کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتی، كۆمیتەكانی دادەخات و لەدوكانی لاكۆڵانەكان كۆدەبینەوە

Tuesday, 13/04/2010, 12:00


یەكێتی تا مانگی ئاداری ئەمساڵ نەسریەی هەر مەڵبەندێكی 22ملیۆن دینار و نەسریەی هەر كۆمیتەیەكی یەك ملیۆن و 500هەزار دینار بووە، كەواتە هەموو مانگێك یەكێتی كە نزیكەی 30مەڵبەندی رێكخستنی هەبووە، 6ملیار و 60ملیۆن دیناری لەحكومەت وەرگرتووە تەنیا بۆ مەڵبەندەكانی سەر بەمەكتەبی رێكخستن، ئەمە جگە لەوەی 360كۆمیتەی هەیە هەر كۆمیتەیەك مانگانە 1ملیۆن و 500ملیۆن دیناری پێدراوە كە دەكاتە نزیكەی 535ملیۆن دینار و تێكرا نەسریەی مەڵبەندو كۆمیتەكانی یەكێتی 6ملیار و 595ملیۆن دینار بووە. ئەم پارەیە تەنیا وەك نەسرە بۆ خەرج و مەسرەفی كۆمیتەو مەڵبەندەكانی بووە ئەمە جگە لەوەی كە هەموو ئەندامانی مەڵبەند و كارگێڕو ئەندام كۆمیتەو كەرت و كادری تری حزبی مووچەكانیان لەسەر بەڕێوەبەرێتی رێكخراوەكانی سەر بەوەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمە، ئەم پارەیە كە كادرەكانی حزب بەڕاست و بەچەپدا خواردوویانە و پشتیان پێوەی نەیەشاوە و پارەی میللەت بووە، ئێستا بەهۆی پێداگری ئۆپۆزیسیۆنەوە كە ناكرێت پارەی میللەت ئاوا بەفیرۆبڕوات، بەرەو كەمبوونەوە دەچێت، بۆیە دوور نییە ببێتە هۆی داخستنی بەشێك لەكۆمیتەو مەڵبەندەكانی یەكێتی، ئەوەتانێ بۆ نەسریەی مانگی ئادار هەر كۆمیتەیەك نەسریەكەی لە1ملیۆن و 500ملیۆنەوە بووە بە150هەزار دینار و هەر مەڵبەندێكیش لە22ملیۆنەوە بووە بە12ملیۆن و 500هەزار دینار، هاوڕێیەكم كە ئەندامی كۆمیتەی یەكێك لەكۆمیتەكانی سەر بەمەڵبەندی ڕێكخستنی1ی سلێمانییە سێ شەو لەمەوبەر پێكەوە لەوەدواین كە یەكێتی و پارتی تەنیا پارەو درۆ رایگرتبوون ئێستا ئەو دوو چەكەیان بەدەستەوە نەمێنێ چی دەكەن؟ ئەو برادەرەم وتی: یەكێتی ئیتر كۆمیتەی ناوێت لەچایخانەو دوكانی لاكۆڵانەكان كۆدەبینەوە یان قسە دەكەین، یەكێتی جاران پارەی بەدەستەوە بوو ئەجارە 13كورسی هێنا ئەمجارە لەهەڵبژاردنێكی تردا دەبێت بە7كورسی و دواتریش 4كورسی و دواتر بەرەو نەمان دەچێت.
واملێكدایەوە لای ئەو برادەرەم پێدەچێت یەكێتی كۆمیتەكانی دابخات و بیەوێت داهێنانێكی نوێ لەكاری رێكخراوەیدا بكات، ئەویش وتی: مەسەلەكە ئەوە نییە، بەرهەم ساڵح دەیەوێت داهێنان بكات و پارەی حكومەت لەیەكێتی و پارتی ببڕێت، بەڵام ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئەم حزبە هێندە گێلن درك بەوە ناكەن كە ئەگەر خەڵك پارەی نەدرێتێ دوای یەكێتی ناكەوێت و ئەوەی لەگەڵ یەكێتیدایە بۆ پارە لەگەڵیدا ماوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە