کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەموو سەركردایەتی یەكێتی لەژێر فلتەری "دەستپاكی و كەمتەرخەمی" دەرناچن

Friday, 16/11/2012, 12:00






ئێوارەی رۆژی 14-11 لەگەڵ ئەندامێكی سەركردایەتی دانیشتین باسی لەكۆبونەوەی 6-11 مەكتەبی سیاسی كرد كە هەر 3 كوتلەكەی ناو مەكتەب سیاسی كەوتنەوە گیانی یەكتری و هەر سێ كوتلەكە یەكی دو بەرپرسی مەڵبەندیان هەڵبژاردوە بۆ لابردن، كاتێك ناوی شاڵاو علی عەسكەری هاتووە كە لەفلتەری "كەمتەرخەمی دەستپاكی" دەرناچێ، لەلایەن باڵەكەی كۆسرەت رەسوڵەوە ناوی سعدی احمەد پیرە هێنراوە، كە ناوی سعدی احمد پیرە هاتووە لەلایەن باڵی برهم ساڵحەوە ناوی حەمەی حمە سەعید هاتووە كە مەڵبەندی هەڵەبجەی تێكداوە، بەدوایدا ناوی محەمەد وەتمان هاتووە كە سەر بەباڵی مام جەلالە و بەفیڕۆدەری پارە و سامانی یەكێتی لەناوچەكە باسیان كردووە. بۆیە بەپێی ئەو زانیاری هاوڕێكەم، دەیگوت ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پێیگوتم كە ئەگەر درێژەی بكێشایە دور نەبو هەموو بەرپرسی مەڵبەندەكان لەو فلتەرە دەرنەچونایە جگە لەدادە هێرۆ نەبێ.
لەدرێژەی گفتوگۆكانماندا ئەوەم لام گەڵاڵە بوو ئەو گۆڕانانەی بەناو فلتەری "كەمتەرخەمی و دەستپاكی" باسیان لێوە كرد بۆ ئەو راپۆرتە دەگەڕێتەوە كە لەمانگی تەموز ژمارەیەك سەركردایەتی پێشكەشی جێگرەكانی سكرتێریان كرد كە دەیانەوێ دارایی یەكێتی لەژێر چنگی هێرۆ و بنەماڵەی مام جلال دەربهێنن و هێرۆ ئبراهیم ئەحمەدیش لەمەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی لابەرن ، ئەم هەوڵەی ئەو ژمارەی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسیە لەوە دەچێ بەهەوڵی هێرۆ ئبراهیم ئەحمەد كۆتای بەژیانی سیاسی كۆمەڵێ ئەندامی سەركردایەتی بهێنێ.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی زۆر راستی فەرمو كە ئەگەر مەسەلەكە بێتە سەر فلتەری "دەستپاكی و كەمتەرخەمی" یەك كەسی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی لێی قوتار نابن، كەسێكی وەك ئازاد جوندیانی چۆن لێی قوتار دەبێ خانوەكەی خۆی لەگردی سه‌رچنار داوەتە كرێ و بە مەكتەبی سیاسی وتوە فرۆشتوەمە و لەنزیك بارەگای مەكتەبی راگەیاندن خانویەكی گرتوە بەكرێ و كرێكەی مەكتەبی سیاسی دەیدا بەبیانوی ئەوەی كە لەمەكتەبی راگەیاندنەوە نزیك بێ، هەر كامێك لەوانە باس كەی هێشتا كەمە و ئەو پارەیەی بۆ مەكتەب و شوێنەكانیان سەرف دەكرێ نیوەی لادەدەنە ئەو لاوە بۆ كۆمپانیاكانیان و لەو رێگەیەوە بەفیرۆی دەدەن . كەسێكی وەك عماد ئەحمەد لەكوێ لەفلتەری دەستپاكی دەرەچێ كە كوڕەكەی تەنیا ئۆتۆمبێلەكەی 8دەفتەر دۆلاری پێداوە ، ئەمە دەنكە گەنمێكە لەخەروارێ نەك مشتێ لەخەروارێ . ئێدەی وەك ئەو برایەم گوتی ئەمە رەفتاری مەكتەب سیاسی بێ سەركردایەتی باشتر نابێ و هیچی لەو فلتەرە دەرناچێ كە بەدرۆ لەلایەن هێرۆوە بۆ ملشكاندنی چەن كەسێ دروستكرایە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە