووی خۆی هەڵسێ و واز لەو عەقڵیەتە بێنێ، لەبەرامبەر ئەم نامەیەدا جەلال تاڵەبانی لەرێگەی مەلا بەختیارەوە وەڵامی ئەو 13 نووسەرەی دایەوە ، بەڵام هەر دوابەدوای ئەو وەڵامە رۆژی 15-3 شێركۆ بێ كەس یەكێ لەو نوسەرانە وەك نوێنەریان خۆی گەیاندۆتە جەلال تاڵەبانی و وردتر ئەو شەپۆلی ناڕەزایەی خەڵك و بێدادی یەی خەڵكی كوردستانی بەتاڵەبانی گەیاندوە و داوای كردوە كە رۆڵی لەم مەسەلەیەدا هەبێ و بچێ بەدەم داواكانی خەڵكەوە، لەبەرامبەر دا جەلال تاڵەبانی بەڵێن بەشێركو بێ كەس دەدا كە نامەیەك ئاراستەی خۆپیشاندەرانی بەردەم سەرای ئازادی دەكا و داوایان لێدەكا كە هەموو داواكانیان بۆ جێبەجێ دەكا، ئەم هەنگاوە هەر چۆنێك بێ دیار نیە لەبەرژەوەندی كێدا دەشكێتەوە، بەڵام ئەندامێكی سەركردایەتی هاوڕێم ئەوەی بۆ ئاشكرا كردم كە یەكێتی و بەتایبەتی مەلا بەختیار دەیەوێ هەموو دەستكەوتەكان بۆ مام جەلال بگێڕێتەوە و بەرهەم ساڵح زیاتر جەماوەرێتی نەهێڵرێ لەناو یەكێتی و سلێمانیدا، ئەم هەنگاوەی مەلا بەختیار بەپاڵپشتی هێرۆ برایم ئەحمەد ی ژنی تاَڵەبانی دێ ، ئەم هەنگاوەی جەلال هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی كە لەمەراسیمی یادی 23ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجەدا لەلایەن كەمئەندامێكی چەكی كیمیاوی هەڵەبجە قاچە دەستكردەكانی گرتە بەرهەم ساڵح لەكاتی وتار خوێندنەوەدا ، بەرهەم ساڵ لەوە گەشتووە كە رۆژ لەدوای رۆژ لەلایەن چەند سەركردەیەكی یەكێتی خۆشیەوە لەكەسێتی دەدرێ و دەشكێندرێ و هەموو ئامانج وازهێنانێتی لەحكومەت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست