کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتی و پارتی... قۆناخی دووه‌میان ، بارەگاكانی(گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ) داگیردەكەن

Thursday, 21/04/2011, 12:00


ئەو هێزەی كە هێنراوەتە سولەیمانی و دەوروبەری بە 40هەزار چەكدار مەزەندە دەكرێت، كە ئەوانیش جۆرەها چەكداری تیایە هەر لە چەكداری فەرماندەییەكان تا ئاسایش و پۆلیس و لەوانە 2 فەوجی پارتی تیایە.

ئەو چەكدارانە لەرۆژی 20-4دا بەتەواوی لەسلێمانی و دەوروبەری جێگیر كراون، بەجۆرێك بۆ هەر ناوچەیەك بەپێی قەبارەی بارەگاكانی ئۆپۆزیسیۆن دابەش دەكرێ.


  سه‌رچاوه‌یه‌ک که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ ئاشناییم له‌هه‌ڵیدا هه‌یه‌ وتی؛ ئەو هێزەی هێنراوەتە سلێمانی و چواردەوری سێ ئەركی یەك لەدوای یەكی لەسەرە و دوای ئەو سێ ئەركە ئەگەڕێتەوە و عەمەلیاتەكەش سپێردراوە بە سێ ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەوانیش شێخ جەعفەر و مەحموود سەنگاوی و حاكم قادر.... ئەو هاوڕێ یەم وتی: پرۆسەی یەكەم كە بەپێی ئەوەی پێی سپێردراوە لەماوەی سێ رۆژدا خۆپیشاندان سەركوت بكات و زۆربەی ئەوانەی دەستیان هەبووە لەخۆپیشاندانەكان دەستگیریان بكەن و تەعەهودیان پێ پڕ بكەنەوە ئەگەر رازی بوون نەچنەوە خۆپیشاندان ، ئەگەر رازی نەبون ئەوا خۆیان بەتەزویر تەعەهودێكیان بۆ بكەن كە جارێكی تر بەشداری خۆپیشاندان ناكەن.

ئەركی دووەم لەسەعاتی سفردا بریتی یە لە دەست بەسەراگرتنی هەموو كەناڵەكانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆن و بەدوای ئەوەشدا هێرش كردنە سەر بارەگاكانی گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ و سوتاندنی هەموو ئەو بارەگایانە كە یەكەم ئامانج كەناڵی پەیام و كەی ئێن ئێنە.

ئەركی سێیەمی پرۆسەكە دەستگیركردنی هەموو ئەو چالاكوان و سیاسی و هەڵسوڕاو ئەندامانەی ئەو سێ حیزبەن و دوور خستنەوەیان لەكاری سیاسی و بەدوایدا وەك پاساوهێنانەوە بۆ شێواندنی دۆخەكە كە لەو قۆناغەدا بێدەنگ نابێ ئەویش میدیای ئەهلی یە، بۆیە هەر لەو قۆناغەدا هەموو بارەگای میدیای ئەهلی یە لەسلێمانی و بەتایبەتیش هاووڵاتی و ئاوێنەو لڤینە دەستی ان بەسەردا دەگیرێ و دەستگیركردنی هەموو ئەو رۆژنامەنوسانەی لەو دەزگایانەدا كاردەكەن.

هاوڕێكەی سەركردایەتیم وتی: ئەو سێ قۆناغە ئەگەر بۆ یەكێتی سەركەوتوو بێ ئەوە بەدوایدا هەموو بارەگای ئەو سێ لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەو چالاكوان و ئەندامەكان یان دەخەنە ژێر چاودێری یەكی وردەوە لەهەولێر و دهۆك.

لەكۆتادا سه‌رچاوه‌که‌ ئەوەی بەبیر هێنامەوە كە قۆناغێكی هەستیارە و هەرێم یان دەچێتە قۆناغێكی نوێوە یان دەسەڵاتی یەكێتی و پارتی دەبنە دوو دەسەڵاتی تۆتالیتاری بەسەر هەرێمی كوردستاندا.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە