کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود لەكۆنگرەی یەكێتیدا سەلماندی كە سەردەشتیان كوشتووە

Wednesday, 02/06/2010, 12:00



ئەوەی خوارەوە پەرەگرافێكی ئەو وتەیەیە كە مەسعود مەلا مستەفا لەكۆنگرەی سێ یەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دا لەبەردەم 2500ئەندام كۆنگرەی یەكێتی و میوانی عەرەبی و بیانی دا خوێندیەوە، ئەوەش ئەو پەرەگرافەیە كە جگە لەوەی خوێندنەوەی بۆ دەكەم، با خوێنەرانیش خۆیان بڕیار بدەن:

(ئێمە پێویستە عەقڵانی تر مامەڵە لەگەڵ مەوزوعی ئازادی و رادەربڕین لەهەرێمی كوردستان دا بكەین، دەبێت وریا بین بەناوی ئازادی یەوە مافی كەس پێشێل نەكەین ئێمە میللەتێكین لەناوچەیەكدا كە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە، چ وەك دەڤەرەكە و چ وەك گەلی كورد و كوردستان هەندێ تایبەتمەندی و دابونەریتی خۆمان هەیە، ئەو هەوڵانەی بۆ ئەوە دەدرێ هەموو دابونەریتەكان بسڕێتەوە و پیرۆزیەكان نەهێڵن سەركەوتوو نابن، ئازادی ئەوە نیە فەرهەنگی نامۆ بەسەر كۆمەڵگە و خەڵكی خۆمان بسەپێنین، كاریگەری كلتور و فەرهەنگەكان لەسەر یەكتری پرۆسەیەكی سروشتی یە بەڵام هەنگاونان بەپێچەوانەوە ئەم پرۆسەیە جیا لەكێش و ئاڵۆزی چیدیكەی لێ ناكەوێتەوە، ئازادی خۆمان دەپارێزین و دەست بە دابونەریتە ئیجابیەكانەوە دەگرین ئەوەی دەخوازێت روبەڕوی هەموو دابونەریت و مەقەدەسات بوەستن روبەروی هەرە زۆری میللەت دەبێتەوە)

دەی خوێنەران و ئەوانەی تا ئێستا دڵنیا نەبوون كە سەردەشت عوسمان بنەماڵەی مەسعود كوشتویەتی باش لەو دێڕانە بنواڕن و بزانن چ مەرگەساتێكە سەرۆكی هەرێمێك بەئاشكرا بەناوی داب ونەریتەوە خەڵك دەكوژێ، مەسعود لەو پەراگرافەدا ئیعترافی كرد كە سەردەشت داب و نەریتی سڕیوەتەوە پیرۆزیەكانی بنەماڵەی نەهێشتووە بۆیە سەركەوتوو نەبووە، هەر بەوەشەوە ناوەستێت و دەڵێ: ئێمە میلەتێكی خۆر هەڵاتین نابێت فەرهەنگی نامۆ بەسەر كۆمەڵگەكەمان دا بسەپێنێ، بەنائاشكرای دەڵێ: سەردەشت روبەروی دابونەریت و موقەدەساتی بنەماڵەی بارزانی بۆتەوە بۆیە روبەڕوی بوینەوە و كوشتمان، مەسعود دەڵێ: ئازادی خۆمان دەپارێزین و دەست بە داب ونەریتە ئیجابیەكانەوە دەگرین و ئەوەی دەخوازێت روبەروی موقەدەسات موەستێت روبەڕوی هەرە زۆری میللەت دەبێتەوە، واتە سەردەشت رووبەڕوی موقەدەساتی بنەماڵەی بارزانی بۆوە واتە روبەڕوی هەرە زۆری میللەت بۆتەوە بەكورتی روبەڕوی پارتی بۆتەوە چونكە لای مەسعود هەرە زۆری میلەتی كورد پارتی یە.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە