بێ شەرمەكانی پارتی، ئەم وڵاتە جێهێڵن
Friday, 18/02/2011, 12:00
بێ شەرمی پارتی گەیشتۆتە ڕادەیەك كە بەوەوە نەوەستان تەقەیان لەگەنجانی سلێمانی كرد، بەڵكو ئەوەتا كەوتونەتە بوختان بۆ ئەو گەنجە شۆڕشگێڕانەی كە دوو رۆژە ژیانی خۆیان هەراسان كردووە و بەفیشەك وەڵام دەدرێنەوە، ئەم گەنجە شۆڕشگێڕانە دەیانەوێ ئەم زۆردارانە ئەم وڵاتە جێهێڵن ، بەڵام ئەوەتا جگە لەم دوو حزبە بێ شەرمە كە ئاساییە هەرچی یەك بە هاووڵاتیانی كوردستان بڵێن هەر لەتابوری پێنجەم و گێرەشێوێن و سەرەڕۆ و ئاژاوەچی تا ئەو رادەیەی دەستی دەركیان لەپشتە، بەوەوە ناوەستێ و ڕێكخراو و كەسە داتاشراوەكانیان خستۆتە كار بۆ بێ نرخ كردنی ئەو خەڵكە شۆڕشگێڕ و خوێن گەرمە ، ئەم بێ شەرمی یەی پارتی و یەكێتی هیچ بنەمایەكی ئەخلاقیان نەماوە و دەیانەوێ بەو بەیاننامە بێ سەرەو بەرانە پاساو بۆ خەڵك كوشتن بهێنەوە ، گەنج كوژەكانی سلێمانی بەوەوە نەوەستاون و دەیانەوێ سیمای شۆڕشی ئەو گەنجانە ون بكەن، هەموو ئەم گەنجانە بەتێكدەر دادەنێن ، هەموو ئەم گەنجانە بە ئاژاوەگێڕ دادەنێن بێ ئەوەی بیر لەوە بكرێتەوە ئەمە خەڵكی ئەم وڵاتەن ، هەموو داوای دادگای ئەوانە دەكەن كە خۆپیشاندانیان كردوە یەكێك نیە بڵێ ئەرێ ئەو جاشانەی 31ی ئاب كەی دادگای دەكرێن كە تەقەیان لەخەڵك كردوە ، ئەو دوو تاوانبارە خوێن رێژانەی لقی 4 و پاراستن كەی دادگای دەكرێن كە رێژوان علی یان شەهید كردوە ، پێویستە گەنجانی شۆڕشگێر بە رەسمی داوا لەلایەنەكان بكەن لەمەودوا ناوی ئەو قارەمانە (رێژوان علی) بە شەهید بهێنرێ نەك بەكوژراو ، ئێستاش كە بیرم دەكەوێتەوە چۆن بە بی كەی سی گوللە بارانی خەڵكیان دەكرد لەسەربانی لقی 4ەوە تەنیا لەسەردەمی بەعسدا بەبیرم دێ كە لەئەمنە سورەكەوە تەقە لەخەڵكی شۆڕشگێری سلێمانی دەكرا ، تێدەگەی كە ئەم حزبە چەند پیاو كوژ و دیكتاتۆرە و ئەم حزبە هیچی جیاواز نیە لەگەڵ بەعسدا بۆیە كاتی ئەوە هاتوە وەك بەعسیەكان سەریان پانكرێتەوە، بۆیاخ بەسەرەكانی سەرۆك یان دەردێكیان بدرێتێ نەهێڵن رزگاریان بێ. ئەم جاشانە ئەم وڵاتەیان تاڵان كرد وا خەڵكەكەشی بەعس ئاسا لەناو دەبەن و وا بڕوا لەچەند ساڵی داهاتودا دەكەونە زیندە بەچاڵ كردنی خەڵك.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست