کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆسرەترەسوڵ، بەوەزیر و ئەندامانی سەركردایەتی ڕاگەیاندووە، لێدوانی توند بدەن

Monday, 12/04/2010, 12:00


هەرچەندە كۆسرەت رەسول عەلی لەكۆبوونەوەكەی 7/4ی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا لەبەغدا راشكاوانە بەمام جەلال و بەرهەم ساڵح و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی وتووە كە هیچ هەڵوێستێكی نییە بەرامبەر بەو لێدوان و هەڵسوكەوتانەی پارتی و نێچیرڤان ئیدریس مەلا مستەفا كە لەم دواییە بەرامبەر بەرهەم ساڵح پەیڕەوی دەكەن، و هۆكارەكەشی پێوتوون كە ئەو دوو ساڵ لەمەوبەر داوای لێكردوون كە بەرامبەر پارتی نەرم نەبن، بەڵام كەس پشتگیری نەكردووە و لەدوای دەركەوتنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی 7/3ش لەبری ئەوەی دژی ئەو هەموو تەزویرەی پارتی لەهەولێر و دهۆك و موسڵ قسە بكەن پەناتان بردە بەر ئەوەی كە هۆكاری شكستی یەكێتی لەهەولێر من بووم.
برادەرێكی سەركردایەتی شەوی 10/4 كاتێك سەرقاڵی گفتوگۆی كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی بووین، باسی ئەوەی بۆكردم كە هەرچەندە لەو كۆبوونەوەیەدا كاك كۆسرەت ئاوا توند قسەی كردووە، بەڵام 3-4 رۆژ پێش كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی تەواوی ئەو وەزیر و بەرپرس و ئەندام سەركردایەتییانەی كە سەر بەباڵەكەی خۆین پەیوەندی پێوە كردوون تا دەتوانن خۆتان داوا لەرۆژنامە ئەهلییەكان بكەن و لەدژی پارتی لێدوان بدەن و قسەكانتان چەند دژایەتی پارتی پێوە بێت ئەوەندە بۆ شكاندنی هەیبەتی بەرهەم ساڵح و حكومەتەكەی بێت.
باسی ئەوەی بۆ دەكردم كە لابردنی سەرنووسەری گۆڤاری گۆڵان هیچ لەمەسەلەكەی نەگۆڕیوە چونكە سەرنووسەرەكەی گوڵان بەڕەسمی لانەبراوە بەڵكو تەجمید كراوەو چەند مانگێك پێشتریش لەسەر راپۆرتێك بەناوی ریفۆرم لەناو پارتیدا تەجمید كراو دواتر نێچیرڤان گێڕایەوە، لەقسەو گفتوگۆكانیدا ئەوەی دەوتەوە كە پارتی لەدوا ئەنجامی هەڵبژاردنەكان تەواو روئیای گۆڕاوەو خۆی بەهێزی یەكەم دادەنێت بۆیە دەیەوێت لەهەموو كاتێكدا یەكێتی ملكەچی بڕیارەكانیشی بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە