کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوشیروان مستەفا :بێ زه‌مینه‌سازی بۆ گفتگۆیه‌کی به‌به‌رهه‌م ناتوانم له‌گه‌ڵ تاڵەبانی دابنیشم.

Monday, 14/03/2011, 12:00


دوای دیداری شەوی 13-3 ی نەوشیروان مستەفا سەرۆكی بزوتنەوەی گۆڕان لەكەناڵی KNN و لەدواهەمین وێستگەی ئەو دیدارەدا نەوشیروان مستەفا ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان هیچ جۆرە دانیشتنێك رەتناكەنەوە و هەموو جۆرە گفتوگۆ یەكی بێ مەرج یان قبوڵە بەدانیشتنی سێ قۆڵیشەوە ، بەڵام دانیشتنەكان ئەبێ مەرجدار بێ كە سودی بۆ گشتی هەبێ و دانیشتنی تەشریفاتی نەبێ.

ئەم لێدوانەی نەوشیروان مستەفا لێكدانەوەی جودای بۆ كراوە و هەر یەكە بەشێوەیەك تەحلیلی بۆ دەكات لەهەمووی گرنگتر لەم قۆناغەدا لای نەوشیروان قازانج و بەرژەوەندی گشتی و لەبارنەبردنی ئەو بزوتنەوە خۆپیشاندنە جەماوەریەی كە ئەمڕۆ شەقامی ناوچەكانی سلێمانی و گەرمیان و كۆیە تێی كەوتوەو داوای بەجێ یان هەیە بۆ گۆڕینی شێوازی حوكمڕانی ئەم هەرێمە.

ئێوارەی 14-3 لەگەڵ ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی كەوتینە گفتوگۆ دەربارەی ئەو بارودۆخەی كوردستان و خۆپیشاندانەكان ، بەر لەوەی قسە بكەم وتی: ئەمڕۆ لەرێگەی ملازم عمر و  چەند كەسێكی ترەوە مام جەلال داوای دانیشتنی لەگەڵ كاك نەوشیروان مستەفا كردوە ، بەڵام كاك نەوشیروان مستەفا رەتیكردۆتەوە دانیشتنی بێ ئەنجام بكا.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی هاوڕێم وای پێشبینی كرد كە كاك نەوشیروان لەم قۆناغەدا باشترین سیاسەتمەداری قۆناغەكە دەرچووە و بەشێكی زۆری پرۆژە حەوت خاڵیەكەی هێناوەتە دی كە لەیەكەم شەودا پارتی و یەكێتی بەئینقلابی لێكدایەوە ، چونكی هەر رۆژێك لەمەوبەر مام جەلال دانیشتنی دوو قۆڵی رەتكردەوە كەچی ئەمڕۆ ئامادەبوو دانیشێ بە دوو قۆڵی بەڵام كاك نەوشیروان مستەفا ئامادە نیە دانیشێ لەگەڵ مام جەلال.

ئەم هەڵوێستەی نەوشیروان مستەفامان لەگەڵ هاوڕێكەی سەركردایەتی مدا لێكدایەوە و پێكەوە وامان راڤە كرد كە كاك نەوشیروان شەقامی لەهەموو سەركردەكانی كورد بەلاوە گرنگ ترە و دەیەوێت لەگفتوگۆشدا بەسەركەوتوی بێتە دەرەوە نەك وەك ئەو هەموو گفتوگۆ بێ ئەنجامەی نێوان پارتی و یەكێتی.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە