کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ كێشەی لەگەڵ هێزی زێرەڤانی هەیە، یاخوا بتۆقێ؟!

Wednesday, 31/10/2012, 12:00






هاوڕێ یەكم كە ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیە ، ئێوارەی سێ یەم رۆژی جەژنی قوربان سەردانی كردم و گوتی: كاتێك جلال شێخ كریم بریكاری وەزیری ناوخۆمان بانگ كرد بۆ ئیستیجواب لەسەر كارەكانی وەزارەتی ناوخۆ لەرۆژی 24-10 بەئاشكرا پێیوتین كە هێزی زێرەڤانی تەنیا بە مووچە و چەك سەر بە ناوخۆیە ئەگینا ئێمە بۆمان نیە یەك هەنگاو تەحەروكی پێ بكەین. هەر دوای ئەو ئیستیجوابە وەزیری ناوخۆ تەلەفۆنی بۆ بریكار كردوە و گوتویەتی: كێ كێشەی لەگەڵ زێرەڤانی هەیە یاخوا بتۆقێ؟!.

چ ئەو گفتوگۆیەی نێوان من و هاوڕێكەم و چ ئەو ئیستیجوابەی ئەنجومەنە كارتۆنیەكەی یەكێتی هەنگاوێك دڵخۆشكەر نین ئەگەر ئەم هێزانە سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بن یان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بن یان تەنانەت مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پارتی بیانجوڵێنی ، چونكە لەبنەڕەتدا ئەو كەسانەی لەناو ئەم هێزانەدایە سەر بەپاراستنە واتە لەبناغەوە بۆ بەرژەوەندی پارتی دروستكراون وەك چۆن هێزی ئامادەی لە بن دەسەڵاتی یەكێتی بۆ پاراستنی یەكێتی دروستكراوە، ئەوەی ئەزموونی لەم هەرێمە نەبێ لەوانەیە ئەوانە بە بێ سیستەمی دابنێ لە هێزی چەكداردا بەڵام بۆ من كە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی 25-7-2009 و 7-3-2010 لەیادە هیچ كارم تێناكا كە ئەو هێزانە سەر بەكوێ بن لەژێر ركێفی كام وەزارەتدا بن گرنگ ئەوەیە هەڵسوڕێنەرانی ئەم هێزانانە كێن؟ هەڵسوڕێنەری هێزەكانی ئامادە لای یەكێتی سەر بە دەزگای زانیارین و تەنانەت تا ئێستا كە ئەم هێزانە بە كوچە و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی دا رەتەبن سەرپێچی یاسای هاتووچۆ دەكەن، بەهەر كوێدا بڕۆن دەبێ ئۆتۆمبیلی ئەو ناوە رێگە چۆڵ كەن ، لای خەڵك ئەمانە بە چەكداری دەزگای دژە تیرۆر و دەزگای زانیاری ناسراون ، بەهەمان شێوە لەهەولێرش ئەم هێزانە پۆشتە و چەكی مۆدێرنیان پێ یە ، تەنیا لە روی موچەوە هەمیشە پارتی سەرقاڵیان دەكا بۆ ئەوەی بیر لە هچی تر نەكەنەوە، كەواتە خەمی یەكێتی لەوەدا نیە كە ئەم هێزانە سەر بەكوێن غەمی یەكێتی ئەوەیە كە ئەم هێزە كۆدەكەی لای پاراستنەوە تەنیا بەكلیلی پاراستن دەكرێتەوە ، بەڵام پارتی بەلایەوە مەبەست نیە كۆدی هێزی ئامادە لای دەزگای زانیاری بێ و بەكلیلی ئەو بكرێتەوە ئەوەی لای ئەو گرنگە كۆدی هەموو دەزگاكە بە هێزی ئامادەشەوە كلیلەكەی لای پارتی یە و لە ژێر چەتری ئەنجومەنی ئاسایشی كوردستان كۆكراوەتەوە ، بۆیە نەك 5 مانگ بەسەر یەكخستنەوەی وەزارەتی ناوخۆدا تێپەڕ بێ دەیان پێنج مانگی ترش تێپەڕێ ئەم هێزانە نابن بەهێزی نیشتمانی ، چونكە كۆدەكانیان لای دو دەزگای ئیستخباراتی تۆقێنەردان كە بیانەوێ لەهەر ئان و ساتێكدا بێ كێیان بوێ لەو هەرێمە سەرنگونی دەكەن بەبێ بڕیاری دادگا.
خۆ ئەو قسەیەی وەزیری ناوخۆش راستە ((كێ كێشەی لەگەڵ هێزەكانی زێرەڤانی هەیە، یاخوا بتۆقێ ؟!)).

چونكە ئەو مەبەستی لەوەیە ئەگەر ترسەكە لای یەكێتیە ئەوا پێویست بە ترس ناكا ، چونكە سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بێ یان پێشمەرگە یان پاراستن ئەوان گوێڕایەڵی پارتین و دیفاع لەپارتی دەكەن ، تا رێكەوتنی ستراتیجیش هەبێ ئەوا ترستان نەبێ ، ئێ خۆ ئەگەر ترسیشتان لە ئۆپۆزسیۆنە ئەوا ئەوان خۆیان دەمیان هەیە ، ئەگەر مەبەستش ئەوەیە كە هێشتا وەزارەتی ناوخۆ دوو ئیدارەی تێدایە ئەوا حكومەتەكە لەبنەڕەوە دوو ئیدارەیە و ئەوەی لە هەرێمی زەرد بەرپرسە لە جێگری بەرێوەبەری قوتابخانەیەكەوە تا پارێزگار ئەوە پارتیە و لە هەرێمی سەوزش یەكێتی یە ئەگەر تاكوتەرا یەكێكیش سەركێشی كرد بێ بەرپرس بێ و پارتی و یەكێتی نەبێ ئەوە ئەوەندەیان تاڵاو و دژایەتی كردوە بە قوڕگیا نیوەی تەمەنی لەگەڵی رۆیشتوە ، بۆیە ئەم جۆرە ئیستجوابانەی ئەنجومەنی ناوەندی وەك ئەوە وایە گسك لە سەربانی خۆڵ بدا ، نە پاكی هەڵدەگرێ و نەسودی هەیە ، ئەگینا كێ هەیە نەزانێ بەتایبەتی لە دوای دروستبونی بزووتنەوەی گۆڕانەوە ئەوەی دەبێ بەپۆلیسێكی ئاسایی لەم هەرێمە ئەگەر یەكێتی و پارتی نەبێ ناتوانێ پێ بخاتە ناو ئەو شوێنانەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە