کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود، زاواكەی خۆی دەكوژێت

Tuesday, 11/05/2010, 12:00


مه‌سعود، زاواكه‌ي خۆي ده‌كوژێت

ئارام حه‌مه‌ ئه‌مين

له‌ناو كورددا نه‌بووه‌ زاوا كوشتن، به‌تايبه‌تي ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ زاوايه‌ك بێت له‌گه‌لَ داب و نه‌ريتي كورده‌واريدا بگونجێت، كاتێك كه‌ زاوا لاي خه‌زور په‌يوه‌ندي ژيانيان بچرِا ئه‌وا ته‌نيا دادگا ده‌توانێت له‌يه‌كيان بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌تا چونكه‌ مه‌سعود و بنه‌مالَه‌كه‌ي نامۆن به‌كۆمه‌لَي كوردي داواي كرد كه‌ زاواكه‌ي خۆي بكوژێت.

سه‌رده‌شت عوسمان جگه‌ له‌عاشقێك هيچي ديكه‌ نه‌بوو به‌ڵام چ عاشقێك ئه‌و عاشقه‌ي ده‌يويست له‌رِێگه‌ي بوون به‌زاواوه‌ مه‌سعود مه‌لا مسته‌فا و بنه‌مالَه‌كه‌ي تێكه‌لَ به‌كۆمه‌لَي كوردي بكاته‌وه‌، ده‌بوو كاتێك ئه‌و داواي كچه‌كه‌ي مه‌سعود-ي كرد مه‌سعود شانازي به‌خه‌زور بووني زه‌رده‌شته‌وه‌ بكردايه‌، چونكه‌ لاي سه‌رده‌شت رۆژاني 31ي ئاب ونه‌ و بيري نايه‌ت كاتێك مه‌سعود به‌سواري ده‌بابه‌وه‌ هه‌ولێري داگيركرده‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بيري بكه‌وتايه‌ته‌وه‌ ئه‌وا هه‌رگيز ئاماده‌ نه‌بوو مه‌سعود بكاته‌ خه‌زووري خۆي.

نازانم ئه‌مه‌ چ خه‌زورێكه‌ دلَي بێت زاواكه‌ي خۆي بكوژێت، وه‌لێ سه‌رتان سورِنه‌مێنێ كه‌سێك دلَي بێت براكه‌ي خۆي ده‌رمان خوارد بكات زۆر ئاساييه‌ زاواكه‌ي خۆي بكوژێت.

دلَنيام ئه‌گه‌ر سه‌رده‌شت بيري بوايه‌ خه‌زووري له‌رێگه‌ي ده‌نگي ته‌زوويره‌وه‌ بووه‌ به‌ سه‌رۆكي ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌دبه‌خته‌ ئه‌وا ئاماده‌ نه‌بوو عاشقي كچه‌كه‌ي مه‌سعود بێت، به‌ڵام وه‌كو وتم ئه‌و عاشقێكي پاك، ئه‌مانه‌ له‌بيريدا نه‌بوون، ئه‌گه‌ر له‌بيري بوايه‌ چۆن قبولي ده‌كرد مه‌سعود خه‌زووري بێت، به‌ڵام وه‌كو وتم ئه‌و عاشقي ئه‌م نيشتمانه‌ بوو ده‌يويست له‌رێگه‌ي عاشق بوونيه‌وه‌ ئه‌م بنه‌مالَه‌يه‌ بگێرِێته‌وه‌ ناو كۆمه‌لَي كورده‌واري به‌ڵام نه‌يزاني جه‌للاده‌كاني ئه‌م بنه‌مالَه‌يه‌ چۆن تيرۆري ده‌كه‌ن.

ئێستاش ده‌لَێمه‌وه‌ ده‌بوو مه‌سعود كرنووشي ببردايه‌ كه‌ كه‌سێكي عاشق هاتووه‌ و داواي عه‌شق له‌كچه‌كه‌ي ده‌كات و ده‌يه‌وێت مه‌سعود بكاته‌ خه‌زووري، به‌ڵام چونكه‌ مه‌سعود و بنه‌مالَه‌كه‌ي فێري جوانپه‌رستي و ژياندۆستي نين بۆيه‌ سه‌رده‌شتيان تيرۆر كرد.

ئارام حه‌مه‌ ئه‌مين

ژماره‌ي ناسنامه‌

4e12

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە