کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گروپه‌كه‌ي مه‌كته‌بي سياسي يه‌كێتي ده‌كه‌ونه‌ نان برِيني كادراني ده‌زگاي هه‌لَبژاردن

Wednesday, 25/09/2013, 12:00





رۆژي 24-9 ، برهه‌م سالَح فرياي دۆخي ئالَۆزكاوي يه‌كێتي كه‌وت ، ئه‌ويش دواي ئه‌وه‌ي هێزێكي دژه‌ تيرۆر و ئاسايش و ده‌زگاي زانياري هه‌لَيانكوتايه‌ سه‌ر ئه‌لبيسه‌كه‌ي سوله‌يماني كه‌ تێكرِاي سندوقي ده‌نگه‌كاني پارێزگاي سلێماني تێدا كۆكرابۆوه‌ و كه‌وتنه‌ گۆرِيني ده‌نگه‌كان.
د. به‌رهه‌م داني به‌وه‌دا نا كه‌ به‌لَێ يه‌كێتي هه‌ولَي داوه‌ ده‌ستكاري ده‌نگي خه‌لَك بكا، هه‌ر بۆيه‌ ئه‌و ده‌سته‌ش ئاشكرا بوو كه‌ ئه‌م كرده‌وه‌يان كردووه‌ كه‌ ئه‌وانيش هێرۆ براهيم ئه‌حمه‌د و كۆسره‌ت ره‌سولَ بوون.
كاتێ ئه‌م هه‌ولَه‌ي گروپه‌كه‌ي مه‌كته‌بي سياسي ئاشكرا بوو ، له‌لايه‌ن زۆرێ له‌ئه‌ندام و لايه‌نگراني خواره‌وه‌ ره‌خنه‌ي تونديان لێگرتن و تانه‌ت به‌ئاشكرا وتيان براده‌راني مه‌كته‌بي سياسي برۆنه‌ مالَه‌وه‌ ، ئێستا ده‌يانه‌وێ چيرۆكي ديكه‌ دارِێژن و له‌رۆژي 24-9 دواي قسه‌كاني د. برهه‌م سالَح ، كه‌وتونه‌ته‌ دارِشتني ئه‌و سيناريۆيه‌ي كه‌ ته‌زوير له‌يه‌كێتي كراوه‌ له‌لايه‌ن گۆرِانه‌وه‌ ، به‌واتاي تر ده‌يانه‌وێ به‌خه‌لَك بلَێن گۆرِان ته‌زويري كردوه‌ بۆيه‌ ئێمه‌ ده‌نگمان نه‌هێناوه‌.
ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێ دۆخدا ئه‌وه‌نده‌ نه‌زانانه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن گوايه‌ ئه‌وانه‌ي كه‌ نوێنه‌ري يه‌كێتي بوون له‌وێستگه‌كان كاريان بۆ گۆرِان كردووه‌ و زياديان بۆ گۆرِان نوسيوه‌ ، قورِ به‌سه‌ر ئه‌و ميلله‌ته‌ي يه‌كێتي ده‌يبات به‌رِێوه‌ كه‌ نه‌زانێ سيناريۆش دارِێژي ، بۆيه‌ ئه‌م گروپه‌ي مه‌كته‌بي سياسي ده‌يانه‌وێ ئۆبالَه‌كه‌ي بخه‌نه‌ سه‌ر شاني كادراني خواره‌وه‌ و برياره‌ ماوه‌يه‌كي تر بكه‌ونه‌ نان برِيني كۆمه‌لَێ كه‌سي تر به‌ گوماني گۆرِان بون و كاركردن بۆ گۆرِان له‌بنكه‌كاني هه‌لَبژاردن و ده‌زگاي هه‌لَبژاردن ته‌نيا بۆ ئه‌وه‌ي خۆيان دربازكه‌ن له‌شكس و سيناريۆي شه‌وي 23-9.
ئه‌م قسانه‌ي يه‌كێتي ئه‌وه‌نه‌ كۆميدي و بيكه‌لَكه‌ وايلێهاتوه‌ خه‌لَكي ناوبازارِ كه‌ هيچ له‌سياسه‌ت نازانێ باوه‌رِي پێ ناكا ، به‌لام كۆمه‌لَێ مووچه‌خۆري به‌رپرسه‌كاني وه‌ك كۆسره‌ت و هێرۆ كه‌وتونه‌ته‌ ئه‌و پروپاگه‌نده‌يه‌ي كه‌ نازانن چۆن و به‌ چ شێوه‌يه‌ك بير بكه‌نه‌وه‌ ئه‌و گروپه‌ي مه‌كته‌بي سياسي ده‌ربازكه‌ن له‌كێشه‌و قه‌يرانه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە